پاش داهێنانی ته‌له‌گراف له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده و بڵاوبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی نامه‌ی نووسراو به‌بروسكه، كه شۆڕشێكی ته‌كنه‌لۆژی بوو له‌و ڕۆژانه‌دا، خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ستپێشخه‌ر بوون بۆ گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه هاوچه‌رخه به شاره‌كه و پێش شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان كه‌وتن.
ده‌وڵه‌مه‌ندەكان دركیان به‌گرینگیی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه بۆ شاره‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی به‌جیهانی ده‌ره‌وه كرد و پیتاكی پێویستیان بۆ جێبه‌جێكردنی كۆ كرده‌وه، له كاتێكدا پێش سه‌ده و نیوێك زۆربه‌ی خه‌ڵك هیچیان له‌باره‌ی په‌یدابوونی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه تازه‌یه‌وه نه‌ده‌زانی.
لە به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عوسمانی‌دا كه له (فه‌رمانگه‌ی ئه‌وراقی دیوانی موهیممات) له سه‌داره‌ت (سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران)، لە 10ی تشرینی یه‌كه‌می 1868 ده‌رچووه، به ڕەمزی (A)MKT MHM 00426.00019)، هاتووە:
«بۆ نه‌زارییه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)ی كاروباره به‌سووده‌كان (به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌شغال عامه‌ی ئه‌مڕۆیه)، بۆ به‌خه‌رجدانی ئه‌وه‌ی له توانادایه بۆ جێبه‌جێ و كارپێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوەی له ویلایه‌تی به‌غدا نێردراوه، كه نامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ولێری تێدایه بۆ ڕاكێشانی هێڵی ته‌له‌گراف بۆ هه‌ولێر و دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ ته‌له‌گراف له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی تردا، به‌پشتبه‌ستن به‌به‌شداری و ته‌به‌ڕوعاتی خه‌ڵكی هه‌ولێر».
ئه‌گه‌رچی ئه‌و كاته هه‌ولێر شارێكی بچووك بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دركی به‌گرینگیی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه كردووه؛ كه شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه بوو له په‌یوه‌ندیكردن و ناردن و وه‌رگرتنی نووسراوه‌كانی نووسینگه‌كان به‌خێرایییه‌كی خه‌یاڵی و ده‌ستبه‌جێ.
وا دیاره هه‌ولێر له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا پێش سه‌رجه‌م شاره هاوسێكانی كه‌وتووه. به‌ڵگه‌نامه هه‌ن ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه مووسڵ (كه ئه‌و كاته ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كه بووه) بۆ ناردن و وه‌رگرتنی نامه له پایەته‌خته‌وه، پشتی به ته‌له‌گرافه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ستووه، بگره به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێكیش به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئاغا) به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان كراوه، لانی كه‌م تا ساڵی 1897 كه مێژووی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یه.
هەروەها به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساڵی 1918، قایمقامی ڕواندز له ڕێی فه‌رمانگه‌ی ته‌له‌گرافی هه‌ولێره‌وه بروسكه‌یه‌كی بۆ پایەته‌خت ناردووه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌له‌گرافی هه‌ولێر له پاڵ دابینكردنی نامه‌گۆڕینه‌وه له نێوان به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تدا؛ ده‌رگەی له به‌رده‌م هاووڵاتیانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشدا واڵا بووه بۆ ئاڵوگۆڕیی نامه و نووسراوه‌كانیان. بۆ نموونه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه بۆ ساڵی 1889 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له هه‌ولێره‌وه نێردراوه، سكاڵایه‌كی خه‌ڵكی كۆیەی تێدا بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پایەته‌خت دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ته و ڕێگران. بروسكه‌یه‌كی تر ساڵی 1891 له‌لایه‌ن ناوبراو زوڵێخا و وه‌ره‌سه‌ی مه‌حموود به‌گ له (شه‌قڵاوه)وه بۆ سه‌داره‌تی عوزما (سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران) نێردراوه، كه تایبه‌ته به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكه‌كانیاندا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هی ئه‌وقافن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌زموونی له ئامێزگرتنی شاری هه‌ولێر بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌له‌گراف سه‌د و په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵگه‌ی هۆشیاریی خه‌ڵكی شاره‌كه و درككردنیانه به‌گرینگیی په‌یوه‌ندیكردنی خێرا و ته‌كنیكه تازه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌ری و پشتگیریی ئه‌وانه‌وه هه‌ولێر به جیهانی ده‌ره‌وه به‌سترایه‌وه و له‌و كاته‌وه چووه ڕیزی شاره پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌وه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌رۆشییان بۆ پێشكه‌وتن و تێكه‌ڵبوون به‌دنیای هاوچه‌رخ بووه.
وەرگێڕانی بۆ كوردی: ئیسماعیل گەڵاڵی