فوئاد ئەحمەد
فوئاد ئەحمەد

زۆر مـنداڵ بـووم، بـەعـاسـتەم لـە بـیرمـە، بـریـنێک لـە پـەنـجەی شـایـەدمـانـی دایـکم هـاتـبوو، ئـەوکـات پـێیان دەگـوت کـولـک؛ بـۆ تـیماری پـەنـجەکـەی، ڕۆژانـە عـەبـاکـەی بـەخـۆی دادەدا و دەسـتی مـنی دەگـرت و بـە پـێ بـەرەو مـاڵـی خـاڵـەحـمەد تـەبـیب بـەو جـادەیـەی ئێسـتای فـلکەی بـەتـەمـای خـوا و دواتــر پــەیــمانــگای هــونــەرە جــوانــەکــان و .مــزگــەوتــی ســەوافــی هــاتــە ســەر، دەچــوویــنە مــاڵــی خاڵەحمەدی بابی هونەرمەندی گەورە فوئاد ئەحمەد (١٩٣٢ عەوێنە - ٢٠٠٤/٨/١٧ ).
مـاڵـی خـاڵـەحـمەد لـەو سـوچـە بـوو کـە تـرەفـیک لایـتەکـەی نـزیـک ئـوتـێل شـیراتـۆنـی لـێیە، ئـەوکـات ڕێگاکەم پێ زۆر دوور بوو، لە بیرمە بەدرێژاییی شەقامەكە هەمووی دار سەروو بوو. ئێسـتاش ئـەو خـانـووە مـاوە و وابـزانـم بـەتـاڵـە! ئـەو ڕۆژانـە، خـاڵـەحـمەدی بـابـی کـاک فـوئـادم بـە قـاتـێکی ڕەش و سـیدارەی سـەریـەوە دەبـینی، کـە پـیرەمـێردێـکی کـەشـخە و ڕێـکپۆش بـوو. دایـکم دەیگوت خاڵەحمەد حەکیمە و خزمی خۆمانە.
لـەوێ کـاک فـوئـادم دەبـینی کـە ئـۆتـۆمـۆبـێلێکی فـۆڵـکسواگـن یـان فـیات پـۆڵـسکیی کـەسـکی هـەبـوو، لە بەردەرگاکەی ڕادەگرت. ڕۆژان ڕۆیشـتن و ئـاشـنای ئـەو هـونـەرمـەنـدە گـەورەیـە بـووم و بـوومـە یـەکـێک لـە سـەرسـامـەکـانـی کـــاک فـــوئـــادی خـــۆشـــەویســـت، ســـەرســـامـــی کـــەســـایـــەتـــی و دەنـــگ و ڕووخـــساری جـــوان و سەروجامانە هەولێرییانەکەی و قسەی خۆشی. كـاك فـوئـاد نـەك هـەر خـاوەن دەیـان گـۆرانـیی خـۆش و داهـێنەری چـەنـدیـن ئـاوازی بـەچـێژ بـوو، بـەڵـكو لـە بـواری كـوردایـەتـیدا بـە بـەرهـەمـەكـانـی، سـەرمـەشـقی هـونـەرمـەنـدان بـوو، یـەكـەم سـروودی لــــە 1955 بــــەنــــاوی نــــەورۆز تــــۆمــــار كــــردووە، هــــەروەهــــا جــــوانــــتریــــن ئــــاوازی بــــۆ ســــروودە بـەنـاوبـانـگەكـەی (ئـێمە كـوردیـن نـابـەزیـن) دانـاوە كـە شـیعری مـەدحـەت بـێخەوە، جـگە لـەوە كـاك فـوئـاد كـە مـامـۆسـتا بـووە، لـە زۆر لـە قـوتـابـخانـەكـانـی هـەولـێر و دەوروبـەری بـە وانـەی هـونـەر و سـروود و كـوردایـەتـی هـەزاران قـوتـابـیی پـەروەردە كـردووە، یـەكـێكیش لـەو گـۆرانـییانـەی كـە لـەنـاو خـەڵـك زۆر بڵاوە گـۆرانـیی (ئـەمـیرەكـەم)ە، كـە دەقـی مـامـۆسـتای ڕەوانـشاد مـەجـید ئـاسـنگەرە و بــەپــێی ئــەو كــلیپەی كــاك فــوئــاد لــە تــەلــەڤــزیــۆن تــۆمــاری كــردووە كــە بــە بــەڵــگەیــەكــی گــریــنگ دادەنــرێــت، ئــەویــش هــەر لــە ئــاوازی كــاك فــوئــاد خــۆیــەتــی، وەلــێ كــاك نــازم دڵــبەنــد دەڵــێ ئاوازەكەی هی جەمال داوودە! هـەروەهـا گـۆرانـیی )بـووكـی تـازە(ی لـە 1963 وەك كـلیپ لـە تـیڤی تـۆمـار كـردووە كـە شـیعری عەبدوڵڵا پەشێوە. گــۆرانــییەكــانــی كــاك فــوئــاد زۆرن و زۆریــشیان خــۆی ئــاوازی بــۆ دانــاون. لــە بــیرمــە لــەگــەڵ ڕەوانــشادان ســامــی شــۆڕش و ســەعــدوڵڵا پــەرۆش، بــۆ ســەرەخــۆشــی لــە خــانــەوادەكــەیــان،سـەردانـی مـاڵـی كـاك فـوئـادمـان كـرد، كـە چـەنـد ڕۆژێـك بـوو كـۆچـی دوایـیی كـردبـوو، لـەوێ یـەكـێك لە كچەكانی باسی بابی دەكرد كە چەند مەجریسخۆش بووە. وشەی (مەجریسخۆش)م بەلاوە جوان بوو كە كاك فوئاد بەڕاستی مەجریسخۆش بوو. كـاك فـوئـاد، بـە مـاوەیـەکـی کـەم بـەر لـە مـردنـی لـە یـەکـێتیی نـووسـەرانـی كـورد/ لـقی هـەولـێر هـاتـە لامـان، بـەداخـەوە ئـەمـە دوا بـینینی ئـەم هـونـەرمـەنـدە داهـێنەرە بـوو و چـیی تـر نـەمـانـبینییەوە، بەڵام ناو و دەنگ و سەدا و ئاوازەکانی لە دڵ و دەروونماندا قەت چریکەیان نابڕێتەوە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved