كاركردن لە پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر كە لەلایەن كۆمپانیای (هێمن گرووپ(ه‌وه جێبەجێ دەكرێت، بەپێش وادەی دیاریكراوی خۆی دەكەوێتەوە و لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی نیوەی پرۆژەكە تەواو كراوە.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە (گڵكەند(ی راگەیاند بەشێکی پرۆژەكە تەواو بووە، ڕۆژانە و شەوانە هەزاران كرێكار بە سێ شەفت كار لە پرۆژەكەدا دەكەن، تەنانەت رۆژانی سەری ساڵی نوێش کارکردن لە پرۆژەکەدا نەوەستا، هەروەها سەدان ئامێری جۆراوجۆر تەرخان كراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.
پرۆژەكە لە سێ بەشی سەرەكیی پێك هاتووە كە ئینتەیك لەسەر رووباری زێی گەورە نزیک گوندی کەوروگۆسکە، لەگەڵ وێستگەی پاڵاوتن و چارەسەرکردن لە نزیک گوندی گاینج و وێستگەی دابەشكردنی سەرەکی لە نزیک گوندی سێبیران و هێڵەكانی گواستنەوە بە تیرەی جیاواز، ئێستاش لە 30 شوێنی جیاوازدا كار لە پرۆژەكەدا دەكرێت.
بەپێی گوتەكانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، درێژیی بۆڕیی پرۆژەكە دەگاتە 204 كیلۆمەتر بە تیرەی جیاوازی وەك 1600 ملم، 1500 ملم، 1200 ملم و 800 ملم و چەند تیرەیەكی بچوكتر، بۆ قۆناغەكانی داهاتووش تەواوی كەلوپەل و پێداویستییەكانی پڕۆژەکە لە بەشی میکانیکی و کارەبایی و بۆڕییەکان داوا کراوە و لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.
پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر زیاتر بۆ ئەو گەڕەكانەی هەولێرە كە لە پرۆژەكانی ئیفراز یەك، دوو و سێ‌دا ئاویان بۆ دابین نەكراوە، لە ڕێگەی ئەم پرۆژە نوێیەوە ئاویان پێ دەگەیەندرێت، بەتایبەتیی ئەو شوێنانەی كە لە هاویندا كێشەی كەمئاوییان هەیە و ئەو شوێنانەش كە پشت بە ئاوی بیرەكان دەبەستن، وەكو ناوچەكانی دەوروبەری شار، سنوورەكانی دارەتوو، كەسنەزان، بنەسڵاوە، شاوێس، پیرزین، بەحرکە، سێبیران و عەنکاوە.
ئاری ئەحمەد دووپاتی دەكاتەوە كە پرۆژەی فریاگوزاری زۆرتر ناوچەكانی نێوان هەردوو جادەی 120 مەتری و 150 مەتری دەگرێتەوە، لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی دەرەوەی 150 مەتری و ناوەوەی 120 مەتری.
دەشڵێ بەپێی لێكدانەوەی ئەندازیاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانی هەولێر، پێشبینی كراوە ئەو پرۆژەیە پێداویستیی ئاوی هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو دابین بكات، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە بەردەوامبوونی ئەو ڕیتمی پەرەسەندنەی ڕێژەی دانیشتوانی شار و فراوانبوونی ئاوەدانیی شار كە ئێستا هەیە، لەوانەیە ئەو ماوەیە درێژتر بێتەوە ئەگەر ریتمەكە هێواش بێتەوە، وەك چۆن ئەگەر ڕیتمەكە خێراتر بێت و ڕێژەی دانیشتوانی شار زۆرتر بەرز بێتەوە و ڕووبەری شار فراوانتر بێت، بۆی هەیە ماوەی ئەو 30 ساڵە كورت بێتەوە یان پرۆژەی تر بكرێت بۆ دابینكردنی ئاوی زیاتر بۆ ماوەیەكی درێژتر.
پلانی دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتاوە رای گەیاند، پاش ئه‌وه بووه كه كۆمپانیایه‌كی بیانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دروستكردنی پرۆژه‌ی ئیفراز چوار و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاوی دابینكراو، ئەوە بوو ئەم پرۆژە فریاگوزارییە داڕێژرا كە لەلایەن كۆمپانیای (هێمن گرووپ)ی خۆماڵییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ژمارەی دانیشتوانی هەولێر لەم پرۆژەیەدا بە یەك ملیۆن و 600 هەزار كەس خەمڵێندراوە و پێشبینییش كراوە لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ژمارەكە بۆ دوو ملیۆن و 300 هەزار كەس بەرز بێتەوە.
ئێستا لە شاری هەولێر نزیكەی 1400 بیری ئاوی خواردنەوە هەن، پلانی حكوومەت ئەوەیە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 1100 بیر دابخرێن.
لە كاتێكدا ماوەی ساڵێك و نیو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو داندراوە، بەڵام ئاری ئەحمەد دەڵێ كۆمپانیای (هێمن گرووپ) كە چوار مانگە دەستی بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردووە، پلانی هەیە لە ماوەی نێوان 12 تا 14 مانگدا پرۆژەكە پێش وادەی دیاریكراوی خۆی تەواو بكات و پێشبینییش دەكەن لە هاوینی ساڵی نوێ‌دا ئاوی ئەو پرۆژەیە بگاتە چەند گەڕەكێكی هەولێر.
ڕۆژی 8ی ئه‌یلوولی 2024، مەسرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فریاگوزاریی دابینكردنی ئاوی بۆ شاری هه‌ولێر به گوژمه‌ی (480) ملیۆن دۆلار دانا و رایگه‌یاند ئامانجی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی له هه‌ولێر بۆ لانی كه‌م (30) ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكات.
تا ئێستا سێ وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاو كه بریتیین له) ئیفراز 1، ئیفراز 2 و ئیفراز (3 ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ولێر دابین ده‌كرد، كێشه ته‌كنیكییه‌كان، له‌وانه دروستبوونی لافاو و شكانی بۆڕییه‌كانی ئاو بە شێوەیەكی به‌رده‌وام و زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بوونه‌ته هۆی پچڕانی ئاو، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا.
دانانی پلانی دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ پاش ئه‌وه بووه كه كۆمپانیایه‌كی بیانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دروستكردنی پرۆژه‌ی ئیفراز چوار و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاوی دابینكراو.
ئه‌م پرۆژه فریاگوزارییه خێرایه، ئاو له رووباری زێی گه‌وره‌وه بۆ شوێنێكی دیاریكراو له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌گوێزێته‌وه؛ له‌وێ (480) هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێورێت و ده‌كرێته ناو تۆڕه‌كانی ئاوی ناو شاری هه‌ولێر، كه ده‌وترێت ئه‌م بڕه ئاوه خاوێنه پێداویستیی یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار كه‌س دابین ده‌كات. هەروەها توانای ئه‌مباركردنی (300) هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه و له‌ڕێی چوار بۆریی جیاوازه‌وه ئاو ده‌گه‌یه‌نێته لانی كه‌م 20 ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵغی هه‌ولێر.