لە چوار گەڕەکی دیکە دەست پێ دەکات
(كرێی كاره‌بای 24 سەعاتی زۆر هه‌رزانتره له كرێی موەلیده و ڕه‌ئیسی، خانییه‌كه‌ی من 200 مه‌تره، ئه‌وه پێنج مانگه كاره‌بایه‌كه‌مان بوویته ئه‌و 24 سەعاتییه، له‌و ماوه‌یه‌ی بەهەمووی 158 هه‌زار دینارم لۆ هاتیته‌وه.)
ئه‌مه قسه‌ی دانیشتوویه‌كی گه‌ڕه‌كی شادیی شاری هه‌ولێره، كه (پڕۆژه‌ی ڕووناکی)، واتا کارەبای 24 کاتژمێری، له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆژه‌یه، گه‌ڕه‌كی شادی وەک قۆناغێکی ئەزموونی هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت.
دوای دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه، لە قۆناغی دووەمدا پڕۆژه‌ی ڕووناكی له گه‌ڕه‌كه‌كانی نازناز، بەختیاری و سه‌ربه‌ستیی شاری هه‌ولێر چوونه بواری جێبه‌جێكردن و ئێستا كاره‌با له‌و گه‌ڕه‌كانه 24 کاتژمێرییه.
به‌شێك له هاووڵاتییانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه قسه‌یان بۆ (گڵكه‌ند) كردووه و به‌گرینگییه‌وه له پڕۆژه‌كه ده‌ڕوانن و ده‌ڵێن، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌رامبه‌ر پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری لێیان وه‌رده‌گیرێت، نیو هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه به هه‌ردوو كاره‌بای نیشتمانی و موەلیده ئه‌هلییه‌كان لێیان وه‌رده‌گیرا، وه‌ك خۆشیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌ش سیمای ئه‌و گه‌ڕه‌كانه جوانتر بووه، به‌هۆی نه‌مانی وایه‌ر و بۆردی سركێتی موەلیده ئه‌هلییه‌كان.
ستار سابیر، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شادییه، ماوه‌ی پێنج مانگه كاره‌بای ماڵی ئه‌وان بووه‌ته 24 كاتژمێری، له باره‌ی بڕه پاره‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌ڵێت، كرێی كاره‌بایه‌كه له ماڵێكه‌وه بۆ ماڵێكی تر جیاوازه، به‌پێی ڕێژه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنانی ئامێره كاره‌بایییه‌كان ده‌گۆڕێت، ده‌شڵێت، (ئه‌من ئه‌و مانگه‌ی 60 هه‌زار دینارم لۆ هاتیته‌وه، پێشتر مانگی وا هه‌بوو به كرێی موەلیده و كاره‌بای ڕه‌ئیسی ته‌قریبه‌ن 120 هه‌زار دینارم ده‌دا).
عه‌دنان محه‌مه‌د دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شادیی شاری هه‌ولێره و پێی وایە كرێی كاره‌بای 24 كاتژمێری زۆر هه‌رزانتره له كرێی موەلیده و )ڕه‌ئیسی)، خانووه‌كه‌ی 200 مه‌تره، پێنج مانگه كاره‌باكه‌یان بووەته 24 كاتژمێری، به‌و ماوه‌یه 158 هه‌زار دیناری دا‌وه، دەڵێ پێشتر مانگانە ئه‌وه‌نده‌ی ده‌دایه موەلیده و ڕه‌ئیسی. هەروەها لەبارەی مەترسیی كارەبای موەلیدەوە دەڵێ (منداره‌كم له وه‌ختی سركێت لێدانه‌وه‌دا دوو جار كاره‌با گرتیتی، خوا ڕه‌حمی كرد هیچی لێ نه‌هات، برام؛ مانگی ملیۆنه‌كیش بی موشكیله نییه، به‌س مارومندارمان سه‌لامه‌ت بی، خوا ده‌یزانی كاره‌بای موەلیده هیچ ئه‌مانی نەبوو).
سه‌یفه‌دین خدر، دانیشتوویەكی تری گه‌ڕه‌كی شادییه، باس له دیوێكی تری پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات پێشتر سیمای كۆڵان و شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی شادی زۆر ناڕێك بوو، به‌هۆی زۆریی وایه‌ری موەلیده‌ی ئه‌هلی، هه‌ندێك جار شۆرتی ده‌كرد یان لۆری به كۆڵانێدا ده‌هات خۆی لێ ده‌دا و وایه‌ره‌كانی ده‌پچڕاند، مه‌ترسیی لێ دروست ده‌بوو، هه‌روه‌ها ژینگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان زۆر پیس بوو، به‌هۆی دووكه‌ڵی موەلیده‌كان و ده‌نگێكی بێزاركه‌ریشی هه‌بوو، بەڵام دوای گه‌یشتنی كاره‌بای 24 كاتژمێری دۆخەكە گۆڕا.
هەروەها باس لەوە دەكات كە زكرێی كاره‌بای 24 كاتژمێری به‌نیسبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گران نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرانیش بی چ سووم لێ نییه، چونكه ژینگه‌ی خاوێن كردیته‌وه‌س.
لای خۆیەوە نیهاد نوره‌دین، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، ماوه‌ی دوو مانگه پڕۆژه‌ی ڕووناكی گه‌یشتووەته گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، ئاماژه‌ی بۆ ئەوە كرد كە له‌م ماوه‌یه هیچ گرفتێكی كاره‌بایان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی كه گرینگه به‌پێی پێویستی كاره‌با به‌كار ده‌هێنن، ده‌شڵێ له‌م وه‌رزی زستانه گه‌رمكەره‌وه وه‌كو (سپلیت و هیتەر)یان به‌كار هێناوه. بۆ مانگی یەكەمیش حكوومەت ٥٠٪ داشكانی بۆ كردوون و تەنها 35 هەزار دیناریان داوە.
كامه‌ران عه‌لی، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستیی شاری هه‌ولێره، له باره‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكییەوە ده‌ڵێ اپێشتر 6 ئه‌مپێر كاره‌بای موەلیده‌ی ئه‌هلیم هه‌بوو، مانگانه نزیكه 120 هه‌زار دینار كرێی كاره‌بام ده‌دا، كاره‌بای نیشتمانییش نزیكه‌ی 30 هه‌زارم ده‌دا، به هۆردووكیان ده‌بووه 150 هەزار دینار، ئه‌وجا پێویستییه‌كانی مارێشی پڕ نه‌ده‌كرده‌وه.ب ده‌شڵێ له كاتی گۆڕینی كاره‌بای موەلیده بۆ نیشتمانی به‌رزی و نزمی له ڤۆڵتیه دروست ده‌بوو، هه‌ندێك جار ده‌بووه هۆی سووتان و له‌كاركه‌وتنی ئامێرێكی كاره‌بایی، به‌ڵام له كاره‌بای 24 كاتژمێری ئه‌و مه‌ترسییه نامێنێت.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوان ده‌كرێت، تا ئێستا چوار گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر كاره‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی، گەڕەکەکانی ئازادی، کرێکاران، پیشەسازی باشوور و زانیارییش کاریان تێدا دەکرێت، بڕیاریشه تا كۆتاییی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگاته سەرتاسەری هه‌رێمی کوردستان.