نەوەی ماندێلا: خۆم بە کورد دادەنێم
د. سیابولیلا ماندێلا نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی مێژوویی باشووری ئه‌فریقیا و جیهان نێلسۆن ماندێلا، كه وه‌ك مامۆستای میوان له به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر وانه ده‌ڵێته‌وه، رای گه‌یاند لێكچوونی خه‌باتی هه‌ردوو گه‌لی كورد و ره‌شپێستانی باشووری ئه‌فریقیا له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا وای كردووه به‌و گه‌له سه‌رسام بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌رچی ئه‌و به كورد له‌دایك نه‌بووه، به‌ڵام خۆی به كورد داده‌نێت و پشتیوانی له دۆزی كورد ده‌كات.
ماندێلا بە (گڵكه‌ند)ی گوت ”تاكه هۆی ئه‌وه‌ی من بڕیارم داوه بێم بۆ كوردستان ئه‌وه‌یه پشتگیری له دۆزی كورد بكه‌م. ره‌نگه من به‌كورد له‌دایك نه‌بووبم، به‌ڵام خۆم به‌كورد داده‌نێم“.
مێژووی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاریكردن
د. ماندێلا له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاداری 2023 سه‌ردانی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و دیمه‌نه‌كانی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه سه‌ركوتكردنی ره‌شپێستانی وڵاته‌كه‌ی یاد خسته‌وه له‌لایه‌ن رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستیی ئه‌وكاته‌وه.
به‌گوته‌ی د. ماندێلا؛ یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی پاڵیان پێوه ناوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له‌ڕێی په‌روه‌رده‌وه به‌شداری له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات، مێژووی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاری و خه‌باتی گه‌لی كورد و ره‌شپێستانی باشووری ئه‌فریقیا له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و پشتیوانیی گه‌لی كورد بووه له گه‌لی باشووری ئه‌فریقیا، ”من هه‌ستم ده‌كرد له‌ناو گه‌لێك دام مێژووه‌كه‌ی وه‌ك مێژووی منه له‌ڕووی خه‌باتكردن له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و مافی چاره‌نووسی خۆیدا. له‌به‌رئه‌وه زۆر به‌و گه‌له سه‌رسام بووم“.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه خه‌ڵك له ئه‌فریقیا شتێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی گه‌لی كورده‌وه نازانن، وه‌ك چۆن جارانیش زۆر خه‌ڵك هیچیان له‌باره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی ره‌شپێستی باشووری ئه‌فریقیاوه نه‌ده‌زانی و ئه‌گه‌ر ماندێلا له 11ی شوباتی 1990 پاش 27 ساڵ زیندانی ئازاد نه‌كرایه، ره‌نگه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی ئه‌وتۆ وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌رمه‌شق ئاماژه‌یان بۆ نه‌كردایه.
د. ماندێلا ستایشی هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینی كرد كه ”له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هه‌مان دۆخی چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاریدا تێده‌په‌ڕین، له ئازاری ئێمه تێده‌گه‌یشتن و له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی ئێمه له‌پێناو ئازادیاندا پشتگیری‌یان كردین، له‌به‌رئه‌وه ئێستا كه ئێمه ئازادین پێویسته له پشتگیریكردنی ئه‌و دوو گه‌له كه هێشتا سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌رده‌وام بین“. جه‌ختی له‌وه‌یش كرد ”وه‌به‌رهێنان له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ، سه‌ركرده‌كانی ئاینده، له گه‌وره‌ترین ئه‌و شتانه‌یه ده‌توانیت بیكه‌یت“.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
د. ماندێلا راشكاوانه پاڵپشتی له ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له 25ی سێپته‌مبه‌ری 2017 ده‌كات، كه زۆرینه‌ی 93%ی ده‌نگی (به‌ڵێ)ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌گه‌یشته ئاكام؛ ده‌ڵێ ”هیچ سه‌یر نییه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌كرد، ته‌نانه‌ت خه‌باتی نێلسۆن ماندێلا و هاوه‌ڵانیشی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌ت ده‌كرایه‌وه، ماندێلا به تیرۆریست داده‌نرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی به تیرۆریست داده‌نرا وه‌ك یه‌كێك له مه‌زنترین سه‌ركرده‌كانی سه‌ر زه‌وی یاد ده‌كرێته‌وه“.
د. ماندێلا هیوای خواست رۆژێ له رۆژان گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌لی باشووری ئه‌فریقیا ئازادی و مافی چاره‌نووس به‌ده‌ست بێنێت؛ به‌پێویستیشی زانی ئه‌و گه‌لانه‌ی ئازادییان به‌ده‌ست هێناوه پشتگیری له‌وانه بكه‌ن ئازادییان به‌ده‌ست نه‌هێناوه تا به‌ده‌ستی دێنن، له‌و رووه‌وه ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی ماندێلای باپیری دا كه ساڵی 1992 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی ئه‌تاتوركی ره‌ت كردۆته‌وه، ”باپیرم له‌وه تێگه‌یشتبوو قبووڵكردنی ئه‌و خه‌ڵاته مانای ئه‌وه‌یه به‌جۆرێ له جۆره‌كان پشتگیریی له سیاسه‌تی توركیا به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد ده‌كات، نه‌چوونی بۆ توركیا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته جۆره ناڕه‌زاییه‌ك بوو به‌رانبه‌ر به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی توركیا“.