به‌ردی سپیی چیای قه‌ره‌چوخ نزیكه‌ی سه‌د ساڵه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چ لە ناوچەكەدا، ئه‌مه‌ش وای كردووه ده‌یان كووره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چ له سنووری قه‌زای مه‌خموور دابمه‌زرێ و ئەو ناوچەیە ببێتە ناوه‌ندێكی گرنگی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چ له هه‌رێمی كوردستاندا.
ڕزگار نامیق خاوه‌ن یه‌كێك له كووره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چه لە سنوورەكە، له ته‌مه‌نێكی بچووكەوه ده‌ستی به‌و كاره كردووه، سه‌ره‌تا كرێكاری كووره‌كانی گه‌چ بووە، دواتر په‌ره‌ی به كاره‌كه‌ی داوه و نزیكه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت بووه‌ته خاوه‌ن كووره‌ی تایبه‌ت به‌خۆی.
ئەو كە ئێستا تەمەنی چل ساڵە و دانیشتووی قه‌زای مه‌خمووره، باس له جۆری به‌رهه‌می گه‌چی سنوورەكەی بۆ (گڵكه‌ند) ده‌كات و ده‌ڵێ «چه‌ند رۆژ جاره‌ك ده‌چینە چیای، به‌ردی سپی ده‌ینین، هه‌تا ئه‌لعان هیچ به‌رده‌ك وه‌كی ئه‌و به‌رده‌ی سپی و جوان نییه لۆ دروستكردنی گێچ، لۆیێ باشترین گێچی عێراق گێچی مه‌خمووره».
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دروستكردنی گه‌چیشەوە باس لەوە دەكات كە دوای ئه‌وه‌ی به‌رد له چیای قه‌ره‌چوخ ده‌رده‌هێنن، دەیبەنە كارگه و له‌وێ كه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كەن، ئینجا به ئامێری حه‌فاره وردیان ده‌كەن و دەیانخەنە ناو كووره، تاوه‌كو ده‌بێت به گه‌چ.
تا ئێستا زۆرترین ڕێژه‌ی گه‌چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له قه‌زای مه‌خموور بەرهەم دەهێندرێت، له تۆنێك و نیو به‌رد، زیاتر له تۆنێك گه‌چ به‌رهه‌م دێت.
بە گوتەی ڕزگار نامیق، هه‌ر كارگه‌یه‌ك هه‌فتانه نزیكه‌ی 40 تۆن به‌رهه‌می هه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مه جگه له پێداویستیی ناوەخۆ، ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ده‌كرێت، وه‌كو به‌غدا و به‌سڕه، چونكه جۆرەكەی زۆر باشه و داواكاریی زۆری له‌سه‌ره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و كوورانه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ سه‌دان خێزان ڕه‌خساندووه، نزیكه‌ی 50 كارگه له سنووره‌كە هه‌ن، هه‌ر كارگه‌یه‌ك زیاتر له 10 كرێكاری هەیە، جیا له‌وه‌ش ده‌یان ئۆتۆمۆبێلی قه‌للابه و ئامێری تر كاری گواستنه‌وه‌ی به‌رد و گه‌چ ده‌كه‌ن.