شانۆی شێستەكان
شانۆی شێستەكان

ساری 1959 شانۆگەریی (كاوەی ئاسنگەر) و (رأس شلیلة) و (چاردەی تەمووز) پێشكێش كرابوو، كه بەرهەمی قوتابیانی هەولێر و نەقابەی كرێكارانی بروسكە و پۆستەی بوو، پاشەوەی شانۆگەریی (كاترینی هۆلیهان) پێشكێش كرابوو، ئەوجە شانۆگەریی (ژیانی قوتابی لە كۆندا) لەلایەن قوتابیانی سانەوی پێشكێش كرابوو، ساری 1960یش شانۆگەریی (مدیر بەگ) لەلایەن كۆمەرە كیژەكی پێشكێش كرابوو، پاشەوی شانۆگەریی (في سبیل الوطن) و (عزە و لا نستسلم) پێشكێش كرابوو، كە سەفوەت جەڕاح دەریهینابوون و به زمانی عارەبی پێشكێش كرابوون، فوئاد ئەحمەدی گۆرانیبێژ بەشداریی كردبوو، هەروەها شانۆگەریی (تأمر بیك) پێشكێش كرابوو، كەمال محەمەد ئەمین دەریهینابوو، ئەوجە شانۆگەریی (نعیش) پێشكێش كرابوو، سەعدون ئەلعوبەیدی نووسیبووی و سەفوەت جەڕاحیش دەریهینابوو.
پاشی هەنگی لەبەر وەزعی سیاسیی كوردستان و عێراق، چاڵاكیی شانۆیی له شاری هەولێرێ ڕاوەستایە، بەتایبەتی پاش تێكچوونی پەیوەندیی بەینی سەركردایەتیی كورد و حكوومەتی عێراقی، چونكە عەبدولكەریم قاسم لەو هەرێیانەی به كوردی دابوو پژیوان ببۆوە، كه بووه هۆی هەرگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و تێكچوونی بارودۆخی سیاسی، كۆمەرایەتی، ئابووری و ڕۆشنبیریی عێراق و كوردستان، بەران له ساری 1967 چاڵاكیی شانۆیی دەست پێ دەكاتەوە و شانۆگەریی (تاوان) پێشكێش كرایە، كه له نووسینی عوسمان شارباژێڕی و دەرهینانی هوشیاری سەید ئەحمەدی بووه، ساری 1968 شانۆگەریی (تاقیكردنەوەیەك) پێشكێش كرایە، دەقەكه ئی نووسەرەكی ئەرمەنی بووە و سەفوەت جەڕاح دەریهینابوو، ئەو بەرهەمه ئی قوتابيانی خانەی مامەستایانی هەولێرێ بووە و هونەرمەند مەحموود ئەحمەد بێوەی بەشداریی كردبوو، هەر له خانەی مامەستایان شانۆگەریی (قسەی خەرك) پێشكێش كرابوو، كه له نووسینی حەمید محەمەد جەواد بووه و سەفوەت جەڕاحیش دەریهینابوو، ئەو دوو شانۆگەرییه بە زمانی عارەبی پێشكێش كرابوون، پاشەوی شانۆگەریی (هەقایەتی كۆن) پێشكێش كرابوو، لە نووسینی مەعاز یوسف بووە، لە ساری 1969 شانۆگەریی (لەناوبردنی نەخیندەواری) لەسەر شانۆی هۆری شارەوانی پێشكێش كرایه و حەمەكەریم هەورامی نووسیبووی، ئەو دوو شانۆگەرییە سەباح عەبدولڕەحمان دەریهینابوو، هەر لەو سارەی شانۆگەریی (زۆرانبازی نێوان بیری كەون و نوێ) پێشكێش كرابوو، كە عوسمان شارباژێڕی نووسیبووی، ئاخیر شانۆگەرییش لەو سارەی پێشكێش كرابی شانۆگەریی (چارەڕەش) بووە و سەباح عەبدولڕەحمان دەریهینابوو.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved