ساڵی 1979 دامەزراوەی سینەما و شانۆ لە بەغدا بڕیار ده‌دات شان به‌شانی تیپه هونه‌ر‌ییه میللییه‌كانی به‌غدا و به‌سره، تیپی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی تێكه‌ڵ به‌هه‌مان سیستەم له هه‌ولێریش بكاته‌وه، ژماره‌یه‌ك كچ بوێرانه ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا كچه میسرییه‌كی نیشته‌جێی هه‌ولێر به‌ناوی هاله ناوی خۆی دەنووسێت و ده‌بێته جێی سه‌رنج.
له به‌غداوه دوو ڕاهێنه‌ر به‌ناوی ڕەشیدیانی سۆڤێتی و سەلمان محەمەدی فەڵەستینی بۆ ناونووس و تاقیكردنه‌وه‌ی ئەو کوڕ و کچانەی دەیانەوێت ببنە سەماکاری تیپەکە، دێنه هه‌ولێر، كه له‌به‌ر دابونه‌ریتی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵگه به‌ئاسانی كچیان ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كچ ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌شكێنن و ده‌بنه ئه‌ندام، له‌وانه: ڕووناک مەحموود، بوشرا ئیبراهیم، فاتیمە عەلی، حەنان عەلی، سەمیرە تۆما، سوهام حەسەن، سەوسەن سەعدون، نەسرین ئیبراهیم و گەلاوێژ تاهیر. ئه‌م خاتوونانه هه‌ر كات پرسیاریان لێ بكرایه ده‌یانگوت «ئێمه به‌هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و له پێناو خزمه‌تكردن و ناساندنی كولتووری كوردیدا به‌شداری ده‌كه‌ین»، كه هه‌ر زوو لەسەر دەستی ڕاهێنەرەکان بوون بە سەماکاری لێهاتوو، به‌شێوه‌یه‌ك دوای ساڵێك تابلۆکانی خۆیان بێجگە لە هەولێر و بەغدا لە وڵاتانی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و یەکێتیی سۆڤیەت و نەمسایش نمایش كرد، ژماره‌یه‌ك تابلۆیشیان ئاماده كرد كه هه‌ڵێنجراوی كولتووری ڕه‌سه‌نی كوردی بوون.
له‌ناو ئه‌و خانمانه‌دا كچه میسرییه‌ك هه‌بوو به‌ناوی (هالە فەرحان کاسا)، نیشته‌جێی شارۆچکەی (عەنکاوە)ی هەولێر بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داواكاریی پێشكێش كرد و ڕاشكاوانه ڕای گه‌یاند نه كورده و نه عێراقییە؛ به‌ڵام ده‌یه‌وێت خزمه‌ت به‌هونه‌ر و هونه‌ری میللیی كوردی و شاری هه‌ولێر بكات كه تێیدا ده‌ژی.
هاله میسری بوو به ئه‌ندام و سەرکەوتنی به‌رچاوی به‌دەست هێنا، بەتایبەت لەو تابلۆیانەی لە گەرمەی سەماکردندا پێویستیان بەچریکەی جۆشدانی سەماکەر هەبوو، به‌شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری ناو هۆڵ هێنده‌ی سەرنجیان لەسەر چریكه‌لێدانه‌كانی (هالە) بوو هێنده سەرنجیان له‌سه‌ر ئه‌وانی دی نه‌بوو.
چیڕۆكی ئه‌م كچه میسرییه هاوشێوه‌ی چیڕۆكی كچه كوردێكه به‌ناوی له‌یلا كوردستانی، كه ساڵی 1908 له وڵاتی غه‌ریبی له ئیسته‌نبوڵ له‌دایك بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی باڵیۆز بووه ساڵی 1926 ده‌چنه میسر و له‌وێ ڕوو له هونه‌ری سه‌ماكردن ده‌كات.
له‌یلا كوردستانی كه ناوی ته‌واوی (لەیلا عەبدولڕەزاق بەدرخانه)، هه‌ر زوو له سه‌ماكردندا هه‌ڵده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك توانی لە ئەمه‌ریکا و ئەوروپا پلەی باشترین سەماکاری کوردی به‌ده‌ست بێنێت و شان بەشانی سەماکارە جیهانییەکان سەما بكات؛ له‌وانه هەردوو سەماکار (جیان فاندن) و (جۆزڤین بیکەر).