كاتێك ده‌گه‌یته ده‌روازه‌ی سۆران، له ده‌سته چه‌پی یه‌كه‌مین چرای هاتوچۆ، شه‌قامێكی دوو ساید به‌ته‌نیشت هۆڵی بۆنه‌كانی سۆراندا ڕه‌ت ده‌بێت، تاكو ده‌گاته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بە 40 مەتر پانی درێژ ده‌بێته‌وه. ئێستە وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كاری تێدا ده‌كرێت و كیلۆمەترێك دوای ئەو شەقامه دۆڵە، بۆ په‌ڕینه‌وه بە‌سەر ئەو دۆڵه‌دا پردێك بنیات ده‌نرێت، كه به‌رزترینی كوردستان و عێراقیشە.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەڵێت ئامانجی سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كە، كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغیی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانە و ڕێگه‌وبانی باش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا دەكات، ده‌رفه‌تێكیشە بۆ پێشخستنی بزاڤی گه‌شتیاری، بەتایبەتی كە ئێستە لە سۆران ماسته‌رپلانێكی گەورەی گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 40 مەتریی سۆران كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤین گرووپەوە دیزاین كراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 14ی شوباتی 2024ەوە ده‌ستی پێ كراوه، ئه‌ندازیار سامان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كە ئاشكرای دەكات ماوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م (900) ڕۆژه، به‌درێژیی (3200م) و به‌رینیی (40م) دوو ساید، ناوبڕەكەی (10م)ە، له هۆڵی بۆنه‌كانەوە ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌په‌ڕێته‌وه ده‌شتی دێڵزیان، پردێكی (300م)ی به‌یه‌كتریان ده‌به‌ستێته‌وه، ئێستە (850م)ی سه‌ره‌تای پرده‌كه كۆتاییی هاتووه و (900م)ی به‌شی كۆتاییی پرده‌كه‌ش مه‌زرایه‌كانی ته‌واو بوونه و تێكه‌ڵڕێژ كراوه.
ئەو دۆڵەی پردەكەی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، ده‌كرێت به‌پاڕكێكی گه‌وره و فراوان، پردەكەش له جۆری (بیم بریج) دەبێت كە توانای به‌رگه‌گرتنی بوومه‌لەرزه‌ی هه‌یه و هه‌ر سایدێكیشی ده‌توانێت 62 تۆ‌ن و نیو قورسایی هه‌ڵبگرێت.
پرده‌كه له هه‌ندێك شوێن به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته (32م) و كارێكی تەواو ناوەخۆیییە بە كەرەستە و دەستی كاریشەوە، ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه دووپاتی دەكاتەوە له كرێكار بۆ ئه‌ندازیار، له سه‌ره‌به‌رد بۆ شیش و چیمه‌نتۆیه‌كه‌ی هه‌مووی كوردستانین، ته‌نانه‌ت قوم و چه‌گلی ده‌م چه‌مه‌كانی سۆرانی بۆ به‌كار هێنراوه.
جگە لە نزیككردنەوەی ڕێگەكانی سۆران و دەوروبەری و ئاسانكردنی هاتوچۆ، ئەم پڕۆژەیە نرخی زەویشی بەرز كردووەتەوە، خاوەن نووسینگه‌یەكی خانووبه‌ره له سۆران دەڵێت نرخی زه‌وی له‌و ناوچه‌یه‌ی شه‌قامه 40 مەترییەكەی پێدا ڕه‌ت ده‌بێت، پێشتر 200 مەتری دووجا نزیكەی شەش هەزار دۆلار بوو، ئێستە گەیشتووەتە نزیكەی حه‌ڤده هه‌زار دۆلار، واتە بەڕێژەی نزیكەی 400% به‌رز بووەتەوە.
وه‌لید محه‌مه‌د دانیشتویه‌كی گوندی دیڵزیانه له باره‌ی ئەو پڕۆژەیەوە دەڵێت ”ئه‌و جاده‌یه وه‌ناكەت خه‌ڵكی ناوچه‌ی سیده‌كان بێته‌وه ناو شار و له دوو سایده‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كه‌ویت، ته‌ماتێ سیده‌كا ناچیتۆ ناو شاری، یه‌كسه‌ر دێچیته هه‌ولێرێ، هه‌رچی كارگه‌ش هه‌یه ده‌توانن سوود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن، بارێكی گازن پێ بوێت تا به ناو بازاڕدا دێت زۆر خه‌ما پێوه ده‌خۆین، به‌ڵام كه به‌و جاده‌ی دابێت، بێ خه‌مه بین و زووتریش ده‌گاته كنه مه“.