بۆ منداڵتان نییه؟ مووچه‌كه‌ت چه‌نده؟ بۆ شووت نەکردووە؟
ده‌ست خستنه ناو ژیانی تایبەتی خەڵك، كێشه و ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا دێنێ، خۆشه‌ویستی بۆ ڕق و كینه ده‌گۆڕێ، خێزان هەڵدەوەشێنێتەوە و كێشەی كۆمەڵایەتیی گەورە دروست دەكات.
جار هەیە پرسیارێكی بێ مانای وەك مووچه‌كه‌ت چه‌نده؟ بۆ منداڵت نییه؟ بۆ ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت یان خانووەكەت ناگۆڕی؟ وەك ده‌ستخستنه نێو كاروباری تایبه‌تی خەڵك دەبنە هۆی نانەوەی ئاریشەی گەورە، مەلای مزگەوتێكی هەولێر لە وتارێكی هەینیی چەند هەفتەی رابردوودا تیشكی خستبووە سەر مەترسیی ئەو دەستوەردانانە لە كاروباری خەڵك و داوای لە نوێژخوێنان كردبوو واز لە كاروباری یەكتری بێنن و هەركەس سەرقاڵی ژیانی خۆی بێت.
(گڵكەند) لەمبارەیەوە ئەو مه‌لایەی بەسەركردەوە كە ناوی مامۆستا ئوسامه سابیرە و وتارخوێن و پێشنوێژی بۆ مزگه‌وتی (زین سیتی) دەكات، ئه‌و چه‌ندین نموونه‌ی زیندوو له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه باس ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له چه‌ندین وتاری نوێژی هه‌ینی بۆ موسڵمانان ئه‌و باسه‌ی دووباره كردووەته‌وه، به‌و پێیه‌ی له ڕابردوو زۆرترین كێشه‌ی خێزانی له‌باره‌ی ئەو بابه‌ته‌وە هاتووەته لای.
مامۆستا ئوسامە ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌باره‌ی ده‌ست خستنه نێو كاروباری تایبه‌تی كه‌سانی ترەوە باس ده‌كا و ده‌ڵێ ئاینی ئیسلام ئامۆژگاریی موسوڵمانان ده‌كات به‌وه‌ی خۆیان به‌دوور بگرن له ده‌ست خستنه نێو ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی تر، چونكه به‌تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
مامۆستا مه‌لا ئوسامه، ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز به نموونه دێنێته‌وه، كه له ئایه‌تی (105)ی سوڕه‌تی (مائدة) هاتووە:
مامۆستا به پێویستی ده‌زانێت كه موسوڵمانان كار به ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه له‌و جۆره خووڕه‌وشته خراپانه، ئاماژه به‌فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌كات كه ده‌فه‌رمووێت:
دەشڵێ ده‌ست خستنه ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی تر، زۆرجار ده‌بێته هۆی بوختانكردن، ئه‌مه‌ش فیتنه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌ھێنێت.
مامۆستا مه‌لا ئوسامه، داواش له ده‌زگا میدیایییه‌كان ده‌كات له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بەرنامە و فیلمەوە، كار له‌سه‌ر ئه‌و خووڕه‌وشتانه بكه‌ن كه كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایەتیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.