لە پێشهاتێکی نوێی كەرتی کشتوکاڵیدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان جۆرە بنەتۆیێکی نایاب دەخاتە بەر دەست جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر كە بۆ ماوەی چوار ساڵ لێكۆڵینەوەی زانستی لەسەر كراوە و تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر دەچێندرێت.
بەهۆی ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و تێکچوونی خاک و گەشەی دانیشتووان خواست لەسەر بەرهەمی خۆڕاگرتر و خۆراکی زیاتر زیاد دەکات. پێدەچێت ئەم جۆرە نوێیەی بنەتۆ سوودی گەورە بە جوتیاران و دواتریش دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت. بەتایبەتی وەك بەرپرسێكی بواری توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی لە هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێ دەكات، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و جۆره بنەتۆیە ئەوەیە كه شێوه‌ی هێلكه‌ییی سپیباوه و زووتر پێ ده‌گات، به‌رگه‌ی ژه‌نگ هه‌ڵگرتن ده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی كورتیی باڵاكه‌ی و ئه‌ستووریی قه‌ده‌كه‌یەوە، ته‌رزه و بارانی به‌هار ناتوانێت بیكوتێت و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت.
سه‌مه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێر دەڵێ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌یان باشترین جۆری گه‌نمی نانی به‌رهه‌م هێناوه كه یه‌كه‌م جاره ئه‌و جۆره بنەتۆیە له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێنرێت.
ماوه‌ی چوار ساڵە بەڕێوەبەرایەتییەكەی هەولێر كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره بنەتۆیە دەكات، كە ناوێكی زانستیی تایبه‌ت به‌خۆی نییه، به‌ڵام بۆ ناسینه‌وه‌ی، ناویان ناوه بنەتۆی هه‌ولێر 14، ئەوان نمونەی به‌رهه‌می هه‌ر چوار ساڵی رابردوویان ناردووه بۆ لێژنه‌ی باڵای تۆماركردن و په‌سندكردنی بنه‌تۆ له به‌غدا و پار ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه.
بەقسەی بەرپرسە كشتوكاڵییەكە، ئه‌م جۆره بنەتۆیە جگه له هه‌ولێر، له هیچ پارێزگایه‌كی تری عێراقیش نییه، ئه‌مساڵ به نرخی پاڵپشتی دەیگەیەننه ده‌ست جووتیارانی هه‌ولێر.
بنەتۆیە له قۆناغی یه‌كه‌م به چه‌ند جووتیارێكی نموونه‌یی ده‌درێت، ئه‌وانیش بۆ هه‌ر دۆنمێك نزیكه‌ی په‌نجا كیلۆ ده‌چێنن، به‌رهه‌می هه‌ر دۆنمێكیش زیاتر له تۆنێك ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت له ساڵانی داهاتوو ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌كه زیاتر بكرێت.
ئه‌و جۆره بنەتۆیە لە هەردوو دەزگای ئیكاردا و سمیت وەردەگیرێن، كه دوو ده‌زگای گرینگی جیهانن لە بواری دابه‌شكردنی بنەتۆ به‌سه‌ر وڵاتاندا.