لە ناوەڕاستی حەفتاكاندا جۆرە هونەرەكی تر لە شاری هەولێرێ سەریهەردا، ئەویش گەعدە بوو یان دانیشتن، دوو گۆرانیبێژ یان زیاتر لە مارەكی دادەنیشتن و بەدووقۆری گۆرانییان بەنۆرە دەگۆ، بەزۆری ئامێری مۆسیقییەكە دمبك (زەڕب) و ساز بوو، هەندەك جار زوڕنا یان پیك و دووزەلەش بەكار دەهات، پاشان هوردە هوردە گەشەی كرد و زۆربەی ئامێرەكانی دی بەكاردەهات، گەعدە لە كوردستانی ڕۆژهەرات كەونە و زۆربەی هونەرمەندەكان هەیانە، هەر لە حەسەن زیرەكەوە، هەتا ماملێ و ئەوانی دی، توركمانەكانی هەولێرێ لەمێژ بوو ئەو جۆرە هونەرەیان هەبوو، پێیان دەگۆ (ئەگلەنجە)، حەیدەر بەقاڵ) حەیدەرە كەچەڵ) و محەمەد ئەربیلی و حەسەن خوچێ و جەبار ئەحمەد و دەیانی دی، گەعدەیان دەكرد و بەرهەمەكانیان تۆمار دەكرا و براو دەبۆوە، هەندەك لە هونەرمەندانی كوردیش دەستیان بەو جۆرە هونەرەی كرد، یێك لەوانە گەعدەكی هونەرمەندان تاهیر تۆفیق، حەیدەر بەقاڵ و محەمەد جەزای بوو، ساری 1976 لە ماری) عەبدولغەففار ئەلسائیغ(ی ئەمینداری گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی لە بۆنەكی كۆمەرایەتی سازیان كردبوو، لەو دانیشتنەی (15) گۆرانی و مەقامیان تۆمار كرد، پاشی وان چەند كەسەكی دیكە دەستیان بەو هونەرەی كرد وەكی سەعدی عەلی، جەعفەر سەلیم، جەلال سەعید، عوسمان حوسێن، عارەب عوسمان، قادر زیرەك، ئازاد كەریم، ساڵح سەرچناری، عارەب عوسمان، نیزام شوكر، سلێمان سوورە، ڕەحمان قوربانی، خدر خۆشناو، ئیسماعیل قوربانی و زولەیخا وەلی، دیارترین بەرهەم گەعدەكەی جەلال سەعید و كەریم خەمزەیی بوو لە ساری 1978، (12) گۆرانییان لە كاسێتی تۆمار كرد، ئەو بەرهەمە دەنگدانەوەكی زۆری لە كوردستان هەبوو، زۆرجار ئێسگەی كوردی بەغداش پەخشی دەكرد، لە سەرەتای هەشتاكاندا گەنجێك لە گەڕەكی بەستەپیازەی میللی و هەژارنشین دەركەت، ئەو گەنجە فەرهاد زیرەك بوو، خاوەنی قوڕگەكی بەهێز و تیژ، ئەو گەعدەكانی لە بەستەپیازەی دەستپێكرد و لە هەموو هەولێرێ دەنگی داوە، هەواداری تایبەت بەخۆی هەبوو، لە هونەری مەقامات بەتوانا بوو، نازناوی زیرەكی لە قادر زیرەكی وەرگرت، چونكە خزماتییەكی نێزیكیان هەبوو، فەرهاد دەیان كاسێتی تۆمار كردیە و تا ئێستاش لە لووتكەی گەعدەی دایە، فەرهاد ڕازی نەبووە بچیتە هیچ تیپەكی هونەری و هەمیشە دوور بووە لە ناوەندی ئەكادیمیی هونەری، لەگەر ئەوەش ئەگەر باسی گەعدە و مەقامات بكرێ، دەبی باسی فەرهاد زیرەكی بكرێ، ئەو هەواداری لە كوردستانی گەورە هەیە و زۆر جار بەتوركمانییش گۆرانی دەرێ، یەكێك لە گەعدەكانی ئەو ئاهەنگەیە كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردی لە ماری شێمەی هاڕونی لە مەلا ئۆمەری، لەگەر زولێخا وەلی سازی كردییە، لە ئاهەنگەكی دی لەگەر چەند گۆرانیبێژەكی توركمان بەتوركمانی گۆرانی دەرێ و دەنگە بەهێزەكەی دەبیتە جێی سەرنجی توركمانەكانی هەولێرێ، فەرهاد تا ئێستا بەردەوامە، بەران تەمەن وای لێ كردییە بەرهەمی كەمتر بی، لەگەرەویش لە گەڕەكی سەیداوەی نوری گەرمیانی هاتە ناو هونەری گەعدە و شایی، ئەویش خاوەن دەنگەكی باش و بەهێزە، ئەو لەگەر گەعدەچییەكانی سلێمانی و كەركووك و مهابادێش ئاهەنگی ساز كردییە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.