پڕۆژەیەكی زەبەلاحی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری بۆ چیای سەفین بەڕێوەیە كە ئێستا لە قۆناغی داڕشتنی ماستەرپلاندایە و بڕیارە لەلایەن كۆمپانیا جیهانییە گەورەكانەوە بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری ئەمەریكی جێبەجێ بكرێت.
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌باره‌ی پلانی ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی گه‌شتیاری بۆ (گڵكه‌ند)ی ئاشكرا كرد، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌هاوكاریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كار له‌سه‌ر داڕشتنی ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی چیای سه‌فین ده‌كه‌ن كه نموونه‌ی نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رمایه‌كه‌ی له سه‌رووی یه‌ك ملیار دۆلاره، هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌كات له‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بڕیاره ئه‌مساڵ دیزاینی ماسته‌رپلانه‌كه ته‌واو بێت، دواتر له ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان كه شاره‌زان له بواری په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری، پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ دەكرێت.
سامان عاره‌ب، هەروەها لەبارەی بەشەكانی تری وەبەرهێنانەوە، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكوومه‌ت زیاتر گرینگیی به‌وه‌به‌رهێنانی سه‌وز و پڕۆژه‌ی دۆستی ژینگه دەدات، لەم بارەیەوە (سۆلار سیسته‌م) یه‌كێكه له پڕۆژه‌كان كە به سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی خۆر كاره‌با بەرهەم دەهێندرێ بۆ ئەوەی جێگەی بەكارهێنانی سووته‌مه‌نی بگرێتەوە.
هەروەها دەڵێت لە بواری سۆلار سیستەمدا، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوەخۆیی و بیانی پڕۆ‌پۆزه‌ڵیان پێشكێش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردنی په‌نه‌ڵی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر دابمه‌زرێنن، تاوه‌كو له هه‌ولێر ئه‌و په‌نه‌ڵانه دروست بكرێن و چیی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده نه‌كرێن، مه‌رجی مۆڵه‌تپێدانیش به‌و كۆمپانیایانه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت دروستكردنی په‌نه‌ڵه‌كان به بڕاندی جیهانی بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان زه‌وی بۆ به‌شێك له كۆمپانیاكان ته‌رخان كردووه، بۆ به‌شێكی زۆریش له‌و مادده خامانه‌ی كه له دروستكردنی په‌نه‌ڵ به‌كار دێن سوود له ناوەخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، پڕۆژه‌كه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ چه‌ند كارگه‌یه‌ك ده‌ست به‌به‌رهه‌مێنانی په‌نه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به نووسراوی فه‌رمی گشتاندنیان بۆ سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی كه‌رتی نیشته‌جێبوونی سنووری شاری هه‌ولێر كردووه، كه ڕێگری له هاووڵاتیان نه‌كه‌ن و ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن له دانانی ئه‌و په‌نه‌ڵانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
بەرپرسەكەی وەبەرهێنان لە هەولێر باسیشی لە كارگه‌ی ڕیسایكڵ كرد بۆ ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی له نزیك هه‌ولێر ژێر خۆڵ ده‌كرێن، لەم بارەوە ده‌ڵێت، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی ئیمزا كردووه، شوێنێك له نزیك كانی قرژاڵه ته‌رخان ده‌كرێت ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی كه پێشووتریش خراونەته ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێته‌وه و ڕیسایكڵ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه زۆرترین مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی پیشه‌سازی، گه‌شتیاری و كشتوكاڵی دراون به‌وه‌به‌رهێنه‌كان، ته‌نها له ساڵی 2024دا 71 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌گوژمه‌ی زیاتر له دوو ملیار دینار له سنووری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراون، 67٪ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش لە هه‌رێمی كوردستاندا له سنووری پارێزگای هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها ئەو پڕۆژانەی وه‌به‌رهێنان 62 هه‌زار هه‌لی كاریان بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساندووه، چونكه به‌پێی ڕێنماییی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مه‌رجه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی بیانی و ناوەخۆیی كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه، ٪75ی كرێكاره‌كانی هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بن، ئه‌و لە ٪25ی ده‌مێنێته‌وه كارمه‌ندانی ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاره‌كانن.
هەروەها سامان عاره‌ب باسی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان دەكات كە له خولی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، چاوه‌ڕێ ده‌كات له‌م خوله‌دا هه‌مواره‌كه ته‌واو بێت، چونكه ئه‌و یاسایه‌ی كه له به‌رده‌سته بۆ كاتی دروستبوونی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان زۆر باش بوو، به‌ڵام بۆ ئێستا ناگونجێت و بەپێویستی دەزانێ هه‌مواره‌كە بكرێت، كە ئاسانكاریی زیاتر بۆ وه‌به‌رهێن دەكات.
ده‌شڵێت، خاڵی سه‌ره‌كیی هه‌مواره‌كه گرێبه‌ستی هاوبه‌شه بۆ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ده‌بێت گه‌ره‌نتی هه‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ نموونه پلانی شه‌قامی ئۆتۆبانی نێوان شاره‌كان وه‌كو ئۆتۆبانی نێوان (زاخۆ- هه‌ولێر) كه 182 كیلۆمه‌تره، پڕۆپۆزه‌ڵه‌كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ی كردووه و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان هاتوچۆی هاووڵاتییان له‌م ئۆتۆبانه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره ده‌بێت.