هەموو جارێ لە یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانێوە برادەرە‌كانی دەهاتنە كنی لۆ وەی بەرنامەكی لۆ گەمەی سنی سنیانێ دانێ، بەس لەوەتی ئەو نەمایە، نە گەمەكە تامی جارانی مایە و نە لاعیب و جمهوری گەمەكەش وەكی جاران بەجۆش و خرۆشەوە ڕووی تێ دەكەن. سه‌رتیپی كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مام حه‌سكۆ ئەوها باسی ڕۆڵی باوكی لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی هەولێرێ دەكات.
مام حەسكۆ (عوسمان ڕه‌حمان) له‌دایكبووی 1956ی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه، ته‌واوی ژیانی بۆ هونه‌رەكەی ته‌رخان كردبوو، له 1973ەوە ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كرد و سه‌رده‌مانێكیش پێشمه‌رگه بوو، دواتر له هه‌شتاكانی سەدەی ڕابردوودا دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو كاری هونه‌ری و بەرهەمەكانی تاپۆ حه‌قی چییه، ڕه‌شیده فه‌ندی و گه‌ڕه‌كه‌كەمانی پێشكێش كرد، به‌شداریشی لە چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك كردووه، له‌وانه شانۆگەریی گومرگ.
له نه‌وه‌ته‌كانیشدا مام حه‌سكۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مام سمایل و حه‌مكۆ و په‌روین شازاده و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه گرووپێكی هونه‌رییان پێك هێنا و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیان له كه‌ناڵه ناوه‌خۆیییه‌كان تۆمار كرد كه یه‌كێك له‌وانه به‌رنامه‌ی گه‌شتی كامێرا بوو، كە بینه‌رێكی بەرچاویان هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ش له دوای 2000ه‌وه به‌شداریی له چه‌ند فیلمێكی سكرین كرد.
كوڕه‌كه‌ی مام حه‌سكۆ بۆ (گڵكە‌ند) ده‌گێڕێتەوە كە ته‌یراوه و حەسكۆ دووانه‌یەكی لێكدانەبڕاو بوون. به‌تایبه‌تی لە مانگی ڕه‌مه‌زاندا باوكی له هه‌ر چایخانه‌یه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بووایه، كه‌یف و شادی ڕووی لەوێ ده‌كرد.
دەشڵێ له ڕابردوو و ئێستاش هه‌ركه باسی سنی سنیانێ دەكرێت ناوی مام حه‌سكۆ دێته‌وه مه‌یدان، خەڵكی هه‌ولێر مام حه‌سكۆی باوكیان به سیمبولی ئه‌و یارییه دەزانی.
هەر بەم هۆیەشەوە چاوەڕوانییان لە پارێزگاری هەولێر هەیە كە له داهاتوودا یادێك بۆ ئه‌و پیاوه ناودارەی هه‌ولێرێ ڕێك بخرێت.
لای خۆیەوە ئازاد دڵپاكی ده‌رهێنه‌ر كه هاوڕێیه‌كی نزیكی مام حه‌سكۆ بوو، باسی كاتی كۆچی دواییی ئەو هونەرمەندە دەكات و دەڵێ به‌هه‌ژاری ژیا و به هه‌ژاریش مرد، نە خەڵك و نە هونەرمەندانیش بەشدارییەكی ئەوتۆیان لە پرسەكەیدا نەكرد.
له كاتێكدا ئه‌و ژیانی بۆ هونه‌رەكەی تەرخان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌ك بۆ خۆی و شاره‌كه‌ی دروست بكات.
هونه‌رمه‌ند مام حەسكۆ له ساڵی 2010 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییی كرد، له گۆڕستانی گرده ڕه‌شه نێژرا.