بە ڕبەی کوردان ڕۆشنبیر ئەوهایە
بە ڕبەی کوردان ڕۆشنبیر ئەوهایە
January 23, 2025

- وتەی بیرمەندانی بیانیی لەبەربێت و ڕیزیان بکات (فێرە قال و قیل بێت). بیرکۆر خۆی پێ کەمە، بۆیە بنۆڕێ خاوەنی هیچ تیۆرێک و فەلسەفەیەک و دیدگەیەکی خۆماڵی نییە، تومەز بە لەبەرکردنی قسەی بیرمەندانی خۆرئاوا فێرە، خاوەنی ڕای خۆی نییە، پێناسە و بۆچوونی خۆی بۆ هیچ شتێک نییە، بۆیە کاتێ قسە دەکات، سەری سێیەم ڕستەی، پەنا دەباتە بەر وتەی ناوداران، فڵان وا دەڵێ، فیسار وای گوت.
- جگەرەکێش و مەشڕوبخۆر، تاک ئازادە هەرچی بکێشێت و بخواتەوە، بەڵام کاتێ دێ شانازیی پێوە دەکات و دەیکاتە پێوەر بۆ مۆدێرنیتە و ڕۆشنبیری، ئەوانە بە دواکەوتوو و ناڕۆشنبیر دەزانێت کە ناخۆنەوە و ناکێشن، ئەودەمە لە بازنەی ئازادی دەردەچێت و دەچێتە بازنەی ناحاڵیبوون (جەهل).
- بەدڕەوشت، تاک لە ژیانی تایبەتی خۆیدا ئازادە، خۆی و خوای خۆی، با هەر شەوەی لەگەڵ كەسێكدا بێت، ئەوە پەیوەندیی بە خۆیەوە هەیە، بەڵام ئەودەمە دەبێتە داوێنپیسی و بەدڕەوشتی کە شانازیی پێوە دەکا و لای ئەم و ئەو وەک پاڵەوان خۆی دەردەخات.
- درۆزن، فێڵزان، گەندەڵ و مشەخۆر.
- دژەئاین، هەندێ لەو بەناو ڕۆشنبیرانە پێیانوایە لە دین تێ گەیشتوون، پێیان وایە ئاین هەڵەیە و ئەوان ڕاستن، هیچ مولحیدێکی ڕۆشنبیر چەشنی بیرکۆرانی مە بەو شێوازە سەقەتە قسە لەسەر ئایین ناکەن.
- زۆری دەڵێ و هیچ ناڵێ (بنۆڕنە وتارەکانیان).
- نەقڵکردنی فیکری خۆرئاوا بە سەقەتی.
- زۆرزان لە دزیی ئەدەبی، زۆرزان لە قسە فڕێدان، وەستا لە قسەی زل و باقوبریق.
- تەڵاق، پێی وایە دەگاتە لووتکەی مۆدێرنیتە کاتێ هاوسەری تەڵاق دەدات.
- کۆڕتێکدەر، ئەو ڤایرۆسانە کاتێ ئامادەی کۆڕێک دەبن، نازانن پرسیار بکەن، زۆری دەڕێسن.
- پاشقولگر، پەنجەشکێن و ملشکێن.
- دووڕوو، کە دەتبینێت پێتدا هەڵدەڵێت، پاشملە زەمت دەکات.
- وەهم، پێیان وایە لە هەموو شتێک لەخۆ بووینەوە، بۆیە خۆی لێ دەبێتە شت.
- بیرتەسک، نەمدیتییە لە ڕۆشنبیری كورد بیرتەسکتر، قینچکەتەنگتر و مێشک بۆگەنتر.
- خۆنەناس، خۆی ناناسێت، نازانێت چی دەوێت، نازانێت چی دەنووسێت و چی دەڵێت.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved