هونەر لە شاخدا
هونەر لە شاخدا
January 07, 2025

ساری‭ ‬1974‭ ‬كاتەك‭ ‬نێوان‭ ‬حكوومەتی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬سەركردایەتیی‭ ‬كورد‭ ‬تێكچوو،‭ ‬دووبارە‭  ‬شۆڕش‭ ‬هەڵگیرسایەوە،‭ ‬بەشەكی‭ ‬زۆری‭ ‬هونەرمەندانی‭ ‬هەولێر‭ ‬چوونە‭ ‬ڕێزی‭ ‬شۆڕش‭ ‬و‭ ‬بوونە‭ ‬پێشمەرگە،‭ ‬لە‭ ‬شاخ‭ ‬تیپی‭ (‬شۆڕش‭)‬یان‭ ‬دامەزراند‭ ‬و‭ ‬كۆمەرەك‭ ‬بەرهەمیان‭ ‬تۆمار‭ ‬كرد،‭ ‬لە‭ ‬ساری‭ ‬1974‭ ‬لە‭ ‬شارۆچكەی‭ ‬گەڵاڵە‭ ‬ئاهەنگەك‭ ‬ساز‭ ‬كرا‭ ‬و‭ ‬ئەم‭ ‬گۆرانیبێژانە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬كرد‭: ‬ڕەسول‭ ‬گەردی،‭ ‬فوئاد‭ ‬ئەحمەد،‭ ‬حەسەن‭ ‬گەرمیانی،‭ ‬عوسمان‭ ‬عەلی،‭ ‬سەڵاح‭ ‬مەجید‭ ‬و‭ ‬عومەر‭ ‬خەزان،‭ ‬ئەندامانی‭ ‬تیپی‭ ‬شۆڕش‭ ‬تەنها‭ ‬هونەرمەندانی‭ ‬شاری‭ ‬هەولێرێ‭ ‬نەبوون،‭ ‬بەركوو‭ ‬هی‭ ‬هەموو‭ ‬شارەكانی‭ ‬دیكەی‭ ‬كوردستانی‭ ‬عێراقی‭ ‬تێدا‭ ‬بوو،‭ ‬تەنانەت‭ ‬هەندێك‭ ‬لە‭ ‬هونەرمەندانی‭ ‬پارچەكانی‭ ‬دیكەی‭ ‬كوردستانیشی‭ ‬تێدا‭ ‬بوو،‭ ‬وەكو‭ ‬محەمەد‭ ‬شێخۆ‭ ‬و‭ ‬محەمەد‭ ‬تەیب‭ ‬تاهیر،‭ ‬پاشان‭ ‬ئەو‭ ‬تیپە‭ ‬چووە‭ ‬گوندی‭ ‬وەسانان‭ ‬و‭ ‬لەوێ‭ ‬گۆرانی‭ ‬یاران‭ ‬وەسیەتمی‭ ‬لۆ‭ ‬كەریم‭ ‬كابانی‭ ‬تۆمار‭ ‬كردبوو‭.‬

لەگەر‭ ‬نسكۆی‭ ‬شۆڕشی‭ ‬كورد‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1975‭ ‬ئەو‭ ‬تیپە‭ ‬هەروەشاوە‭ ‬و‭ ‬زۆربەی‭ ‬ئەندامەكانی‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬شوێنی‭ ‬نیشتەجێبوونی‭ ‬خۆیان،‭ ‬هەندەكیان‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬خوێندن‭ ‬كردەوە‭ ‬و‭ ‬بەشەكیشیان‭ ‬دووبارە‭ ‬تیپی‭ ‬هونەری‭ ‬هەولێریان‭ ‬دروست‭ ‬كردەوە،‭ ‬ئەوانی‭ ‬دیكە‭ ‬چوونەوە‭ ‬ناو‭ ‬كۆمەڵەی‭ ‬هونەر‭ ‬و‭ ‬وێژەی‭ ‬كوردی،‭ ‬لە‭ ‬ساری‭ ‬1976‭ ‬گۆرانی‭ (‬دوورم‭ ‬لە‭ ‬یاران‭) ‬لۆ‭ ‬قادر‭ ‬زیرەكی‭ ‬و‭ (‬حەزم‭ ‬لێكردووی‭) ‬لۆ‭ ‬محەمەد‭ ‬جەزای‭ ‬تۆمار‭ ‬كرا،‭ ‬لە‭ ‬ساری‭ ‬1977‭ ‬گۆرانی‭ (‬شلە‭ ‬خەجێ‭) ‬لۆ‭ ‬سەڵاح‭ ‬كۆیی‭ ‬و‭ (‬ئازیزم‭ ‬بەیانی‭) ‬لۆ‭ ‬ئازاد‭ ‬كەریمی‭ ‬و‭ (‬شیرنێ‭ ‬و‭ ‬لەیلانێ‭) ‬لۆ‭ ‬تاهیر‭ ‬تۆفیقی‭ ‬تۆمار‭ ‬كرا،‭ ‬لە‭ ‬ساری‭ ‬1978‭ ‬كۆمەرەك‭ ‬گۆرانی‭ ‬ڕەنگاوڕەنگ‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭ ‬وێنەی‭ ‬گیرا،‭ ‬كە‭ ‬لەلایەن‭ (‬تیپی‭ ‬هونەری‭ ‬هەولێر‭) ‬ئامادە‭ ‬و‭ ‬تۆمار‭ ‬كرابوون،‭ ‬وەكی‭ (‬بلوێری‭ ‬شوان‭) ‬لۆ‭ ‬تەنیا‭ ‬عارەب‭ ‬عوسمانی‭ ‬و‭ (‬ئۆف‭ ‬سەلام‭) ‬لۆ‭ ‬ئیبراهیم‭ ‬سابیری،‭ (‬بابچینە‭ ‬كوێستان،‭ ‬درۆیە‭ ‬گەر‭ ‬بڵێم‭ ‬ئاگام‭ ‬لەخۆیە‭) ‬لۆ‭ ‬سەڵاح‭ ‬كۆیی‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬گۆرانی‭ ‬لۆ‭ ‬قادر‭ ‬كابانی‭ ‬و‭ ‬گۆرانییەكیش‭ ‬لۆ‭ ‬مەلا‭ ‬سامانی‭.‬


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved