بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هەولێر لە مانگی ڕابردوودا (ئایار) نزیکەی 200 ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسیکلەوە تۆمار كراون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ڕێنماییی بۆ تۆماركردنی ماتۆڕسیکلەكانی دیلیڤەری دەرکردووە.
بەپێی بەدواداچوونێکی (گڵکەند)، بەشێکی بەرچاوی ڕووداوەکانی ئەو دوایییەی هاتوچۆی نێو شاری هەولێر بەهۆی ماتۆڕسیکلەکانەوە بووە، هۆکارەکانیش زۆرن.
گه‌نجۆ شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر ده‌ڵێ له مانگی ڕابردوودا 163 ڕووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسیكل له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌وان تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 832 ڕووداوی ماتۆڕسیكل تۆمار كراون، كە به‌شی زۆریان ڕووداوی مه‌ترسیدار بوونە، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كە زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی ماتۆڕسیكل به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونه به یاساكانی هاتوچۆوە.
پزیشکێکی نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك و شكان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕزگاریی شاری هه‌ولێر (ڕۆژهەڵات) ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات به‌شی زۆری قوربانیی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ شوفێر و سەرنشینی ماتۆڕسیكله‌كانن، كە گیانله‌دەستدان و كه‌مئه‌ندامبوونیشیان لێ دەكەوێتەوە.
دوكتۆر ڕێبه‌ر نازم پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك و شكان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری به (گڵكه‌ند)ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ماتۆڕسیكل به‌شی زۆریان مه‌ترسیدارن، چونكه له ڕووداوێكی بچووك كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دەشڵێ له ماوه‌ی مانگێكدا له نێوان 30 بۆ 35 ڕووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسیكل له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌وان تۆمار ده‌كرێت، به هه‌ردوو جۆری ماتۆڕسیكلی ئاسایی و ئه‌وانه‌ش كە دلیڤه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌و پزیشکە ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بن، ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 25 ساڵی دایه، ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیشی به‌كار ده‌هێنن مه‌ترسییان له 60% بۆ 70% كه‌متره، ئه‌وانه‌ی تر زۆربه‌یان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرێت و كه‌مئه‌ندام ده‌بن، هه‌ندێك جاریش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بەهۆی پەیدابوونی خزمەتگوزاریی گەیاندنی (دیلیڤەری)یەوە كە کەلوپەل و خواردنەوە بۆ ماڵان و شوێنەكان دەگوازنەوە، ماتۆڕسیکل یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکان، لە نێویاندا چێشتخانەکان کە بەپێی هاتوچۆی هەولێر، نزیکەی سێ هەزار ماتۆڕسیکل لەنێو شاری هەولێر هەن كە سەر بەكۆمپانیاكانی دیلیڤەرین.
لای خۆیەوە هێمن ئه‌مین گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، له ڕێگه‌ی (گڵكه‌ند)ە‌وه ئەوەی خستە ڕوو كە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 5706 له 13ی شوباتی 2025، ئاگەداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی دیلیڤه‌ریی كردووەته‌وه كە پێویسته له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ماتۆڕسیكله‌كانیان ژماره بكرێن و شوفێره‌كانیشیان مۆڵه‌تی شوفێری دەربهێنن، پێداویستییه‌كانی سه‌لامه‌تییش به‌كار بهێنن، وه‌كو كڵاو و مه‌چه‌كپارێز و ئه‌ژنۆپارێز، بۆیه ڕێگه‌پێدراو نییه ماتۆڕسیكلی بێ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هاتوچۆ بكات، به‌پێچه‌وانەشە‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئه‌و ڕێنمایییه سه‌رجه‌م ئه‌و ماتۆڕسیكلانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه دوای ده‌رچوونی ڕێنمایییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كۆمپانیاكان ده‌ستیان كردووه به‌تۆماركردنی ماتۆڕه‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌ر ماتۆڕێكیش به‌ر له تۆماركردنی سه‌رپێچیی هاتوچۆ یان خێراییی زیاد له پێویست له كامێرای تیژڕه‌وی بدات، به‌پێی لۆگۆ و ڕه‌نگی كۆمپانیاكه سزای داراییی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمپانیای دیلیڤه‌ری.
عه‌قید هێمن ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ماتۆڕسیكله‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆن، هه‌ندێك جار ده‌بنه هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبێل، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ زیاترن له گیان له‌ده‌ستدان و كه‌مئەندامبوون.
دانا لەتیف، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی كۆمەڵناسی، پێی وایه شارەكان بوونەتە فەزایەكی جیاوازتر و قەره‌باڵغتر لە جاران و ئێستە شێوەی شار گۆڕاوە، دانیشتوان و پێداویستییەكانیش گۆڕاون. لە ناویشیاندا دیاردەی ماتۆڕسیكلی دیلیڤەری و كەسانی ئاسایی بەڵایان بەسەر ژینگەی شارەكاندا هێناوە، كاریگەرییان لەسەر لایەنی دەروونی و لەسەر لایەنی ژینگەیی جێ هێشتووە، چونكە دروستبوونی ژاوەژاو كاریگەری لەسەر تێكچوونی باڵانسی دەروونی مرۆڤ هەیە، وا دەكات زیاتر تووڕە بن و هەڵبچن، چونكە ژینگەی پڕ دەنگەدەنگ وا دەكات مرۆڤ ئارام نەبێت.