بەر لە 81 ساڵ كارەبای قەڵات و خانەقا و تەعجیل بۆ ماوەی 10 رۆژ بڕا
بەر لە 81 ساڵ كارەبای قەڵات و خانەقا و تەعجیل بۆ ماوەی 10 رۆژ بڕا

بەر لە (٨١) ساڵ، بە ئیمزای سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لێژنەی ئاو و کارەبا بەپێی نووسراوی ژمارە (٦٠٩) لە ١٩٤٤/١٠/١٧ ئامادەباشی كردووە بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ماکینەی کارەبا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێکەوتی شەوی ١٩٤٤/١٠/٢٥ بەم شێوەی خوارەوە لەو گەڕەکانەی، کە ناویان هاتووە کارەبا دەکوژێتەوە:
١- لە گەڕەکەکانی قەڵات و عارەبان و هەموو شەقامەکان لەو ڕێكەوتەی سەرەوەڕا بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارەبا دەکوژێتەوە، دوای ئەو ماوە دیاریکراوە بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە، دووبارە کارەبا بۆ ئەم شوێنانە دەگەڕێتەوە.
٢- دوای تەواوکردنی کارەکانی ئەو گەڕەکانەی لە سەرەوە ناویان هاتووە، بۆ هەمان مەبەست ئەمجارە کارەکان لە گەڕەکەکانی (مستەوفی و تەعجیل و خانەقا) و هەموو شەقامەکان بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارەبایان نابێ، لە بەرامبەر ئەم کارە، هەموو ئامادەباشییەکی پێویست وەرگیراوە، ئەم نووسراوەش بۆ هەموو لایەک نێردراوە، تا لە نزیکەوە هەموو لایەک ئاگادار بن.
ئەو نووسراوە خوێنەر دەگەڕێنێتەوە ڕۆژگارێک كە لەلایەكەوە بەر لە (٨١) ساڵ لە هەولێرێ کارەبا هەبووە و تەنها بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە کوژاوەتەوە، دووەمیان دڵسۆزیی فەرمانگەی سەرۆکایەتیی شارەوانی بووە، کە چەند بە پرەنسیپ مامەڵەی لەگەڵ داوا و مافی هاووڵاتییان کردووە و هەمیشە بەدوای ئەوەوە بووینە کە خەڵکی هەولێر لە ئارامی و بەڕێکردنی ژیانێکی شایستەدا بن. لە هەمووشی گرینگتر پاراستنی ئەو دیکۆمێنتانەیە لەلایەن مامۆستا محەمەد مەولوودەوە، كە ئەو كەسایەتیە جگە لەوەی چیڕۆکنووسێكی لێهاتوو بووە، لە هەمان کاتدا پارێزەرێكی دیاری مێژووی ئەم شارەش بووە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved