بۆ درێژه‌دان به‌و ڕێبازه‌ی میقداد مەدحه‌ت به‌درخان (1858-1915) له ساڵی 1898 گرتییه به‌ر له گه‌یاندنی ده‌نگی كورد، سه‌د ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ كوردێك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانەوە به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كه‌وت، له‌وێشه‌وه ئامێرێكی چاپی له ماركه‌ی Diamond به 120 لیره‌ی توركی كڕی و گه‌یاندییه حه‌له‌ب و پاشان له ڕواندز دایمه‌زراند.
ئه‌و ماڵه‌ی كه گۆته‌نبێرگی كوردی تێدا ژیا و میلله‌ته‌كه‌ی به‌گه‌وره‌ترین داهێنراوی مه‌عریفی له مێژووی مرۆڤایه‌تی ئاشنا كرد، به كه‌لاوه‌یی ماوه‌ته‌وه
ئه‌و پیاوه حوسێن حوزنی موكریانی (1890-1947) بوو، كوڕی سه‌ید عه‌بدولەتیف كوڕی شێخ ئیسماعیل بوو، له مەهاباد له‌دایك بوو.
له منداڵی خراوه‌ته به‌ر خوێندن، له 1903 بۆ به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌كه مەهابادی جێ هێشتووه و ڕووی كردووەته مه‌راغه و ته‌ورێز، له 1904 ماوه‌یه‌ك له یه‌ریڤان ماوه‌ته‌وه، پاشان بۆ فێربوون و ئاشنابوون به هونه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م چووەته ڕووسیا، ئیستەنبۆڵ، پاشان به سووریا، لوبنان، فه‌ڵه‌ستین، حیجاز، میسر، فره‌نسا و ئه‌ڵمانیاشدا گه‌ڕاوه، تا دواجار له باشووری كوردستان گیرساوه‌ته‌وه.
گیرسانه‌وه‌یه‌ك كه ته‌نیا كه‌سانێكی خودان هیڤی و خه‌ون بتوانن به‌رگه‌ی بگرن، ئه‌گه‌ر نا له‌و ئان و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و ژیاوه كه‌سانی ده‌ستڕه‌نگین و ژیر و خوێنده‌وار، ڕۆژنامه‌نووس و مێژوونووس، ناچار نه‌بووینه به‌رگه‌ی بگرن و هه‌ر زوو سه‌ریان هه‌ڵده‌گرت و بۆ په‌ناگه‌یه‌كی ئارامتر بارگه‌یان تێك ده‌نا. به‌ڵام ئه‌ویان ئاماده نه‌بوو میلله‌ته‌كه‌ی جێ بهێڵێت تا دواجار له 1947 له به‌غدا كۆچی دواییی كرد و له هه‌ولێریش نێژرا.
وێڕای ده‌ركردنی گۆڤاری زاری كرمانجی 1926 له ڕواندز، گۆڤاری ڕووناكی 1935 له هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیكردنی گۆڤاری ده‌نگی گێتیی تازه 1943 له به‌غدا، حوزنی زیاتر له 20 كتێبی چاپكراوی له دوای خۆی بۆ جێ هێشتووین، بۆ گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی به خوێنه‌ران، ده‌زگای ئاراس له دوو به‌رگی كتێبێكدا به‌ناونیشانی سه‌رجه‌م به‌رهه‌می حوسێن حوزنی چاپی كردوونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده حوزنی كاریگه‌ر بوو به به‌درخانییه‌كان، به‌ڵام به په‌روه‌رده و كولتووری جیاواز.
میقداد له بنه‌ماڵه‌ی میرانی بۆتان و كاریگه‌ر به‌و جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده بۆ ئازادیی میلله‌تی كورد سه‌ركردایه‌تییان ده‌كرد، له‌لایه‌كی تر په‌روه‌رده‌كراو له‌نێو ئه‌و خوێندنگانه‌ی كه عوسمانییه‌كان به ئاراسته‌ی هاوتاكردنی كۆمه‌ڵگەی عوسمانی به ڕۆژئاوا كردبوویانه‌وه نمای كردووه.
به پێچه‌وانه حوزنی، له خانه‌واده‌یه‌كی ئاساییی كوردی مەهاباد له‌دایك بووبوو. چه‌تونییه‌كه‌ی ده‌رگەی به ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی، شاره‌كه‌ی، ناوچه و جیهانی بۆ كردبووه‌وه، كه هه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بوون به‌هه‌وێنی ئاشنابوونی به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و دواجار كۆكردنه‌وه‌ی له بۆته‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا و دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به گێتیدا.
بۆ به‌ختی حوزنی له 1923 سه‌ید ته‌های نه‌هری (1893-1939) ده‌كرێته قائیمقامی ڕواندز، بۆیه به‌پاڵپشتیی ناوبراو حوزنی له 1925 چاپخانه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه ڕواندز و له‌نێو ئه‌و خانووه‌ی كه بۆ ژیان ته‌رخان كراوه دایده‌مه‌زرێنێت، به‌شێوه‌ك ژووری چاپخانه و كار به‌شێك ده‌بن له ژووره‌كانی پشوو و میوانداری، له هه‌مان كاتدا باخچه‌یه‌ك بۆ پشووی هاوینه‌ی ته‌رخان كردبوو كه میوه‌كانی هه‌نار و توی تێدا چاندبوون و به‌سه‌ر گه‌لی خه‌ره‌نددا ده‌یڕوانی، هه‌ر له‌وێشه‌وه پڕۆسه‌ی گۆڕینی پیته‌كانی له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بۆ كوردی ئه‌نجام دا.
شاره‌زاییی حوزنی له هونه‌ری هه‌ڵكۆڵین ئاسانكاریی بۆ كردبوو، كه پڕۆسه‌ی گۆڕینی پیته‌كان ئه‌نجام بدات، پاشان ڕیزكردنیان و خستنیان بۆ سه‌ر وه‌ره‌قه.
ئەو ڕۆڵه‌ی حوزنی له پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی گۆڤاری زاری كرمانجی له ڕواندز ده‌یگێڕا گۆته‌نبێرگ ته‌نیا له بواری چاپدا بینیبووی، بۆیه ده‌توانین بڵێین حوزنی له گۆته‌نبێرگ دوورتر ڕۆیشتبوو، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ركردنی گۆڤارێك به‌قه‌باره‌ی زاری كرمانجی سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ڕۆژنامه‌وانی چه‌ندان كادیری پێویسته، كه‌چی حوزنی هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه له‌و ماڵه‌ی سه‌ر خه‌ره‌ندی ڕواندز به‌ته‌نیا ئه‌نجامی ده‌دا.
كاره‌كانی حوزنی به دره‌وشاوه‌یی له‌نێو كورد ماونه‌ته‌وه به‌ڵام پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی له شوێنێكدا پێویستی به‌خه‌مخۆر هه‌بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌نگاوی بۆ نا، ساڵی 2010 له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی (35) هه‌زار دۆلار ئه‌و خانووه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار حوزنی بنه و بارگه‌ی له ڕواندز لێ دانا، كڕییه‌وه، كاریش بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یان دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه هه‌موو به‌رهه‌م و ئامێره‌كانی چاپ و وێنه‌گرتنی حوسێن حوزنی تێدا هه‌ڵبگیرێت، كرا.
له ساڵی 2013 به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه دانرا، به‌ڵام تا ئێستە ئه‌و ماڵه‌ی كه گۆته‌نبێرگی كوردی تێدا ژیا و میلله‌ته‌كه‌ی به‌گه‌وره‌ترین داهێنراوی مه‌عریفی له مێژووی مرۆڤایه‌تی ئاشنا كرد، به كه‌لاوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر قائیمقامی قه‌زای ڕواندز له‌باره‌ی پلانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی حوسێن حوزنی بۆ (گڵكه‌ند) گوتی «ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیژیی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران. له‌سه‌ر داخوازیی خانه‌واده‌ی حوزنی به‌دیزاینی نوێ كه ڕه‌سه‌نایه‌تی و كولتووری سه‌ره‌تاییی ماڵه‌كه بپارێزێت له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ران له گفتوگۆدان، خانه‌واده‌ی حوزنیش به‌ڵێنیان داوه هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌ناوبراو هه‌یه له‌و ماڵه بیپارێزن و پیشانی بدەن».
به‌قسه‌ی به‌رپرسانی میریی سۆران بێت، دیزاینی ساڵی 2013ی پڕۆژه‌كه كاری له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی تر بنیات ده‌نرێته‌وه، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌وه‌ش به‌لاوه بنێن، كه حوزنی له سۆران ناوێكی دیاره، ئه‌وه نییه له پاڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی، له سۆران و ڕواندز په‌یكه‌ریان بۆ دروست كردووه، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری و میدیاییش به‌ناوی ده‌زگای زاری كرمانجی كه له ساڵی 2005ەوه له سۆران له كاركردن دایه، بۆیه ئه‌گه‌ر حوزنی بۆ خۆشی له‌گه‌ڵمان نه‌بووبێت و ماڵه‌كه‌شی ئاوه‌دان نه‌كرابێته‌وه، له نێوماندا زیندووه.