1455 پڕۆژه دەگرێتەوە
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره جیاوازه‌كان تاپۆ دەکات، لەم بارەیەوە لێژنه‌یه‌كی باڵای بەتەواوی ده‌سه‌ڵاتەوە بۆ ڕاییکردنی کارەکان پێک هێناوە.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بۆ (گڵكەند) ڕای گەیاند حكوومه‌ت ده‌ستی به‌تاپۆكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كردووە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسراویان بۆ ئەو خاوەن پڕۆژانە كردووە كە داوای تاپۆكردنی پڕۆژه‌كانیان دەكەن، دواتر بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕێژەی کارکردنیان 65% تەواو كراوە، مافی داواکردنی تاپۆكردنیان هەیە و دەتوانن داواكاری ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان بكەن، بەگوتەی به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، پڕۆسه‌كه جگه له یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، كارگه و قوتابخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیشەوە، كات دیاری نەكراوە بۆ پڕۆسه‌ی تاپۆكردنه‌كه، چونكه هه‌زاران پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانەوە مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ئه‌وه‌شی خستە ڕوو كە به‌تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون وه‌ك ڤێلا و خانوو و شوقه، كاری وه‌به‌رهێن ته‌واو نابێت، به‌ڵكو پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و یه‌كانه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌كانەوە بەردەوام دەبێت.
له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستانەوە تاوەکو ئێستە، زیاتر له 1455 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له 74 ملیار دۆلار له سه‌رجه‌م سێكته‌ره جیاوازه‌كان مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به فه‌رمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌م به‌مه‌سته پێك هێنراوه، كه وه‌زیری شاره‌وانی، وه‌زیری داد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەندامن تیایدا، د. لوقمان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ (گڵكەند) گوتی كاری ئه‌و لێژنه‌یه ئیفرازكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، ئێستە لێژنه‌كه كار له نه‌خشه‌ی ئیفرازی پڕۆژه‌كان ده‌كات دوای ته‌واوبوونی نه‌خشه‌كه، ڕه‌وانه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره ده‌كرێت، ئه‌و كات ده‌ست به‌تاپۆكردن ده‌كرێت، چونكه به‌شێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر نه‌خشه بۆ یەکە دابەش نەکراون.
ئەوەشی گوت كه به‌شێك له زه‌وییه‌كان ده‌بێت كوژاندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان قەرەبوو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌كان كاریان به سایتپلانی پڕۆژه‌كان نه‌كردووه، بۆیه لێژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ دراوه لە چارەکردنی ئەو گرفتانەی دێتە به‌رده‌م كاره‌كانیان.
له‌باره‌ی ڕسووماتی تاپۆكردنیشه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌به‌رهێن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ لێخۆشبوونی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه یه‌كه‌كانیان كڕیوه ڕێژه‌ی سه‌دا یه‌كی نرخی خانووه‌كانیان وه‌كو ڕسوومات لێ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وە ده‌كرێن كه دوا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێن کردووە.