بە (24) دینار قەسابخانەی هەولێر نۆژەن کرایەوە
بە (24) دینار قەسابخانەی هەولێر نۆژەن کرایەوە

یەكێكی تر لەو بەڵگەنامانەی مامۆستا محەمەد مەولوود مەم ساڵانێكی زۆر لە ژیانی فەرمانبەرێتی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پاراستونی، تایبەتە بە نۆژەنكردنەوەی قەسابخانەی ئەوكات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەر لە (٧٦) ساڵ بەنووسراوی ژمارە (١٤٢٧) لە ١٩٤٩/١٠/١٨ ڕاپۆرتی ژمارە (٣٢١)ی ڕۆژی (١٩٤٩/٨/٢٨)ی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانیی پەسەند کردووە بۆ تەرخانکردنی (٢٤) دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەسابخانەی هەولێر، کە ئەوێ دەمێ دەکەوتە لای بازاڕی (نیشتمان)ی ئێستە، لەم بارەیەشەوە لێژنەیەک دانراوە و داوای لێ کراوە بەزووترین کات ئەم کارە ئەنجام بدات، تەرخانکردنی ئەم بڕە پارەیەش دوای ئەوە هاتووە کە لەلایەن موتەسەڕفیەتی لیوا بەنووسراوی ژمارە (٨٥٠١)ی ڕۆژی (١٩٤٩/١٠/١٠) بڕیاری لەسەر دراوە و پەسند کراوە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved