فیزی نوێ بە ئۆتۆمبێلی کۆن
فیزی نوێ بە ئۆتۆمبێلی کۆن

 

ئێوارەی‭ ‬هەینییە،‭ ‬بە‭ ‬ڕیشێكی‭ ‬سپی‭ ‬و‭ ‬ڕانك‭ ‬و‭ ‬چۆغەیەكی‭ ‬نوێوە‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬مارسیدسە‭ ‬كۆنەكەی‭ ‬لێدەخوڕێت،‭ ‬بە‭ ‬تاسەوە‭ ‬دەڵێ‭ ‬كاتێ‭ ‬ئەوە‭ ‬لێدەخوڕم،‭ ‬وا‭ ‬دەزانم‭ ‬گەڕاومەتەوە‭ ‬تەمەنی‭ ‬لاوی‭.‬

مام‭ ‬توفیق،‭ ‬تەمەنی‭ ‬60‭ ‬ساڵە‭ ‬و‭ ‬تازە‭ ‬ئۆتۆمبێلێكی‭ ‬مارسیدسی‭ ‬مۆدیل‭ ‬1967ی‭ ‬كڕیوە،‭ ‬ئێوارانی‭ ‬هەینی‭ ‬پیاسەی‭ ‬شەقامەكانی‭ ‬ناو‭ ‬هەولێری‭ ‬پێ‭ ‬دەكات‭.‬

نزیكەی‭ ‬10‭ ‬ساڵە‭ ‬هاوردەكردنی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیك‭ ‬بۆ‭ ‬هەرێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬دەستی‭ ‬پێ‭ ‬كردووە،‭ ‬كڕیارانی‭ ‬ڕۆژ‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ڕ‌ۆژ‭ ‬پتر‭ ‬دەبن،‭ ‬بەم‭ ‬هۆیەوە‭ ‬حكوومەتی‭ ‬هەرێمی‭  ‬كوردستانیش‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێكخستنی‭ ‬هاوردەكردنی‭ ‬ئەم‭ ‬ئۆتۆمبێلانە‭ ‬دەرکردووە‭.‬

توانا‭ ‬ڕواندزی‭ ‬كە‭ ‬پارێزەرێكی‭ ‬گەنجە،‭ ‬كۆمەڵە‭ ‬فایلێكی‭ ‬بەدەستەوەیە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەرێوەبەرایەتیی‭ ‬گشتیی‭ ‬گومرگ‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬ئابووریی‭ ‬مامەڵەی‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬کلاسیکەکان‭ ‬رایی‭ ‬دەكات،‭ ‬پێی‭ ‬وایە‭ ‬"داروبەرد‭ ‬ڕوویان‭ ‬لە‭ ‬كڕینی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیك‭ ‬کردووە"،‭ ‬بە‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬دوو‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬سەدان‭ ‬مامەڵەی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیكی‭ ‬بەڕێ‭ ‬كردووە‭.‬

توانا‭ ‬تەلەفۆنێكی‭ ‬بۆ‭ ‬دێت‭ ‬و‭ ‬وەڵامی‭ ‬كابرایەك‭ ‬دەداتەوە‭ ‬"وا‭ ‬خەریكە‭ ‬مامەڵەكانت‭ ‬تەواو‭ ‬دەكەم"،‭ ‬ئاوڕێك‭ ‬دەداتەوە‭ ‬و‭ ‬دەڵێ‭ ‬ئەوە‭ ‬خواپێداوێكی‭ ‬هەولێر‭ ‬بوو،‭ ‬مامەڵەی‭ ‬ئۆتۆمبێلێكی‭ ‬لای‭ ‬ئەوە‭ ‬و‭ ‬دەیەوێ‭ ‬زوو‭ ‬بۆی‭ ‬تەواو‭ ‬بكات،‭ ‬چونكە‭ ‬ئاهەنگی‭ ‬هاوسەرگیرییان‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬دەیانەوێ‭ ‬بەو‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬بووكەكەیان‭ ‬بگوازنەوە‭.‬

لەبەردەم‭ ‬خانووێكی‭ ‬گەڕەكی‭ ‬ڕاپەرینی‭ ‬شاری‭ ‬هەولێر،‭ ‬چەند‭ ‬ئۆتۆمبێلێكی‭ ‬كلاسیك‭ ‬ڕاگیراون،‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەم‭ ‬ئۆتۆمبێلانە‭ ‬كوڕێكی‭ ‬گەنجە‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬محەمەد‭ ‬بەیات،‭ ‬زۆربەی‭ ‬ئۆتۆمبێلەكان‭ ‬لە‭ ‬جۆری‭ ‬مارسیدسن‭ ‬و‭ ‬مودێلیان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬1966‭ ‬و‭ ‬1978ە‭.‬

محەمەد‭ ‬خەریكە‭ ‬قسە‭ ‬لەبارەی‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬كلاسیكەكانی‭ ‬دەكات،‭ ‬گەنجێك‭ ‬بەوێدا‭ ‬تێدەپەڕێ‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬رووخسەتی‭ ‬لێ‭ ‬دەكات‭ ‬تا‭ ‬وێنەیەك‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەكێك‭ ‬لە‭ ‬ئۆتۆمبێلەكان‭ ‬بگرێت،‭ ‬ئەویش‭ ‬بە‭ ‬زەردەخەنەوە‭ ‬دەڵێ‭ ‬منیش‭ ‬هەر‭ ‬ئەوەم‭ ‬دەوێ،‭ ‬وێنە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئۆتۆمبێلەكانم‭ ‬بگرن‭.‬

بە‭ ‬قسەی‭ ‬ئەو‭ ‬گەنجەی‭ ‬هەولێر،‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬ئەوانەی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیك‭ ‬دەكڕن،‭ ‬ئەوانەن‭ ‬كە‭ ‬حەزێكی‭ ‬تایبەتیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬كۆنانە‭ ‬هەیە،‭ ‬هەندێكیش‭ ‬بۆ‭ ‬جوانكاری‭ ‬و‭ ‬راگرتن‭ ‬دەیانكڕن،‭ ‬كەسانێكیش‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەكردن‭ ‬و‭ ‬قازانج‭.‬

هاوردەكردنی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیك‭ ‬كێشە‭ ‬و‭ ‬سەرئێشەشی‭ ‬هەیە،‭ ‬سەرهەنگ‭ ‬ئەحمەد‭ ‬پێشانگای‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆمبێلێكی‭ ‬كلاسیكی‭ ‬بۆ‭ ‬راکێشانی‭ ‬کڕیار‭ ‬نمایش‭ ‬كردووە،‭  ‬باسی‭ ‬لەوە‭ ‬کرد‭ ‬كە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەم‭ ‬ئۆتۆمبێلەوە،‭ ‬دەیان‭ ‬كڕیاری‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬ئاسایی‭ ‬دەچنە‭ ‬ناو‭ ‬پێشانگەكەی،‭ ‬بەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬نمایشكردنی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیك‭ ‬بووەتە‭ ‬ڕێگەیەك‭ ‬بۆ‭ ‬سەرنجڕاكیشانی‭ ‬کڕیاران‭.‬

سەرهەنگ‭ ‬بەدەم‭ ‬تەماشاكردنی‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬كلاسیكەكەیەوە‭ ‬دەڵێ‭ ‬راستە‭ ‬شتێكی‭ ‬دەگمەن‭ ‬و‭ ‬جوانە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬كەس‭ ‬ناكەم‭ ‬بیكڕێت،‭ ‬چونكە‭ ‬كێشەیان‭ ‬زۆرە‭ ‬و‭ ‬هەندێك‭ ‬لەو‭ ‬ئۆتۆمبێلانە‭ ‬كۆمپانیای‭ ‬دروستكەریان‭ ‬نەماوە‭ ‬و‭ ‬كەلوپەلیان‭ ‬دەست‭ ‬ناكەوێ،‭ ‬هەندێك‭ ‬جاریش‭ ‬بەهۆی‭ ‬كۆنیی‭ ‬ئۆتۆمبێلەكانەوە،‭ ‬ژمارەی‭ ‬لاشەكانیان‭ ‬كاڵ‭ ‬بووەتەوە،‭ ‬بۆیە‭ ‬لە‭ ‬دەروازە‭ ‬سنوورییەكان‭ ‬تووشی‭ ‬كێشە‭ ‬دەبن‭ ‬و‭ ‬دەگەڕێندرێنەوە‭.‬

