ماوەی چەند ساڵێكە ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی گوندەكانی دەوروبەری هه‌ولێر بۆ بەدەستهێنانی وزەی كاره‌با، دەستیان بۆ وزەی خۆر بردووە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی موەلیدەی ئەهلی لەو گوندانە و كەمی خەرجیی بەرهەمهینانی كارەبای وزەی خۆر، سەرباری ئەوەی ئەم ڕێگەیەی بەدەستهێنانی وزەی كارەبا دۆستی ژینگه‌یە.
(مەنتیقەی مە مۆلیدەی لێ نەبوو، ناعیلاج فكرمان لەو چتە نوێیەی كردەوە)، ئەوە قسەی رزگار بایزی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵە، دانیشتووی گوندی كه‌ردزی سنووری قوشته‌په‌یه، به پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵییەوە سه‌رقاڵه، به‌هۆی نه‌بوونی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له گونده‌كه‌یان، وەكو زۆر خەڵكی تر ناچار بوون به دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، باشترینیشیان به‌لای ئه‌وانه‌وه بەر‌هه‌مهێنانی كاره‌با بوو له رێگه‌ی وزه‌ی خۆرەوە.
رزگار بایز بۆ) گڵكه‌ند) باس له‌وە دەكات كە تەنها كاره‌بای نیشتمانیان هه‌یه، بۆیە وەك خۆی دەڵێ (فكرمان له‌وه‌ی كرده‌وه پشت به تاقه‌ی شه‌مسی ببەستین، ئێستا له 95 ماری گوندی كه‌ردز، 50 مار كاره‌بای تاقە شەمسیمان هه‌یه).
ئەو ماوه‌ی دوو ساڵه به چوار له‌وحه زیاتر له 10 ئه‌مپێر كاره‌بای له رێگه‌ی وزه‌ی خۆر بۆ ماڵه‌كه‌ی دابین كردووه، گرفتی كاره‌بای نەماوە، پێشنیاز دەكات خه‌ڵكی شاریش فێر بن له‌و رێگه‌یه‌وه كاره‌با دابین بكه‌ن.
بەگوتەی ئەو گوندنشینە، جگه له خه‌رجی كڕین و به‌ستانی له‌وحه‌كان، كارەبای وزەی خۆر هیچ خه‌رجییه‌كی تری نییه، سەرباری ئەوە كە نابێته هۆی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
جه‌لال عوسمان ته‌مه‌ن 50 ساڵ دانیشتووی گوندی گۆمه‌گڕووی سنووری قوشته‌په‌یه، له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یدا پێنج له‌وحه‌ی داناوه و نزیكه‌ی 15 ئه‌مپێر كاره‌با دابین بكات، بە (گڵكەند)ی گوت له‌وحه‌كان دوو پاترییان له‌گه‌ڵە، شه‌وانە ئیش بەو پاترییانە دەكەن، به ڕۆژیش لەوحەكانیش راستەوخۆ وزە لە خۆر وەردەگرن بۆ دابینكردنی كاره‌بای ماڵ.
دەشڵێ ئه‌و كاره‌بایه‌ی لە وزەی خۆر دەستیان دەكەوێت، جگه له رووناكی، توانای كارپێكردنی سه‌رجه‌م ئامێره كاره‌باییه‌كانی ماڵه‌وه‌ی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌شێك له جووتیاری گونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست بۆ بیری ئاوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، سوود له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن و لەوحەكان له خۆرهه‌ڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون كار دەكەن.
زیاد عه‌زیز، ئه‌ندازیاری ڕاوێژكاری كاره‌با، كه چه‌ند ساڵێكه له‌و بواره كار ده‌كات، ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی تیشكی خۆر به ستوونی له له‌وحه‌كه ده‌دات، باشترین كاته بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، هه‌روه‌ها باشترین پله‌ی گه‌رمی 22 پله‌ی سیلیزییه، ده‌شڵێ كه‌شوهه‌وای كوردستان زۆر له‌باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر له‌وحه‌یه‌ك 2.2 ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌توانرێ ٢٥ ساڵ كاری پێ بكرێت، هه‌روه‌ها له كاره‌بای وزه‌ی خۆر به‌رزی و نزمی روونا‌دات، بۆیه هیچ جۆره مه‌ترسییه‌ك دروست نابێت.
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی له‌وحه‌كه‌شەوە كه ناوه زانستییه‌كه‌ی (سۆنه‌ڵ په‌نه‌ڵ(ە، ده‌ڵێ پێكهاته‌كه‌ی جۆره لمێكە پێی ده‌گوترێ لمی سلیكا كه له وڵاتانی چین و ئه‌نده‌نووسیا و مالیازیا زۆره.
زیاد عه‌زیز به پێویستی ده‌زانێت گرنگی زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدرێت له رێگه‌ی وزه‌ی خۆر، چونكە هۆكارێكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و به‌خۆڕایی له سروشته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.