بەر لە سەدەیەک هەولێر لە رۆژنامەیەکی بەغدا
بەر لە سەدەیەک هەولێر لە رۆژنامەیەکی بەغدا
April 21, 2025


ڕۆژنامەیەکی بەغدا نزیکەی سەت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، گەشتنامەیەکی درێژی خاوەن ئیمتیازی خۆی لەسەر لیوای هەولێر (پارێزگەی هەولێری ئێستە)، بڵاو کردووەتەوە.
بابەتەکە بەشێوەی مەیدانی لەلایەن مەلا عەبود ئەلکەرخی، خاوەن ئیمتیازی هەفتەنامەی (کەرخ) ئامادە کراوە و لە ژمارە ٤٠ی ڕۆژی ٢٥/١٠/١٩٢٧ بڵاو کراوەتەوە، کە هەفتەنامەیەکی زانستی، ئەدەبی، ئەخلاقیی وێنەیی بوو و هەفتەی جارێک لە بەغدا، بڵاو دەکرایەوە.
بابەتەکە لەژێر ناونیشانی (ئەوەی لە هەولێر بینیم) بڵاو کراوەتەوە، کە تێیدا ئامادەکاریی ڕاپۆرتەکە چیڕۆکی سەردانێکی خۆی بۆ شاری هەولێر و قەزاکانی شەقڵاوە، کۆیە و ڕواندز لە پارێزگای هەولێر گێڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بابەتەکە، ئەو کات شاری هەولێر لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی قەڵات کە هەزار خانووی تێدا بووە و بەشی دەرەوەی قەڵات، کە ٧٠٠ خانووی تێدا بووە جگە لە فەرمانگەکانی حکوومەت. ژمارەی دانیشتوانی ئەو کاتی هەولێریش هەروەک لە ڕاپۆرتەکەدا باس کراوە، ١٢ هەزار کەس بووە.
لەو بابەتەدا، مەلا عەبود کەرخی ئاماژەی بە بارودۆخی ژنان، پەروەردە، کورەچییەکان، نەخۆشخانە، فەرمانگەکانی حکوومەت، گرتووخانە، کەمیی ئاو لەو ساڵەدا، پۆلیس، پزیشکی ڤیتێرنەری و ڕێگەی کۆیە، لە هەولێر، کردووە، جگە لە سەردانی بۆ قەزاکانی کۆیە، شەقڵاوە و ڕواندز.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved