سەوزەی ئەورووپی لە ئاودا دەچێنن
ئه‌ندازیارێكی گه‌نج كه سه‌ركردایه‌تیی تیمێك له كه‌سانی پسپۆڕ و خاوه‌ن توانای زانستی و ئه‌كادیمیی ئاست به‌رز ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵیی بێ پێشینه، ڕێگەچارەیەك بۆ چه‌ندین كێشه و بابه‌تی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی وەك كه‌میی ئاو و ئاسایشی خۆراك دەدۆزێتەوە.
پۆلێك گه‌نجی كورد، به سەرپەرشتی دارا گۆڤه‌ند شێروانی شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، توانیان له زانكۆی جیهان له هه‌ولێر ته‌كنیكی چاندن لە ئاو Hydroponics به‌كار بێنن بۆ به‌رهه‌مێنانی چه‌ندین جۆر سه‌وزه‌ی زێده به‌نرخ -له كاهووی فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندییه‌وه بۆ ره‌یحانی ئیتاڵی- كه پێشتر ئه‌و به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كران له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوخۆ سه‌وز نه‌ده‌بوون. زیاد له‌وه‌یش، به‌پاڵپشتیی هه‌ندێ رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئێستا ده‌توانرێت پێویستیی ناوخۆ به‌و جۆره سه‌وزانه پڕ بكرێته‌وه.
خه‌ونێكی سێ ساڵه
وه‌ك گۆڤەند شێروانی روونی ده‌كاته‌وه چیرۆكەكە ساڵی 2021 ده‌ستی پێ كرد، كاتێك به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) كۆمپانیای (سكیڵ هاوس)ی راسپارد كه كۆمپانیایه‌كی راوێژكارییه و گۆڤەند شێروانی بەڕێوەبەریەتی، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماده بكات تا بزانرێت ئاخۆ ده‌كرێت به‌رنامه‌ی چاندن له ئاو له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ بكرێت.
به‌گوته‌ی شێروانی «ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ له بواری كشتوكاڵ و بزنس و بازاڕكارییه‌وه ئاماده كرابوو، زۆر ئومێدبه‌خش بوو. ئه‌و كاته پێشنیاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی چاندن لە ئاومان خسته به‌رده‌م UNDP، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی مژده‌به‌خش بۆ پرۆژه‌ی تری هاوشێوه له ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق».
شێروانی باس له‌وه ده‌كات UNDP له كاتێكدا پێشوازی له پێشنیاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و رووه‌كانه كرد كه به‌هۆی فاكته‌ره‌كانی كه‌شوهه‌واوه ناتوانرێت له ناوخۆدا له ڕێی كشتوكاڵی كلاسیكییه‌وه به‌رهه‌م بهێنرێن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو پرۆژه‌كه پاره‌دار بكات.
تیمه‌كه هاوكات توانی ئیمزاكردنی گرێبه‌ندێك له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهاندا مسۆگه‌ر بكات؛ به‌و پێیه مافی هه‌یه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پارچه زه‌وییه‌كی گونجاو به‌ڕووبه‌ری 520 مه‌تری چوارگۆشه له‌ناو كه‌مپی زانكۆكه له هه‌ولێر به‌كار بێنێت. له‌وێ بۆ یه‌كه‌م جار خانوویه‌كی پلاستیكی greenhouse چاندن به ئاویان به‌مه‌به‌ستی راهێنان دامه‌زراند، كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بێته قازانج بۆ ئاژانسه جێبه‌جێكاره‌كان. شێروانی باسی له‌وه‌یش كرد كه پرۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش كردووه، كه نه ته‌نها پێشوازییان لێ كرد، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی پاڵپشتیی ئاژانسه‌كه بۆ سێكته‌ری كشتوكاڵ له عێراقدا، سیستمێكی وزه‌ی خۆریشیان به‌دیاری به‌خشییه تیمه‌كه.
به‌گوته‌ی شێروانی تیمه‌كه كه‌سانی پسپۆڕی له بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان، كاره‌با و بازاڕكاری و هه‌روه‌ها شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵی تێدا بوو، «ئێمه له ئاداری 2023 ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرد و له سه‌ره‌تای 2024دا به‌كرده‌وه به‌رهه‌مهێنان ده‌ستی پێ كرد».
خانووه پلاستیكییه‌كه له هه‌ر مانگێكدا 7200 شه‌تڵ به‌رهه‌م دێنێت به تێكڕای 15 شه‌تڵ له هه‌ر مه‌ترێكدا، كه بەرهەمی زۆر زیاتره له‌وه‌ی ده‌كرێت له كشتوكاڵی كلاسیكی به‌ده‌ست بهێنرێت. كڕیارانی پرۆژه‌كه رێستورانته‌كانی فاست فوودن له هه‌ولێر، له به‌غداشەوه داوای لەسەرە.
چاندن له ئاو شێوازێكی نوێ و به‌رده‌وامی كشتوكاڵكردنه كه تێیدا رووه‌كه‌كان له‌ناو خاكدا سه‌وز نابن به‌ڵكو زیاتر له‌ناو ئاوێكی تێركراو به پێكهاته كانزاییه خۆراكییه‌كاندا سه‌وز ده‌بن. ئه‌م جۆره كشتوكاڵه یارمه‌تیی زیادكردنی به‌رهه‌م و پارێزگاریكردن له ئاو و پاراستنی ژینگه ده‌دات.