بەپێی چەند نووسراوێكی ساڵانی شەستەكانی سەدەی ڕابردووی وەزارەتی ناوەخۆی ئەو كاتی عێراق و موتەسەڕیفیەتی هەولێر، چەند بڕیارێكیان بۆ دیاریكردنی نرخی گۆشت و هێلكە و خۆراكی تر لە هەولێر دەركردووە.
لە نووسراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوەخۆ بڕیاری داوە فرۆشیارانی كه‌لوپه‌لی خواردن له هه‌موو دوكانه‌كان پابه‌ند بكرێن به‌دانانی پسووله‌ى نرخ له‌سه‌ر كاڵاكان به‌شێوه‌یه‌كی دیار و گونجاو، تاكو كڕیار زانیاریی هه‌بێت له‌سه‌ر نرخه‌كان. سه‌باره‌ت به نرخی گۆشتیش موته‌سه‌ڕیفی لیوای هه‌ولێر له 3/7/1961 ڕێنماییی بەم جۆرەی خوارەوە دەركردووە:
250 فلس بۆ یه‌ك كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ. 230 فلس بۆ یه‌ك كیلۆ گۆشتی بزن. 250 فلس بۆ یه‌ك كیلۆ گۆشتی نەرمكی گۆلك.
هەروەها سه‌باره‌ت به نرخی هێلكه، ئاگەداری له موته‌سه‌ڕیفیه‌تی لیوای هه‌ولێر له 3/6/1961 ده‌رچووه به‌دیاریكردنی نرخی 10 فلس بۆ یه‌ك هێلكه، پێویسته له‌سه‌ر دوكانداره‌كان ئه‌م نرخه له شوێنی دیار و گونجاو هه‌ڵواسن.
هەروەها لە ڕێنمایییەكەدا هاتووە كە تا كۆتاییی ئه‌و مانگه، پێویسته به‌قاله‌كان كێشی ده‌یی، كیلۆ و پارچه‌كانی به‌كار بهێنن، ڕێگه نادرێت كێشێكی دیكه جگه له كیلۆ به‌كار بێت. دەبێ دوكانداره‌كانیش سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن بۆ كڕینی كێشی كیلۆ و نیو كیلۆ و چاره‌گە كیلۆ.
لە لایەكی دیكەوە فرۆشیارانی كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی وه‌ك ڕادیۆ و به‌فرگر و پانكه و پێداویستییەكانی دیكەی ناو ماڵ، پابە‌ند كراون بەو نرخانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی ناوەخۆ له دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی دیاری ده‌كرێت و پێیان ڕاده‌گه‌یەندرێت.
بڕیاریش دراوە خاوه‌ن میوانخانه و ئوتێله‌كان نرخی نووستن له ئوتێله‌كان له شوێنی دیاریكراو هه‌ڵواسن به‌و نرخانه‌ى كه موته‌سه‌ڕیفی لیوای هه‌ولێر دیاری كردوون.