ژمارەیەک هاووڵاتی لە قەزای رواندز بەهۆی پێشوازیکردن لە شا فەیسەڵی دووەم، شای عێراق، لەلایەن موتەسەرفیەتی هەولێرەوە سوپاس دەکرێن.
بەپێی نووسراوێکی موتەسەرفیەتی لیوای هەولێر کە لە ١٩٥٧/١١/٢٣ دەرچووە، ١٨ هاووڵاتیی سنووری رواندز کە فەرمانبەری دەڵەتن، سوپاس و پێزانینیان پێشکەش دەکرێت. سوپاس و پێزانینەکە لە بەرامبەر رێکخستنی رێوڕەسمی پێشوازکردن بووە لە شا فەیسەڵی دووەم، شای ئەوکاتی عێراق، کە بە سەردانێک چووەتە رواندز و دەوروبەری.
شا فەیسەڵ کوڕی شا غازییە، سێیەمین شای عێراق بوو، تا شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ لەسەر تەختی شایەتی دانیشت و دواتر لەسەر دەستی سوپای عەبدولکەریم قاسم، کوژرا.
ناوی ئەو فەرمانبەر و کەسانەی سوپاس و پێزانینەکەیان ئاراستە کراوە:
• موحسین قۆجە قەساب، بەڕێوەبەری ناحیەی برادۆست
• نازم محەمەد عەلی، یاریدەدەری پۆلیسی رواندز
• محەمەد زیوەر، پزیشکی رواندز
• ئەنوەر سلێمان، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوەندیی رواندز
• جەلال سەعید خەیلانی، مامۆستای قوتابخانەی ناوەندیی رواندز
• ئەنوەر تاهیر، مامۆستای قوتابخانەی ناوەندیی رواندز
• حەسەن ئەحمەد، کاتب تەحریر رواندز (نەمزانی کاتب تەحریر بە کوردی مەبەستی چییە)
• حەسیب رەسول، نووسەری قوتابخانەی ناوەندیی رواندز
• حوسێن مەحمود، مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەی ناوەندیی رواندز
• ئەنوەر عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی رواندزی کوڕان
• سابیر عەبدوڵڵا، مامۆستای قوتابخانەی رواندزی سەرەتایی کوڕان
• محەمەد ئەحمەد، مامۆستای قوتابخانەی دیانەی سەرەتایی کوڕان
• تەقیەدین قادر، مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەی بێخاڵ
• نوری سەعید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کاولۆک
• خاتوو پیرۆز ئەمین، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رواندزی سەرەتایی کچان
• خاتوو پاکیزە محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دیانای سەرەتایی کچان
- ئیبراهیم حوسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانەی بێخاڵ
• ئیبراهیم رەسول، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دیانا.