كە باسی چەند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێر لە ١٩٥٥ دەكەین، هەر بۆ ئەوە نییە بزانین لەو سەردەمەدا چی ڕووی داوە، بەڵكو دەشێ به‌راوردێكی خێرای ئێستە بەو سەردەمە بكەین، لە ڕوانگه‌ى باری ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیشەوە.
یەكێك لە بڕیارەكانی ئەو ساڵە، بڕیاری ژماره (٢ لە ١٩٥٥/١/٣ز، ١٣٧٤/٥/٩ك) بوو، كە تێیدا بڕیاری خه‌رجكردنی پێنج دینار و ٧٥٠ فلس دراوە بۆ داوه‌تی پیاوماقووڵانی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى سه‌ردانی وه‌زیری ناوەخۆی ئه‌و كات (سەعید قەزاز) له ڕێكه‌وتی (١٩٥٤/١٢/٣١) بۆ موته‌سه‌ڕیفییه‌ى لیوای هه‌ولێر. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش خه‌رجی چایه و جگه‌ره بووه، ٧٥٠ فلس بۆ كڕینی ٣ پاكه‌تی جگه‌ره‌ى گرێڤن بووه و دراوه‌ته حسێن نەبی جگه‌ره‌فرۆش، پێنج دینارەكەش نرخی چایه‌كان بووه و دراوه‌ته ئیبراهیم ئیسماعیل چایچی.
هەروەها بڕیاری ژماره (٣٢ لە ١٩٥٥/١/١٣
١٩٥٥٣١ز، ١٣٧٤/٥/١٩ك) یەكێكی تر بووە لە بڕیارەكانی ئەو ساڵە، بۆ خه‌رجكردنی دینارێك و ٢٥٠ فلس بۆ دروستكردنی قایشی كۆپه‌لان بۆ هێستری عاره‌بانه‌ى خاشاكی خاوێنكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى مسته‌وفی، ئەمەش پاڵپشت به‌ڕاپۆرتی مه‌ئمووری به‌شی شاره‌وانیی یەك، لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە كە پارەكە بەپێی پێویست خەرج بكرێت.
لە بڕیاری ژماره (٣٧ لە ١٩٥٥/١/١٣ز، ١٣٧٤/٥/١٩ك)دا بڕیار دراوه به‌خه‌رجكردنی شەش دینار و ٧٥٠ فلس كه سێ دیناری بۆ كڕینی چوار فه‌رده ڕه‌ژوو بووە بۆ نۆبه‌تداره‌كانی شه‌و له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و سه‌ربڕخانه، هەروەها سێ دینار و ٧٥٠ فلس بۆ كڕینی شەش باره دار بووە بۆ ژووره‌كانى سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی له‌لایه‌ن چاودێری بازاڕەوە محەمەد یەحیا كڕدراوه.
لە بڕیارێكی تریشدا بە ژمارە (١٠٣ لە ١٩٥٥/٢/١٤ز، ١٣٧٤/٦/٢١ك)، چەند به‌ڵێنده‌رێكى هه‌ولێر هاوبه‌شییان كردووه له كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ری پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنی شه‌قامی هیلالی ٣٠ مه‌تری له پردی ڕێگه‌ى مووسڵ بۆ پردی ڕێگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌ڵێنده‌ره‌كان بریتی بوون لە یوسف عەبدولحسێن و نازم خه‌یات و نزار نەقیب و عەبدولقادر حاج محەمەد و شەهاب شێخ یونس و شەریف جامباز و فائیق نادر و حاجی مەحموود عەلاف.
دیاره بۆ قیڕتاوكردنی یه‌ك مه‌تر دووجا لە ٤٩٩ فلسەوە تا ٨٩٠ فلس پێشكێش كراوه و پڕۆژه‌كه بۆ حاجی مەحموود عەلاف ده‌رچووه، چونكه كه‌مترین نرخی پێشكێش كردووه كه ٤٩٩ فلس بووه.
بڕیاری ژماره (١٤٢ لە ١٩٥٥/٣/٨ز، ١٣٧٤/٧/١٤ك) ئاماژه به‌نووسراوى موته‌سه‌ڕیفییه‌ى لیواى هه‌ولێر دەكات بۆ خۆماڵه‌كردنی سێ پارچه زه‌وى له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌ب بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تاییی فه‌یسه‌ڵی كوڕان، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له ئارادایه و موته‌سه‌ڕیفیه‌ت داوای كردووه به‌ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا دوو پارچه زه‌وى ژماره (١/٣٣ عرب و ٢/٥٢٩ عرب) ڕووبه‌ری 692م2 بفرۆشرێته موته‌سه‌ڕیفییه‌ت (كارگێڕی خۆیه‌تی/الاداره المحلیه) به نرخی (٤٥٠ فلس) بۆ یه‌ك مه‌تر دووجا به‌پێی یاسای (ئیستیملاك)ى ژماره ٤٣ی ساڵی ١٩٣٤، (دیاره نرخه‌كه به‌گوێره‌ى ڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن موڵك بووه).
بڕیارێكی تر بە ژماره (٣١٤ لە ١٩٥٥/٥/٣٠ز، ١٣٧٤/١٠/٨ك) دەركراوە بۆ خه‌رجكردنی بڕی حەفت دینار بۆ فەتاح مەلا قۆجه و ڕەفعەت فەتاح بۆ هه‌ر یه‌كێكیان سێ دینار له جیاتیی ته‌قاندنی تۆپی به‌ربانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و دینارێكیش بۆ ئه‌و په‌ڕۆكانه‌ى كه له‌گه‌ڵ بارووته‌كه‌ی تۆپه‌كه به‌كار ده‌هات، كە تۆپه‌كه له ده‌رگەی سه‌ره‌كیی قه‌ڵاتی هه‌ولێر داندرابوو.
هەروەها بڕیاری ژماره (٤٢٤ لە ١٩٥٥/٧/٧ز، ١٣٧٤/٥/٩ك)ی هەمان ساڵ دەڵێ دوای سه‌رنجدان به‌ڕاپۆرتی لێژنه‌ى خه‌مڵاندن بڕیار دراوە بە به‌كرێدانی شوێنی دوكانێك له شه‌قامی سه‌ره‌كیی به‌ده‌نیی قه‌ڵات و شه‌قامی خانزاد به‌درێژیی حەفت مه‌تر و پانیی سێ مه‌تر به‌كرێ بدرێته عەزیز ڕەسوڵ بۆ فرۆشتنی سارده‌مه‌نی به‌كرێی مانگانه‌ى یه‌ك دینار له ١٩٥٥/٣/١ تا ١٩٥٥/٩/٣٠. هەروەها به‌كرێدانی شوێنی دوكانێك به‌رامبه‌ر یانه‌ى فه‌رمانبه‌ران به كەنعان خەتاب بۆ فرۆشتنی سارده‌مه‌نی به‌كرێی مانگانه‌ى یه‌ك دینار كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى 5م2 له ١٩٥٥/٧/١ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كرێچی به‌ڕه‌زامه‌ندیی خۆی تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. به‌كرێدانی شوێنی ته‌رككراو له باغی شار به‌رامبه‌ر عه‌لوه‌ى نوێی سه‌وزه و میوه‌جات به خەتاب جەلیل بۆ فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌جات كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى 950م2 بەكرێی مانگانه‌ى ٨ دینار له ١٩٥٥/٧/١ بۆ ماوه‌ى چوار مانگ، ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی به‌كرێدانی پێویست بۆ دوكانه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه و په‌سندكردنیان.