بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست (گڵكەند) كەوتوون، یەكەم پزیشكی مەدەنی لە مێژوودا كە لە هەولێر دەستبەكار بووبێت، پزیشكێك بووە لە سەردەمی عوسمانی‌دا لە ساڵی ١٩٠٢ گەیشتووەتە هەولێر، بەر لەویش له ١٣/٧/١٨٩٠دا دكتۆر بینباشی عەبدوڕەحمان ئه‌فه‌ندی یه‌كه‌مین پزیشكی سەربازی بووه كە به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن سوپاوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان به پەتای كۆلێرا.
ره‌نگه مێژووی پیشه‌ی پزیشكی و تیماركردنی نه‌خۆش هێنده‌ی مێژووی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی كۆن بێت، هه‌ر كاتێك مرۆڤ نه‌خۆش كه‌وتبێ، هه‌وڵی داوه به‌پێی ئه‌و ئاسته ئه‌زموون و زانیارییه‌ی هه‌یبووه و به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ستی بوون ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه؛ ئه‌و كه‌سانه‌ش خوویان داوه‌ته ئه‌و كاره وه‌ك پزیشك یان چاره‌سازی میللی ناسراون، له هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان به‌وانه ده‌گوترێ (ژیره‌ك)، كه هه‌ندێ جار له‌پاڵ تیماركردن به دا‌و ده‌رمان په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری رۆحیش براوه، وه‌ك نزا و نوشته و سه‌ردانی مه‌زاری پیاوچاكان و قوربانیكردن. له شاری هه‌ولێریش مێژوویه‌كی دوورودرێژ هه‌ر له‌ڕێی ئه‌م جۆره ژیره‌كه خۆماڵیانه و چاره‌سه‌ری كورده‌وارییه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كراوه و به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی؛ یه‌كه‌مین پزیشكی ره‌سمی و مه‌ده‌نی (ناسه‌ربازی) كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پزیشكی بێت ساڵی ١٩٠٢ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه، بە ناوی دكتۆر نه‌جمه‌دین ئه‌یوب.
له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا سه‌ره‌تا نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی ته‌نها له شاره گه‌وره‌كان و زیاتر له خزمه‌تی كۆشك و خه‌ڵكێكی تایبه‌تدا بوو و نه‌ده‌گه‌یشته شوێنه دووره ده‌سته‌كان كه هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه، پزیشكه‌كانیش زیاتر پزیشكی سه‌ربازی بوون كه له‌ناو سوپادا بوون و نه‌خۆشخانه‌كانیش زیاتر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی بوون، چاره‌سه‌ركردنی خه‌ڵكیش له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان هه‌ر له‌ڕێی نه‌خۆشخانه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بوو، به‌تایبه‌ت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كانی وه‌ك كۆلێرا.
به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه درمه‌كان له ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه‌ی زۆر بواری گرته‌وه له‌وانه بواری ته‌ندروستی؛ هه‌ستیان كرد پێویسته ژیانی ته‌ندروستی باشتر رێك بخرێت و پزیشكانی مه‌ده‌نی دابمه‌زرێن كه پێی ده‌وترا (پزیشكی شاره‌وانی یاخود به‌له‌دی) و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو و بڕیار درا هه‌ر شاره‌وانییه‌ك پزیشكێكی تێدا دابمه‌زرێ به‌تایبه‌ت پاش كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی پزیشكیی عوسمانی له‌سه‌ر شێوازی نوێ، چ سه‌ربازی (ساڵی ١٨٢٧) و چ مه‌ده‌نی (ساڵی ١٨٦٧).
هه‌ولێریش سه‌ره‌تا پزیشكی سه‌ربازی بۆ دانرا، كۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانی باس له به‌شداریی پزیشكێك له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان له هه‌ولێر بكات، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه به‌هێمای (00020-00044-Y-MTV) له ١٣/٧/١٨٩٠، كه پزیشكێكی سه‌ربازی بووه به‌ناوی (بینباشی عبدالرحمان ئه‌فه‌ندی)، پێده‌چێت یه‌كێك بووبێ له‌و ئه‌فسه‌ره پزیشكانه‌ی له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی نزیك هه‌ولێردا بووه و یه‌كه‌مین پزیشك بووه به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن سوپاوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان به كۆلێرا كه ئه‌وكاته له ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووبوویه‌وه و ده‌بوو راپۆرت له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ئاماری تووشبووان و مردووان و چاكبووان به‌رز بكاته‌وه.
گواستنه‌وه بۆ پزیشكی مه‌ده‌نی
چه‌ند ساڵێك پاشتر راپۆرتێكی تر كه به‌هێمای (0007-DH-MKT-00285) له 18/3/1312ك به‌رانبه‌ر ١٩/٩/١٨٩٤ ده‌رچووه، باسی دامه‌زراندنی (به‌هائه‌دین عارف ئه‌فه‌ندی) ده‌كات به پزیشك له شاره‌وانی مووسڵ ده‌پرسێت بۆچی پزیشك بۆ هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و كه‌ركووكیش ره‌وانه ناكرێت كه له‌به‌ر نه‌بوونی پزیشكانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پزیشكی هێشتا پزیشك و نه‌شته‌رگه‌رانی سه‌ربازی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ناردنی پزیشك به‌ڕه‌سمی بۆ هه‌ولێر دوواكه‌وت تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌و رووه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌هێمای (00087-02269-DH-MKT) كه له ١٣/١١/١٨٩٩ ده‌رچووه باس له تیروپشك ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پزیشكانه‌ی له قوتابخانه‌ی پزیشكیی عوسمانی ده‌رچوون و دكتۆر (ئیسحاق هاروون) به‌ر هه‌ولێر كه‌وت. به‌ڵام ئه‌م پزیشكه حه‌زی له‌وه نه‌بووه بچێته ئه‌و ناوچه دووره‌ده‌سته گوایه نه‌خۆشه و ناتوانێ له ناوچه گوندنشینه‌كان بژی، به‌ڵام پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت له‌و رووه‌وه‌وه هیچ كێشه‌ی نییه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته بنه و بارگه تێكنێ و بچێت بۆ هه‌ولێر، ئه‌و شوێنه‌ی ناوی به تیروپشك ده‌رچووه. به‌ڵام ئه‌و كابرایه سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاری نه‌چوونه‌كه‌ی و سزای سه‌رپێچیكردنی یاساكانی دا كه بڕه‌كه‌ی (١٥٠) لیره‌ی عوسمانی بوو ، كه بۆ ئه‌وكاته پاره‌یه‌كی زۆر بوو.
دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین پزیشكی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر
ئه‌م جاره‌یان بڕیاره‌كه زۆر دوانه‌كه‌وت و به تیروپشكێك كه گۆڕینی هه‌ڵنه‌ده‌گرت ناوی پزیشكێك به‌ناوی (نه‌جمه‌دین ئه‌یوب) له ١٥/٣/١٩٠٢ بۆ هەولێر دەرچوو، بڕیار درا خه‌رجی گەشتكردنی له ئه‌زمیره‌وه بۆ هه‌ولێر دابین بكرێ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوون له كاره‌كه‌یدا. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر كه به‌هێمای (00033-DH-MKT-00441) له ٢٣/١١/١٩٠١ ده‌رچووه بڕیاری دامه‌زراندنه‌كه به تیروپشك چه‌ند مانگێك پێشتر بووه و وادیاره ئه‌ویش دڵگه‌رم نه‌بووه بێت بۆ هه‌ولێر و داوای كردووه به‌هۆی لاوازیی جه‌سته‌یه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ كلس، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وت مێژووی گه‌یشتن و ده‌ستبه‌كاربوونی دكتۆر ئه‌یوبمان بۆ روون بكاته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت له كاره‌كه‌ی هه‌ولێریدا زۆر ماندوو بووبێت و به‌و هۆیه‌وه له ٣١/٨/١٩٠٢ پله‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه دكتۆر نه‌جمه‌دین ئه‌یوب یه‌كه‌مین پزیشك بووه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پزیشكی بێت و له هه‌ولێر و له‌ژێر چاودێریی شاره‌وانیی هه‌ولێردا ده‌ستی به‌كار كردبێت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دوو ساڵ دواتر هه‌ولێر هیچ پزیشكێكی مه‌ده‌نی تێدا نه‌بووه و له هه‌موو لیوای كه‌ركووكدا ته‌نها پزیشكه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌بووه، كه پێده‌چێت شوێنی كاره‌كه‌ی بۆ سه‌نته‌ری لیوای كه‌ركووك گواستبێته‌وه، جا له‌به‌ر زۆریی دانیشتوانی هه‌ولێر و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌تایەی له ئێرانه‌وه رووی تێكردبوو داوا كراوه پزیشكێكی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. وا دیاره به‌خێرایی داواكه جێبه‌جێ كراوه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌هێمای (00060-DH-MKT-00933) له ٢٢/٢/١٩٠٥ پزیشكێك به‌ناوی (میهران كیفورك) تایبه‌ت كراوه به شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌و پزیشكه دووه‌م پزیشك بووه دابمه‌زرێت و ره‌وانه بكرێت بۆ هه‌ولێر.
به‌ڵام به‌وردی نازانین ئاخۆ دكتۆر میهران به‌كرده‌وه گه‌یشتۆته هه‌ولێر و ئه‌گه‌ر گه‌یشتووه چه‌ند ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چه‌ند ساڵ پاشترمان هه‌یه به هێمای (00038-DH-MUI-00004-2) له ١٤/٣/١٩٠٩ ده‌ریده‌خات پزیشكێكی تر بۆ هه‌ولێر دامه‌زرێنراوه به‌ناوی (حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی)، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت نه‌گه‌یشتووه‌ته شوێنی كاره‌كه‌ی و پزیشكێك به‌وه‌كاله‌ت دامه‌زرێنراوه به‌ناوی (فه‌تحوڵا میخا ساعاتی) خه‌ڵكی مووسڵ، به‌ڵام رێگه‌ی پێ نه‌دراوه له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌رچووی قوتابخانه‌ی پزیشكیی به‌یرووته و ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی پزیشكانی ره‌سمی بووه كه مه‌رج بووه پزیشك ده‌رچووی قوتابخانه‌ی پزیشكیی ئیستانبوڵ بێت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژووی پێشتر و پاشتر كه په‌یوه‌ندییان به پزیشكییه‌وه نییه به‌ڵكو زیاتر ناوی له تۆماری مووچه و بودجه‌ی شاره‌وانیدا براوه و باسكردنی ئیمزاكردنی پزیشكه‌كه له‌سه‌ر راپۆرتێكی پزیشكی، پزیشكێك -كه ناوی نه‌براوه- له هه‌ولێر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زاڵ ئه‌وه‌یه ئه‌و پزیشكانه له ده‌رچووانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پزیشكی نه‌بووبن به‌ڵكو زیاتر پزیشكانی كلاسیك و شاره‌زای پزیشكیی میللی بوون. به‌ڵگه‌نامه‌كان باس لە بوونی مامانێكی به‌ڕه‌سمی دامه‌زراو له شاره‌وانیی هه‌ولێر و پشكنه‌رێكی ته‌ندروستی له زۆر ماوه‌دا ده‌كه‌ن.