ده‌مێكه حه‌زم له سینه‌مای ژاپۆنییه، تووشی سه‌رسورمانیش بووم كاتێك زانیم ره‌وه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد له پارێزگای سایتامای باكووری تۆكیۆدا ده‌ژین و ئه‌و ره‌وه‌نده لانیكه‌م بووه‌ته بابه‌تی دوو فیلیمی ژاپۆنی، كه درامایه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كن.
كاتێك له پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا به‌دوای فیلمێكی خۆشی ژاپۆنیدا ده‌گه‌ڕام ته‌ماشای بكه‌م؛ سه‌رم سوڕما كاتێك فیلمی «زه‌وییه بچووكه‌كه‌م My Small Land»م دۆزییه‌وه، كه فیلمێكی ساڵی 2022ی ژاپۆنییه و باسی په‌نابه‌رانی كورد ده‌كات له ژاپۆن.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی (ئێما كاواوادا)یه و باسی ژیانی خێزانێكی كورد ده‌كات كه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كەن.
پاڵه‌وانی فیلمه‌كه كچی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یه به‌ناوی ساریا، گه‌شبینانه پلانی بۆ ئاینده‌ی خۆی له تۆكیۆ داناوه كه ببێته مامۆستا، به‌ڵام داواكاریی خێزانه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری ره‌ت ده‌كرێته‌وه و ژیانیان ژێراوژوور ده‌كات. كاتێك دۆخی خێزانه‌كه‌یان دەگۆڕێ ئیدی ده‌بێت رووبه‌ڕووی دۆخی سه‌ختی ژیان له ژاپۆن ببنه‌وه و تێبكۆشن، نه ته‌نها بۆ دابینكردنی بژێوی، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی كولتووریشیان.
پاش خوێندنه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی فیلمه‌كه زۆر به‌گومان بووم به‌شێوه‌یه‌ك به‌دووای زانیاریی زیاتردا گه‌ڕام تا بۆم ساغ ببێته‌وه باسی كورد ده‌كات. له‌ڕاستیدا من قه‌ت ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتووه كورد له ژاپۆن داوای په‌نابه‌ری بكه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر دووری و سیستمی كۆچ له ژاپۆن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، فیلمه‌كه بیركردنه‌وه‌ی گۆڕیم و بیرۆكه‌ی زیاتری له‌باره‌ی كۆچبه‌ران و په‌ناخوازن له ژاپۆن پێدام، كه یه‌كێكه له وڵاتانه‌ی خۆشم ده‌وێت.
زمان و كولتوور
فیلمی «زه‌وییه بچوكه‌كه‌م» زۆر خۆش و شیاوی بینین بوو، چونكه ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندم له هه‌ندێ له ترس -و ره‌نگه حه‌زه‌كانم- سه‌باره‌ت به كوردبوون له‌سه‌ر شاشه رابمێنم. هاوكات له فیلمه‌كه‌دا هه‌ندێ وێنا بۆ كولتووری كوردی كرابوون كه به‌دڵم نه‌بوون.
بۆ نموونه هه‌ندێ دیمه‌نی تێدایه له راسته‌قینه ناچن، لانیكه‌م به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆم وه‌ك كوردێك. یه‌كه‌م شت پێم سه‌یر بوو بۆچی به توركی قسه ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا باوكه‌كه هه‌وڵی ده‌دا منداڵه بچووكه‌كه فێری كوردی بكات، منداڵه گه‌وره‌كه نه‌یده‌توانی به كوردی قسه بكات و هه‌ردووكیان بۆ گفتوگۆی رۆژانه به‌توركی پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن. پێده‌چێت ده‌رهێنه‌ر ویستبێتی ئه‌وه زه‌ق بكاته‌وه كه كورده‌كان له توركیا رێگه‌یان پێ نادرێت له قوتابخانه فێری كوردی ببن و خێزانه‌كان ناچارن له‌باتی ئه‌وه به‌توركی قسه بكه‌ن.
من كوردی كوردستانی ئێرانم، كه له قوتابخانه زمانی فارسی فێر ده‌كراین، به‌ڵام زۆر كورد و تورك و عه‌ره‌ب و كه‌مینه زمانه‌كانی تر لانیكه‌م دوو زمان ده‌زانن. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی نه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵه‌وه به كوردی قسه‌یان كردووه و له قوتابخانه فێری فارسی بوون؛ باوه‌ڕم وایه بڕیار به‌ده‌ست باوك و دایكانه كه ئاخۆ زمانی ره‌سه‌نی خۆیان فێری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، یان زمانه ره‌سمییه‌كه.
ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕیان وابێت ئه‌وه كار له توانای ئه‌كادیمیی ئه‌و منداڵانه ده‌كات، به‌ڵام من وای به‌چاك ده‌زانم نه‌وه‌ی نوێ له ماڵه‌وه زمانی كوردی فێر ببن و وه‌ك زمانی یه‌كه‌میان قبووڵی بكه‌ن. زمان زۆر گرنگتره بۆ نموونه له‌وه‌ی پێی ده‌وترێت نه‌ریتی نزاكردن پێش نانخواردن لای كورد، كه له فیلمه‌كه‌دا باوكه‌كه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌كات و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گومانكردنی له‌و نه‌ریته زللـه‌یه‌ك له كچه‌كه‌ی ده‌دات.
پێده‌چێت پێداگریی باوكه‌كه له‌سه‌ر نزاكردن پێش هه‌ر ژه‌مێك زیاتر لاساییكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی (ئیتاداكیماسو Itadakimasu )ی ژاپۆنییه‌كان بێت -كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ژاپۆنییه بۆ ده‌ربرینی رێز و پێ‌زانین پێش نانخواردن به‌كار دێت- تا ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له كولتووری كوردی.
خه‌یاڵی بوون به هاووڵاتیی جیهانی
به‌ده‌ر له‌م نیگه‌رانییانه؛ هه‌ندێ هۆیتریش هه‌ن وایان كردووه فیلمی My Small Land به‌لای منه‌وه هێنده كاریگه‌ر و په‌یوه‌ندار بێت، هه‌ندێ ئه‌زموونی كاره‌كته‌ره‌كان له‌ناو په‌نابه‌ران یاخود كه‌مینه پاشخان جیاوازه‌كاندا باون، هه‌ندێ ئه‌زموونیتر زیاتر تایبه‌تن به نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌كان.
یه‌كێك له ساته هه‌ژێنه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كاتێك پرسیار له ساریا ده‌كرێ: «خه‌ڵكی كوێیت؟». ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه هیچ كه‌سێكی پاشخان ئاڵۆزی وه‌ك كورد نییه حه‌ز بكات لێی بێته پرسین. منیش، وه‌ك ساریا، به‌گوێره‌ی دۆخه‌كه به‌شێوه‌ی جیاواز وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه. هه‌ندێكیان شێوه‌زاره كوردییه‌كه‌م ده‌ناسنه‌وه و هه‌ندێكیتریان نایناسنه‌وه. له‌و حاڵه‌تانه‌دا، خۆم وه‌ك جیلاك، ئه‌رمه‌نی یان كوردی عێراق ده‌ناسێنم.
بۆ ساریا و خێزانه‌كه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ماف و توانای به‌رنامه‌دانان بۆ ئاینده‌یان دیاری ده‌كات. ساریا هه‌موو توانای خۆی بۆ خۆگونجاندن و به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانان ده‌خاته كار، كه‌چی هێشتا هه‌ر دوور ده‌خرێته‌وه. كاتێك هاوار ده‌كات «من خه‌ڵكی كوێم؟» زیاتر گوزاره له نیگه‌رانیی گه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ دانپێدانان و هه‌ستكردن به ئینتیما ده‌ده‌ن، تا گوزاره‌كردن له هه‌ستكردن به دوورخرانه‌وه یان ره‌نگه نێوانێتی.
گفتوگۆیه‌كی پڕ مانا له‌نێوان ساریا و هاوڕێ قوتابییه ژاپۆنییه‌كه‌ی، به‌ناوی سۆتادا هه‌یه، تێیدا ساریا روونی ده‌كاته‌وه بۆچی درۆی كردووه كاتێك خۆی به‌ئه‌ڵمانی ناساندووه و هه‌وڵ ده‌دات پێی بڵێت ئه‌و خه‌ڵكی كوێیه:
من خه‌ڵكی كوردستان‌م، به‌ڵام دڵنیام تۆ نازانیت كوردستان له‌كوێیه
كوردستان؟ به‌ڕاستی نازانم
كه‌س نازانێت
ئایا قه‌ت چوویت بۆ مۆندیال؟
نه‌خێر، ئێمه ناتوانین به‌شداری بكه‌ین
دیاره تیپه‌كه‌ت باش نییه
نه‌خێر، بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه.
ئه‌م دۆخه به‌لای گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ته‌وه شتێكی ئاشنایه. كاتێك لێت ده‌پرسن: خه‌ڵكی كوێیت، ده‌ته‌وێت بڵێیت -بۆ نموونه - «كوردستان» به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێت. وه‌ك ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت كاتێك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ته‌وه خۆت ده‌ناسێنیت زۆر جار ده‌بێت ناوی وڵاته‌كه‌یشت ببه‌یت، ئه‌گینا ره‌نگه نه‌ناسرێیت. ئه‌مه دڵشكێنه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادی ده‌كۆشن.
به‌ڕاشكاوی بڵێم، من حه‌ز ده‌كه‌م گه‌شبین بم و وێنای جیهانێك بكه‌م تێیدا بتوانیت هاوڵاتییه‌كی جیهانی بیت، كه تێیدا به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵده‌گیرێن و خه‌ڵك له‌به‌ر جیاوازبوونیان قبووڵ بكرێن، نه‌ك دووربخرێنه‌وه.