سڵاو لە کسۆکە بەوەفایەکەم
سڵاو لە کسۆکە بەوەفایەکەم

وەک هــەمــوو کــۆڵان و گــەڕەکــەکــانــی دیــکەی شــار، کــۆڵانــەکــەی ئــێمەش ژمــارەیــەک کـسۆکـی بـەرچـاوی بـەرکـەوت، ئـەو بـەسـتەزمـانـە تـەریـوانـە، هـەریـەکـەی لـە شـوێـنێکەوە هاتبوون، کسۆکی گوندان و هی شاران و هی ڕەوەندان تێکەڵاو بووبوون.
کــسۆکــەکــی ڕەشــی مــل و کــلک بــە پــەڵــەی ســپی، دەهــات لــەبــن ســێبەری دارەکــەی بـەرمـاڵـمان وەدەر دەکـەوت، زۆر بـەویـقار و ڕێـزەوە خـۆی دەنـوانـد، هـەرکـە دەرگـای حـەوشـەم دەکـردەوە، کـلکی دەجـوڵانـد و دەچـوو لـە دوور ڕادەوەسـتا، ڕۆژانـە دووجـار خواردنمان بۆ دادەنا، دەچوو لەبن دارەکە دەیخوارد.
وای لــێ هــاتــبوو، مــن و خــانــم و کــچەکــانــمی دەنــاســی، نــەوەکــانــیشم کــە دەهــاتــن دەوریــان دەدا، چــبسیان دەدایــێ بــەڵام نــەیــدەخــوارد، نــیوەڕۆیــەکــی گــەرم، ویســتم سـەرخـەوێـک بـشکێنم، لـە وەڕیـن و حـەپـە حـەپـی کـسۆکـەکـە ڕاچـڵەکـیم، گـوێـم لـە زیـکە و هـاواری ژنـێکیش بـوو، دەرگـام کـردەوە، بـینیم ئـافـرەتـێک حـاویـەی زبـڵی مـاڵـی ئـێمەی بـەدەسـتەوەیـە و کـسۆکـەکـەش دەوری داوە و لـێ نـاگـەڕێ بـڕوات. کـە ئـەو ژنـەم بـەو وەزعـەوە بـینی، زۆر بـەتـونـدی لـە کـسۆکـەکـەم خـوڕیـیەوە، مـلی شـۆڕ کـرد و ڕووی لـە سەری کۆڵانەکە کرد، ژنەکە گوتی:
• ویستم کۆنە لاستیکەکانی ناو حاویەکە بەتاڵ بکەم، کسۆک پڕی دامێ.
سـەرەژنـێک، لـەوسـەری کـۆڵانـەوە بـەرەو مـاڵ دەگـەڕایـەوە، بـەسـەر ئـەو بـەزمـەدا هـات،
گوتی:
• ئـەو کـسۆکـە، خـۆی بـەپـاسـەوانـی مـاڵـی ئـێوە دەزانـی، وای زانـیوە ئـەو ژنـە حـاویـەکـە
دەبات.
لـە شـوێـنی خـۆم دۆش دامـام، بـیرم لـەوە کـردەوە، بـزانـە لـەو سـەردەمـەی، ئـاژەڵ چـەنـد لــە مــرۆڤ بــەوەفــاتــر و بــەئــەخــلاقــترە، بــنیادەمــی وا هــەیــە دەیــەوێ لــە عــەردی غــارێ بتباتە خوارێ، کسۆکەکیش دێت پاسەوانی لە ماڵەکەت بکات.
مـاوەیـەک چـاوەڕێ بـووم، کـسۆکـەکـەم هـەر نـەگـەڕایـەوە، یـەک دوو کـۆڵانـم بـەدوایـدا کــــرد بــــەڵام ســــۆراغــــی نــــەبــــوو، نــــازانــــم بــــردوویــــانــــەتــــە شــــوێــــنی حــــەوانــــەوە، یــــان خەساندوویانە، یاخود لە پەنایەکدا دەمر بۆتەوە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved