شانۆ
شانۆ

بنیادەم هەر لە قەدیم زەمانەوە حەزی لە شانۆ و شانۆگەری بووە، مەكسیم گۆركی گۆتیتی: (نان و شانۆیەكم بدێ گەلەكی هۆشیارت دەدەمێ).
لەمێژە لە هەولێرێ، چشتی وەكی شانۆگەری پێشكەش كرایە، خاسەتەن له مزگەفتەكان و لەو بۆنانەی ئیجازەی مەلایەتییان دەدا ئەو فەقێیانەی خیندنی شەرعییان تەواو دەكرد، لۆ نموونه نواندنەكانی: پاشایانێ، دختۆر، ئاشەوان، كێشەی دوو برا لەناو مزگەفتێ لە كاتی ئیجازەدانێ پێشكەش دەكران.
بەران بەشێوەكی ئەكادیمی یێەكەم شانۆگەری لە ساری 1921 لە شاری هەولێرێ پێشكەش كرابی، شانۆگەریی (سەڵاحەدین ئەیوبی) بووە، كە به زمانی عارەبی پێشكەش كرابوو، محەمەد تەیمووری نووسەر ئەوەی دیتیتەوە.
پاشە وی لە ساری 1929 قوتابیانی سانەوییەی هەولێرێ شانۆگەریی وێنەتی (صورتی)یان پێشكەش كردبوو، ساری 1930 لۆ جاری دووەم قوتابیانی قوتابخانەی ئەربیل ئولا شانۆگەریی (سەڵاحەدین ئەیوبی)یان پێشكەش كردبوو، ئەوجاره له دەرهینانی عەبدولمەجید حەسەنی بووه، ساری 1931 شانۆگەریی (كچی كوردستان) پێشكەش كرابوو، لە سارانی 1933-1934 دیسان شانۆگەریی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) پێشكەش كرابۆوە، ساری 1936 قوتابیان و مامۆستایانی شاری هەولێرێ شانۆگەریی (شەڕی قادسیه)یان پێشكەش كردبوو، ئەو شانۆگەرییە لە وەرگێڕان و دەرهینانی زەكی ئەحمەد هەناری بوو.
لە ساری 1938 شانۆگەریی (ئۆتیللۆ) پێشكەش كرابوو، لە نووسینی شكسپیر و وەرگێڕان و دەرهینانی: دانیال عوزێر قەسابی بوو، فەرهاد پیربار دەرێ ئەو شانۆگەرییه ناوی (دەیدەمۆنا) بووە و جەمیل جەرجیس ڕۆری دەیدەمۆنای دیتبوو، بەران محەمەد تەیموور دەرێ ناوی ئۆتێللۆ بووە نەك دەیدەمۆنا، موحسین محەمەدیش دەرێ ناوی (ئۆتیللۆ) بووه، ساری 1939 شانۆگەریی (سەڵاحەدین ئەیوبی) پێشكەش دەكرێتەوه، دانیال عوزێر قەساب سەرپەرشتیی دەكات، فەرهاد پیربار دەرێ ئەو شانۆگەرییه نەجیب جەواد نووسیبووی.
ئیشی هونەری چەند سارەك لە شاری هەولێرێ ڕادەوەستی، لەوانەیە جەنگی دووەمی جیهانی (1939-1945) تەئسیری هەبووبی، لە ساری 1946كاری شانۆیی دەست پێ دەكاتەوه و شانۆگەریی (كاوەی ئاسنگەر)، (پاشای كلۆ) و (لە ڕێی نیشتماندا) پێشكەش كرابوو، ساری 1953 دیسان شانۆگەریی (ئۆتێللۆ) پێشكەش كرابۆوە، ساری 1957 تیپی نواندنی كۆمەرەی هونەرە جوانەكان له هەولێرێ دادەمەزرێ و شانۆگەریی (شەهرەزاد) پێشكەش دەكەن، ساری 1958یش شانۆگەریی (هارون ئەلڕەشید) نمایش كرابوو. پاش نەمانی حوكمی پاشایەتی لە ساری 1958 لە عێراق، هونەر پێشكەت، ساری 1958 شانۆگەریی هاڕونە ڕەشید پێشكەش كرابوو، یەكێتیی گشتیی قوتابیانیش شانۆگەریی (ست دراهم) و (انا امك یا شاكر)یان بە زمانی عارەبی پێشكەش كردبوو.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved