ئه‌گه‌رچی زۆری و هه‌رزانیی ڕۆنی ڕووه‌كی یاخود ده‌ستكرد له بازاڕه‌كاندا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه، به‌ڵام وه‌ك فرۆشیارانی بازاڕی شێخه‌ڵڵای هه‌ولێر باسی ده‌كه‌ن، ڕۆنی كوردی هێشتا داواكاریی زۆری له‌سه‌ره.
دارا محه‌مه‌د دوازده ساڵ زیاتره له بازاڕی شێخه‌ڵڵا بەرهەمە ڕووەکی و ئاژەڵییەکان، به‌تایبه‌ت ڕۆنی كوردی ده‌فرۆشێت؛ پێی وایە ئێستە ڕۆنی خۆماڵی داواكاریی زۆری له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ مادده‌یه‌كی كیمیاویی تێ ناكرێت و ته‌ندروستتره.
ئەو فرۆشیارە بۆ (گڵكەند)ی ڕوون كردەوە كە ئه‌و ڕۆنه خۆماڵییه له ئاژه‌ڵداره ڕه‌وه‌نده‌كانی ناوچه كوێستانییه‌كانی وه‌كو سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی ده‌كڕن، كه خۆیان ڕۆنه‌كه له شیری سروشتی به‌رهه‌م دێنن و ده‌یهێننه بازاڕ بۆ فرۆشتن.
وه‌ك ئاژه‌ڵداره‌كانیش باسی دەكەن، ئه‌و ڕۆنه له شیری ئاژه‌ڵ دروست ده‌كرێت؛ پاش ئه‌وه‌ی ده‌كرێته ماست، له مه‌شكه‌دا ده‌ژه‌نرێت و دۆ و كه‌ره‌ی لێ دروست ده‌بێت، پاشان ئه‌و كه‌ره‌یه گه‌رم ده‌كرێت و دۆئاوه‌كه‌ی لێ جیا ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ڕۆنێكی ساف.
جه‌ختی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و ڕۆنه هیچ مادده‌یه‌كی كیمیاویی تێكه‌ڵ ناكرێت، به‌ڵام ده‌بێت له شوێنێكی فێنكدا بێت و باشتر وایه له‌ناو ده‌فری فافۆن یان ستیل یان شووشه‌دا بێت، باغه و پلاستیك باش نین.
ڕۆنی مه‌ڕ سپییه و ئێستە لە بازاڕی هەولێر كیلۆی به 25 هه‌زار دیناره، هی مانگا زه‌رده و كیلۆی به 14 هه‌زاره، هه‌ردووكیان خواستیان له‌سه‌ره، خەڵكی هه‌ولێر و خەڵكی شاره‌كانی باشووری عێراقیش دێنە هەولێر بۆ كڕینی، به‌ڵام خواست له‌سه‌ر ڕۆنی مه‌ڕ زیاتره.
دوكتۆر نه‌بیل حوسێن، مامۆستا له به‌شی پیشه‌سازیی خۆراك له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له باره‌ی به‌های ڕۆنی خۆماڵی به‌راورد به ڕۆنه ده‌ستكرده‌كانەوە دەڵێ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ڕۆنه‌كه شیری ئاژه‌ڵ بێت، له زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆنانه‌ی هاورده ده‌كرێن باشتر و ته‌ندروستتره، چونكه كاربۆنی ترشه چه‌ورییه‌كانی بچووكن و جه‌سته‌ی مرۆڤ باشتر ده‌توانێت بیانناسێته‌وه و هه‌رسی بكات.