مەم لە هەوڵی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا بوو
مەم لە هەوڵی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا بوو

بەری ٥٥ ساڵان خەڵکی هەولێر بەپیل هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا چووینە، ئەوانەی کەوتبوونە تەمەنەوە و خەڵکی گوند و کاسبکار بوون، کە بە هەر هۆکارێک بووبێ نەیانتوانیوە بچنە بەر خوێندن. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و فێرکردن لە پارێزگای هەولێر، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن/ بنەڕەتی و نەهێشتنی نەخوێندەواری ژمارە ٥٩٤٣ لە ١٩٧٠/٢/٩ و نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ/ خوێندنی ناوخۆیی ژمارە ٢٦٤٥ لە ١٩٧٠/٢/٢٦ و نووسراوی پارێزگای هەولێر/ ناوخۆ ١٩٩٧ لە ١٩٧٠/٣/٢٢، بە نووسراوی ژمارە ٩٨٦٨ لە ١٩٧٠/٤/١٥ بڕیاری داوە لێژنەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ کارمەندانی ژن و پیاو لە پارێزگاکە بۆ سەرپەشتیکردن لەم بەڕێزانە پێک بهێنێ:
فائیق جەمیل ئەلعەلی، بەڕێوەبەری پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر سەرۆک
عەلی حسێن کەسرە، پشکنەری پەروەردەیی و فێرکردن جێگری سەرۆک
عەزیز عەبدولقادر، مامۆستای دانراو لە هۆبەی نەهێشتنی نەخوێندەواری سکرتێر
خاتو گلیشان سعید، راگری پشکنەر ئەندام
خاتو حەمدیە سابر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی میدیای کچان ئەندام
سلێمان شاکر، مامۆستای دانراو لە چالاکی قوتابخانەکان ئەندام
یەحیا مەرجان، مامۆستای دانراو لە چالاکی قوتابخانەکان ئەندام
هەموو دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری شاری هەولێریش ئەندامێکی لەم لیژنەیەدا هەبوو، بۆیە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە نووسراوی ژمارە ٢٥٥٣ لە ١٩٧٠/٤/٢ بە ئیمزای ئەندازیار سەعدی محەمەد ئەمین دزەیی بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر، محەمەد مەولوود مەم سەرۆکی تێبینەرانی لە شارەوانی هەولێر بۆ ئەم لیژنەیە دەستنیشان کردووە.
دیارە دەستنیشانکردنی مامۆستا (مەم) بۆ ئەم لیژنەیە، رەچاوی ئەوەی تێدا كراوە، کە ئەو وەک نووسەر و کەسێکی رۆشنبیر لەو سەردەمی، زیاتر درکی بەوە کردووە کە گەلەکەی لە نەخوێندەواری رزگاری ببێ، چونکە دەیزانی خوێندەواری بەشێکە لە سەرکەوتنی گەل و وڵات، ئەوکاتیش لە راگەیاندنەکاندا هەڵمەتێکی چڕوپڕ کرا، ئەوەشیان دەگێڕایەوە مامۆستا (مەم) زۆر مکوڕ بوو لەسەر کارمەندە نەخوێندەوارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی، دەبێ بچنە ناو ئەو پرۆسەیە و تا بەزوویی فێرە خوێندەواری بن.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved