وێنەیەكی مەلا مستەفا بارزانى دواى گەڕانەوەی بۆ عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 1958 گیراوە، کە دەكاتە سێ مانگ دوای 14ی تەمووزی 1958.
وێنەكە لە هۆتێل رێستهاوس لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری ئەوسای هەولێر گیراوە. لە لای ڕاستی وێنەکە دکتۆر پۆڵس جۆرج خاوەنی دەرمانخانەی (شیمال) دەردەكەوێ، لە ناوەڕاستیشەوە مامۆستا عیزەدین فەیزی سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردە لە هەولێر، لەلای چەپیشەوە پارێزەر مەعروف رەئوف كە ئەوکات ئەندامی شارەوانی هەولێر بووە.
مامۆستا سۆران عیزەدین فەیزی زانیارییەکانی ساخ کردووەتەوە.
وێنەکە لە ئەرشیفی میران خانەقا وەرگیراوە