چیی تر لە هەرێمی كوردستان به‌میزاجی كه‌سی، نرخی كرێی گواست
چیی تر لە هەرێمی كوردستان به‌میزاجی كه‌سی، نرخی كرێی گواستنه‌وه دیاری ناكرێت، بەڵكو لەمەودوا لە ڕێگەی تا‌كسیی مەترەوە، مافی خاوه‌ن تا‌كسی پارێزراو دەبێت و سه‌رنشینیش له نرخی گواستنه‌وه به‌رچاوی ڕوون دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین به تا‌كسی، سیسته‌می ته‌كسیی مه‌تر جێبەجێ دەكات، بۆ ئەو مەبەستە لە پارەوە ڕێنماییی تایبه‌تی ده‌ركردووه، تاكو لە داهاتوودا ماف و شایسته‌یه‌كانی شوفێری ته‌كسی و سه‌رنشین پارێزراو بن.
ڕێباز محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم بە (گڵكەند(ی راگەیاند ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، له ڕێگه‌ی سیسته‌می تا‌كسیی مه‌ترەوە كه سیسته‌مێكی مۆدێرنه له بواری گواستنه‌وه‌دا، په‌یڕه‌و بكه‌ن.
ئامانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژه‌یه‌وە چیی تر به‌میزاجی كه‌سی نرخی كرێی گواستنه‌وه دیاری نه‌كرێت، مافی خاوه‌ن ته‌كسی پارێزراو بێت و سه‌رنشینیش له نرخی گواستنه‌وه به‌رچاوی ڕوون بێت. ڕێباز محه‌مه‌د ڕوونی كردەوە كە ساڵی ڕابردوو ڕێنمایییه‌كی تایبه‌تیان به پڕۆژه‌ی تا‌كسیی مه‌تر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نێوەخۆیی له گفتوگۆدان تاوه‌كو بتوانن بەم نزیكانە ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌ست بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌نها بۆ ته‌كسییه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانه یاخود ته‌كسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێ له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌گشتی 72 هه‌زار تا‌كسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ته‌نها له شاری هه‌ولێر 32 هه‌زار تا‌كسی هه‌ن، به‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تا‌كسیی مه‌تر تایبه‌ته به‌و تا‌كسییانه‌ی كه له سه‌نته‌ری شاره‌كان كار ده‌كه‌ن، چونكه له سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان تا‌كسیی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار به مه‌تر نییه، به‌ڵكو لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند نرخی گواستنه‌وه دیاری ده‌كات.
له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ستانداردێكی جیهانی هه‌یه بۆ دیاریكردنی نرخ، كه خۆی له كات و دووریی شوێن ده‌بینێته‌وه، به‌پێی ڕێنمایییه‌كه سزای ماددی بۆ ئه‌و شوفێره دیاری كراوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕێگاكه دوور بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كرێی زۆرتر له سه‌رنشین وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌هۆی جێگیر نه‌بوونی نرخی به‌نزین ناتوانرێت كرێیه‌كه به‌جێگیری دابنرێت، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه كۆنترۆڵه له كاتی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌كه‌مترین ماوه ده‌توانێت نوێ بكرێتەوە و گۆڕانكاری له نرخ بكات.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه نرخی ئامێره‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، كوالێتی ئامێره‌كه زۆر باشه و به‌رگه‌ی كه‌شی گه‌رمی هاوین ده‌گرێت، نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 300 هه‌زار دینار ده‌بێت، بڕیاریشه به له‌به‌رچاوگرتنی باری داراییی شۆفێران، ئامێره‌كه به‌شێوه‌ی قیست به شۆفێران بدرێت، ده‌شڵێت، هه‌وڵ ده‌درێت له‌م ساڵدا سیسته‌می تا‌كسیی مه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
نه‌وه دیاری ناكرێت، بەڵكو لەمەودوا لە ڕێگەی تا‌كسیی مەترەوە، مافی خاوه‌ن تا‌كسی پارێزراو دەبێت و سه‌رنشینیش له نرخی گواستنه‌وه به‌رچاوی ڕوون دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین به تا‌كسی، سیسته‌می ته‌كسیی مه‌تر جێبەجێ دەكات، بۆ ئەو مەبەستە لە پارەوە ڕێنماییی تایبه‌تی ده‌ركردووه، تاكو لە داهاتوودا ماف و شایسته‌یه‌كانی شوفێری ته‌كسی و سه‌رنشین پارێزراو بن.
ڕێباز محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم بە (گڵكەند)ی راگەیاند ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، له ڕێگه‌ی سیسته‌می تا‌كسیی مه‌ترەوە كه سیسته‌مێكی مۆدێرنه له بواری گواستنه‌وه‌دا، په‌یڕه‌و بكه‌ن.