خەڵكانێك‭ ‬هەن‭ ‬بۆ‭ ‬پیشاندانی‭ ‬دەوڵەمەندی،‭ ‬ڕوو‭ ‬لە‭ ‬كڕینی‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆتۆمبێلە‭ ‬كلاسیكانە‭ ‬دەكەن،‭ ‬دارا‭ ‬موشیر‭ ‬توێژەرێكی‭ ‬ئابوورییە‭ ‬پێی‭ ‬وایە‭ ‬دەوڵەمەند‭ ‬بۆ‭ ‬پیشاندانی‭ ‬سەروەت‭ ‬و‭ ‬سامانی‭ ‬خۆی،‭ ‬زۆر‭ ‬ڕێگە‭ ‬بەكار‭ ‬دێنێت،‭ ‬یەكێك‭ ‬لەو‭ ‬رێگانە‭ ‬كڕینی‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬كلاسیكە. ‬دەشڵێ‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬خەڵكی‭ ‬ئاسایی‭ ‬كەمتر‭ ‬توانای‭ ‬كڕینی‭ ‬ئەو‭ ‬جۆرە‭ ‬ئۆتۆمبێلانەیان‭ ‬هەیە،‭ ‬چونكە‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆتۆمبێلانە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتی‭ ‬سەرچاوەوە‭ ‬نرخیان‭ ‬گرانە،‭ ‬پارەی‭ ‬گومرگ‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەیشیان‭ ‬دێتە‭ ‬سەر،‭ ‬دوو‭ ‬هێندەی‭ ‬تر‭ ‬گران‭ ‬دەبن‭.‬

ئەو‭ ‬توێژەرە‭ ‬هۆكارێكی‭ ‬دیكەی‭ ‬کڕینی‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆتۆمبێلانە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬دەگەڕێنێتەوە،‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگە‭ ‬خەڵكانێك‭ ‬لە‭ ‬تەمەنی‭ ‬گەنجیدا‭ ‬ئارەزوویان‭ ‬كڕینی‭ ‬ئۆتۆمبێل‭ ‬بووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬نەیانتوانیوە‭ ‬بیكڕن،‭ ‬ئەو‭ ‬ئارەزووەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تەمەنیان‭ ‬گەشەی‭ ‬كردووە‭ ‬و‭ ‬بووەتە‭ ‬مەراقێك‭ ‬لە‭ ‬دڵیان،‭ ‬بۆیە‭ ‬كاتێك‭ ‬دەبنە‭ ‬پارەدار،‭ ‬بەدوای‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆتۆمبێلانەدا‭ ‬دەچنەوە‭ ‬كە‭ ‬سەردەمێك‭ ‬حەزیان‭ ‬كردووە‭ ‬بیكڕن‭ ‬و‭ ‬نەیانتوانیوە‭.‬

‭ ‬بەپێی‭ ‬ڕێنماییەكانی‭ ‬حكوومەت،‭ ‬بۆ‭ ‬هاوردەكردنی‭ ‬هەر‭ ‬ئۆتۆمبێلێکی‭ ‬كلاسیك،‭ ‬سەرەتا‭ ‬رەزامەندیی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬دەوێ‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵێك‭ ‬مەرجیشی‭ ‬هەیە،‭ ‬لەوانە،‭ ‬تەمەنی‭ ‬ئۆتۆمبێلەكە‭ ‬40‭ ‬ساڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬ژمارەی‭ ‬لاشەی‭ ‬ڕەسەن‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بەڵگەنامەی‭ ‬رەسەنی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتەی‭ ‬هەبێت‭ ‬كە‭ ‬لێی‭ ‬هاوردە‭ ‬كراوە‭ ‬و‭ ‬بەڵێنامەیەكیش‭ ‬لە‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئۆتۆمبێلەكە‭ ‬وەردەگیرێت،‭ ‬كە‭ ‬مافی‭ ‬هیچ‭ ‬كەسی‭ ‬بەسەرەوە‭ ‬نییە‭.‬


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved