عه‌ونی سه‌ید ئه‌حمه‌د (تەمەن 73 ساڵ) یاریزانی پێشووی تۆپی پێی یانەی هەولێر، یەكەم یاریزانی كورد لە 1974 تا 1977 گەیشتە ڕیزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق. لە دیدارێكی )گڵكەند) باس لەوە دەكات كە چۆن جاران وه‌رزشوان بۆ خۆشی و له‌سه‌ر ئەرك و گیرفانى خۆی وه‌رزشی ده‌كرد.
لە ساڵانی حه‌فتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوودا زۆربەی خەڵك ئاشنای ناوی عەونی سەید ئەحمەد بوون، ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ یاریزان و ئەستێرەی یانه‌ى هه‌ولێر و یانه‌ى شورته‌ى به‌غدا و شورته‌ى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌كانى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق و هەڵبژاردەی عێراق بووه.
عه‌ونی سه‌ید ئه‌حمه‌د دەڵێ لە سەردەمی ئەودا وه‌رزشوان له‌سه‌ر گیرفان و ئەركی خۆی وه‌رزشی ده‌كرد، گرێبەست و مووچەیان نەبوو. كەس نەیدەزانی كڕین و فرۆشتنی یاریزان چیە، كاتى خۆى وه‌رزش بۆ ئارەزوو و خۆشی ده‌كرا، یاریزان بەخۆی خۆی پێده‌گه‌یاند.
ئەو یاریزانە دێرینەی هەولێر دوای وازهێنانی لە یاریكردن، ڕووی لە ڕاهێنان كرد و دەڵێ ادواى وازهێنانم تیپى شورته‌ى هه‌ولێرم وه‌رگرت و له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان ساڵى یه‌كه‌م بووینه پاڵه‌وانى تیپه‌كانى شورته‌ى عێراقب، دواتر بووەتە یاریده‌ده‌رى ڕاهێنەری یانه‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕاهێنەر محه‌مه‌د عوسمان، دوای ئه‌ویش بووەتە ڕاهێنه‌رى یانه‌ى توركمان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پلەی دووەمیان هێنا، دواتر یانه‌ى هه‌ولێر و برایه‌تیشی وه‌رگرت، به‌ڵام وەك خۆی دەڵێ ابه‌هۆى ململانێ و كوتله‌كاری تاقەتم نەماب باس لەوەش دەكات كە تووشی هه‌ندێك نه‌خۆشی بووە و به‌یه‌كجاری له وه‌رزش دوور كەوتووەتەوە.
عەونی سەید ئەحمەد یادگارییه خۆشه‌كانى دەگێڕێتەوە كە وەك یه‌كه‌م یاریزانى كورد ساڵى 1974 گەیشتووەتە هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌می تۆپی پێی عێراق و دواتر به‌هۆى بچووكیی ته‌مه‌نیەوە گەڕاوەتەوە بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق، لە دژی هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كێتیی سوڤیه‌تی جاران له به‌غدا یاری كردووە، هەروەها له پاڵه‌وانییەتى ئاسیا به‌شدار بووە. دەڵێ (ئه‌وانه خۆشترین ڕۆژه‌كانى ژیانم بوون).
ئێستاش ڕەخنە لە ئیدارەكانی یانەی هەولێر دەگرێت كە دواى ئه‌و هه‌موو ساڵ شارەزایی و خزمه‌ته بە وەرزشی شارەكە، پشتگوێ‌یان خستووە.