لە ناوچەی سەختی بارزاندا، كە شاخەكان چیڕۆکی سەدان ڕابوون و شۆڕ‌شیان لە ناخدا هەڵگرتووە، ئایكۆنێكی ئەندازیاری نەک تەنها لە بەرد و مس، بەڵکو لە یادەوەری و ماتەمینی، لە نەمری و هەستانەوە بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆحی بەرزەفڕ و گیانفیداییی میللەتێك بنیات نراوە.
مۆنیۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەكان، شوێنێك نییە بۆ ماتەمینی، سەکۆیەکە بۆ خستنە ڕووی دووبارە لەدایکبوونەوە. شایەدحاڵی زوڵمێك نییە هێندەی شایەدی ڕەتکردنەوەی سڕینەوەیە.
ده‌روازه‌ی مۆنیۆمێنته‌كه هاوشێوه‌ی كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنی پاریس، چه‌مكی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی لای بارزانییەكان لە شاكارێكی ئەندازیاریدا پێناسە دەكات، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كولتووره‌ی ته‌ریقه‌تی بارزان له‌سه‌ری بنیات نراوه، كە دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و ئازادییه، له‌سه‌ر هه‌شت ستوون وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌شت هه‌زار جینۆسایدكراوی بارزانی دایان ڕشتووه.
له ده‌روازه‌ی مۆنیۆمێنت كۆمه‌ڵێك لاو، كه هه‌ریه‌كه‌یان باوك، برا، ئامۆزا یان باپیری جینۆسیاد كراوه له پێشوازیی میوانەكانن، دلۆڤان سلێمان سه‌رپه‌رشتیاری مۆنیۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەكان بۆ (گڵكەند) دەڵێت “به‌چاودێریی ڕاستەوخۆی سه‌رۆك بارزانی له حوزه‌یرانی 2020دا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بودجه بۆ دروستكردنی مۆنیۆمێنتەكە ته‌رخان كرا، له نزیكه‌وه جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌رپه‌رشتیی كرد، به ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له حوزه‌یرانی 2021دا پڕۆژەكە جێبه‌جێ كرا، بۆ ئه‌وه‌ی یادگه‌كه ئامانجه‌كانی بپێكێت له‌لایه‌ن جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا و نووسینگەكەی ڕاسته‌وخۆ چاودێریی كاره‌كانی ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه چاوی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ر بێت و جێی سه‌رنجی میوانانیشی بێت”.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ساڵه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێ كرا، باشووری كوردستان به‌ره‌و ڕووی دوو ئاڵنگاری گه‌وره بووه‌وه، پەتای كۆڕۆنا و بڕینی بودجه، به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت خه‌مخۆری سه‌رپه‌رشتیاران وای كرد به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتاییی پێ بێت. دلۆڤان سلێمان ئه‌مه‌شی بۆ بایه‌خی مۆنیۆمێنته‌كه گه‌ڕانده‌وه كه جێبه‌جێكردنی به به‌هاتر له هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان سه‌یر ده‌كرا.
له باره‌ی مه‌به‌ستی دروستكردنی مۆنیۆمێنته‌كەشەوە گوتی “ناساندنی جینۆسایدی كوردان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌جیهان، له مه‌به‌سته‌كانیه‌تی، تا بزانرێت چی به‌رامبه‌ر كورد و بارزان كراوه، ئه‌و مۆنیۆمێنته ببێته نوێنه‌رێك بۆ گه‌یاندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه به گێتی، مه‌به‌ستێكی تری به‌رجه‌سته‌كردنی گه‌وره‌ییی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه، كه ڕژێمی به‌عس (1968-2003) له عێراق به‌رامبه‌ر میلله‌تی كورد گرتییه به‌ر، نه‌وه‌ی داهاتووش به‌و زوڵمه‌ی ئه‌وان ئاشنا بكرێت، چونكه مۆنیۆمێنت هۆكارێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕابردوو به‌نه‌وه‌ی داهاتوو و ئاینده”.
مۆنۆمێنته‌كه به ده‌ستی كه‌سوكاری جینۆسایدكراوان یان نزیك له‌وان بنیات نراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵگژان بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانی كورد، سه‌رده‌مانێك ڕێگرییان لێ ده‌كردن، ڕۆژگار له‌سه‌ر خاكی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئەمڕۆ كار بۆ بنیاتنانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
له كۆی هه‌شت هه‌زار جینۆسایدكراوی بارزانی، ته‌نیا ڕوفاتی (696) كه‌سیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ری دیاریكراوی مۆنیۆمێنته‌كه به‌خاك سپێردراون، له باره‌ی چۆنیه‌تیی جێگەكردنه‌وه بۆ ته‌رمی تریش، دلۆڤان سلێمان گوتی «ڕووبه‌ری مۆنیۆمێنته‌كه یازده هه‌زار مه‌تر دووجایه، شوێنی ته‌واوی ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی تێدا ده‌بێته‌وه»، له باره‌ی كاریگه‌ریی مۆنیۆمێنته‌كه‌شەوە له‌سه‌ر ژینگه‌ی بارزان گوتی «پرسی پاراستنی ژینگه یه‌كێك له‌و تێبینیانە نه‌بوو له كاتی بنیاتنانی پڕۆژه‌كه به هه‌ند وه‌رگیراوه، كاتێك كاریشی تێدا كرا به ناچاری، چل و شه‌ش دار بڕدران، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێنماییی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له قۆناغی یه‌كه‌م له شوێنی هه‌ریه‌ك له‌و دارانه سه‌ت داری تر ڕوێندران، له قۆناغی دووه‌م ژماره‌كه‌ی گه‌یەندرایه هه‌شت هه‌زار دار”.
گوڵی ڕه‌به‌ن ڕه‌مزی قوربانیی میلله‌تی كورد
گوڵی ڕه‌به‌ن یان گوڵی لالێ، سیمبولی خوێنی شه‌هیدانه، بۆیه خونچه‌ی ئه‌و گوڵه كراوه‌ته بناغه‌ی میمۆریاڵی مۆنیۆمێنته‌كه، هه‌رچه‌نده خونچه‌كه‌ی به فرمێسكی دایك پڕژێن كراوه، به‌ڵام مانای ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێی له‌خۆ گرتووه، ژیانێك كه فرمێسكی بێ كه‌سی و بێ پشت و په‌ناییی لێ ده‌چۆڕێت. دوو له هه‌شت گه‌ڵای مێمۆریاڵه‌كه یه‌كێكیان به ئاڵای كوردستان و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌جامانه‌ی سوور پێچراون، ته‌واوی كاره‌كه‌ش شوێنی 182 هه‌زار چه‌كوشی له‌سه‌ر ده‌بینرێت، كه هێمای كۆی ئه‌نفالكراوانی كوردستان ده‌گه‌یێنێت و ته‌واوی كاره‌كه‌ش به ماده‌ی سفر و مس ڕووپۆش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی تێك ئاڵاوه و به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه، شه‌وانه‌ش ڕووناكییه‌كی لێ ده‌رده‌چێت كه واتای پیرۆزیی ڕۆحی شه‌هیدانی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رزیی ئاستی هونه‌ری مۆنیۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییه‌كان، ڕه‌مز و هێمایه‌كانی پێمان ده‌ڵێن، كه مۆنیۆمێنته‌كه هێزێكی مه‌عریفی و كولتووریی جۆشكراو به بیری نه‌ته‌وه‌یی له پشته، هێزێك كه توانا ناوكییه‌كه‌ی له پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی وه‌رگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك داچه‌قیوه به‌رگه‌ی تۆفانی نوحیش ده‌گرێت.