حکومەتی عێراق لە ساڵی ١٩٦٢، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگە، سێ هاووڵاتیی کوردی نانبڕاو کردووە و دەزگا ئەمنی و ئیدارییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
بەپێی نووسراوێکی قایمقامی قەزای ڕواندز، کە لە ڕۆژی ٨ی ١٢ی ١٩٦٢ بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی دیانای ناردووە، حەمەد ئەمین ئەحمەد سەیدا، موختاری گوندی هەنارە لە سنووری ناحیەی دیانا، ئێستا ئەو گوندە سەر بەقەزای خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ شەهاب ئەحمەد سەیدای برای و کەریم حەمەد عیسای خەڵکی گوندی خەلیفان (ئەوکات خەلیفان گوند بووە)، هاوکاریی پێشمەرگەیان کردووە.
قایمقامی ئەوکاتی ڕواندز لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە خواردەمەنییان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کۆ کردووەتەوە و داوای کردووە چیی تر کەلوپەلی خواردەمەنییان پێ نەدرێت.