ساڵی 1996 زانایانی دەروونزانی گەیشتنە ئەم ئەنجامە: «لە ڕووی زانستییەوە، هیچ شتێک نییە بگوترێت لەسەر سوودی سیستەمی فرۆیدی یان هەر توخمێکی دۆگمایی فرۆید، چونکە وەک ئالیەتێکی توێژینەوە، بە تەواوی مردووە»، جۆرج دڤۆرسکی لە ٢٠١٣دا وای گوت.
تۆد دەفرەسەن، کە دایمە ڕەخنە لە فرۆید دەگرێت، دەڵێ «هیچ کەسێکی ناودار لە مێژوودا هێندەی فرۆید هەڵە نەبووە لە هەموو ئەو شتانەی باسی کردوون. بەس فرۆید بە بەختە، ئەکادیمییەکان زۆریان هەوڵ دا هەڵەکانی داپۆشن یان بیشۆنەوە». جۆرج دەڵێ «دەروونناسیی نوێ شتێکی ئەوتۆی بەرهەم نەهێناوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی فرۆید».
فرۆید دەڵێ کوڕ حەز لە دایکیان دەکەن و ڕکیان لە بابیانە. هیچ بەڵگەیەکی زانستی بۆ ئەمە نییە. هەموو دنیا دەڵێ گرێی ئۆدیپ قسەیەکی قۆڕە، کەچی ڕۆشنبیرانی مە کە دادەنیشن باسی ئەو گرێیە دەکەن، دەڵێی زانستێکی نوێیان کەشف کردییە.
لەبارەی فرۆیدەوە، نەمدیتییە لە ڕۆشنبیرانی مە کۆلەوارتر.
ڕەخنەگرانی فرۆید پێیان وایە، ئەو لە زۆربەی بوارەکاندا تا سەر ئێسک هەڵە بووە. باشە ئەگەر ڕەخنەگران و نووسەرانی ڕۆژئاوا خۆیان ئاوا بە فرۆید بڵێن، خێرە کوردەبۆر وەک پێغەمبەرێک سەرسامە بە فرۆید؟
كە دەروونناسیی نوێ فرۆید ڕەت بکاتەوە، بۆچی ئەکادیمییەکانی مە خۆیان پێدا شۆڕ کردیتەوە؟ ئەدی ئەمە توێژینەوە و کارەکانیان ناخاتە ژێر پرسیاری گەورەوە؟ هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر (ئید، ئیگۆ، سوپەرئیگۆ)؛ هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر قۆناغەکانی گەشەی مرۆڤ لە ڕێی دەم و كۆم و چووکەوە. زۆربەی بیرۆکەکانی فرۆید هەڵتەکێندراون و سەتاسەت رەت کراونەتەوە و ناهێڵن کەس تخوونیان بکەوێت. ئەدی خێرە زانکۆکانی مە، فرۆیدیان لەمە کردیتە تەیارە؟ ئەدی ئەوە ئاستی هۆشیاریی توێژەر و مامۆستاکانی زانکۆ ناخاتە ژێر شکەوە؟ دیارە کە ئاگایان لە دنیا نییە. دیارە هەر لە شێست و حەفتاکانی سەتەی ڕابردوو چەقیون، کە ئەو دەمی دەیانگوت سەتەی بیست، سەتەی فرۆیدە.
لە هەندێ بابەتی دەروونشیکاریدا، فرۆید باش بۆیان چووە، بەڵام ئی دی پەرەیان پێ داوە. فرۆید نەستی کەشف نەکرد، ئەوە پیێغ جانێتی فەڕەنسی بوو. زۆر شتی دیکەیش هەن، بەس ئەمن هەمووی باس ناکەم. بڕۆن بخوێننەوە.