لەبەر هەڵنەستانەوە بۆ ئاڵای عێراق خرایە زیندان
لەبەر هەڵنەستانەوە بۆ ئاڵای عێراق خرایە زیندان

فەرمانبەرێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەولێر، بەهۆی نەوەستان بۆ ئاڵای عێراق، بەبڕیاری دادوەر بۆ ماوەیەک زیندانی کرا.
بەپێی نووسراوێکی پۆلیسی لیوای هەولێر، کە لە ١٩٦٢/٦/١٢ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی کشتوکاڵی هەولێر نێردراوە، هادی شاکر فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی کشتوکاڵی هەولێر، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر لە ڕۆژی ١٩٦٢/٥/٢٠ بۆ ماوەی 9 ڕۆژ، دەستگیر کراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، هادی شاکر لە چایخانەیەکی بەرامبەر یانەی سەربازی دانیشتووە، ئەو کاتەی بووقی سەربازی بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵای عێراق لێ دراوە، ئەو هەڵنەستاوەتە سەرپێ، بۆیە ماوەی نۆ ڕۆژ زیندانی کراوە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved