مەلا مستەفا بارزانی لە وەڵامی نامەیەكدا كە ساڵی ١٩٦٨ لە ڕێگەی هەژار موكریانییەوە بۆ مارف خەزنەداری ناردووە، نووسیویەتی “له خودا داوا ئه‌كه‌م گه‌لێك گه‌نجی وه‌ك تۆ له كورد په‌یدا ببن و بتوانن خزمه‌ت به گه‌له لێقه‌وماوه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن و بۆ ئاوه‌دانیی نیشتمانه‌كه‌یان تێ بكۆشن”.
مەلا مسته‌فا بارزانی كە بەدۆستایه‌تیی نزیكی له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی كوردستان دەناسرێتەوە، به‌رهه‌مه‌كانیانی به‌رز نرخاندووە. لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاویشیاندا دیداری ڕاستەوخۆ یان نامە و دیاری گۆڕینەوەی هەبووە.
دوای ئەوەی مارف خه‌زنه‌دار لە مۆسكۆ خوێندن تەواو دەكات، ساڵى 1968 ده‌چێتە بەغدا، ئەو كاتە هاوژینی قه‌نات كوردۆیێڤ بەدەستی خه‌زنه‌دار دیاریی بۆ بارزانی ناردبوو، ئەویش دیارییەكان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مێكی خۆیدا به‌ناوى (مێژووی ئه‌ده‌بى كوردی) لە بەغدا دەگەیەنێتە ده‌ست هه‌ژار موكریانى، تا ئەویش بیگەیەنێتە دەست بارزانی.
بارزانی بەدیارییەكەی خه‌زنه‌دار خۆشحاڵ دەبێت كە ئەو كاتە گەنجێكی كوردستان بووە و نامه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌نێرێت و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت.
مارف خه‌زنه‌دار دوای چەندین ساڵ لە نووسینێكدا سەربوردەی ئه‌و نامه‌یه‌ى بارزانیی گێڕاوەتەوە و نووسیویەتی دواى غوربه‌ت و دووریى هه‌شت ساڵ لە نیشتمان، له 20ی شوباتی 1968 دیارییەكانی نادێژدا ڤاسیلیڤنای خێزانی مامۆستای خوالێخۆشبوو قه‌ناتی كوردۆیێڤی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ڕێزدار مسته‌فا بارزانی هێنابوو، كه دۆستایه‌تیى گه‌رمى له ڕۆژگارى غوربه‌ت و غه‌ریبیدا له‌گه‌ڵ خێزانى كوردۆیێڤ بنیات نابوو.
دەشنووسێت “له به‌غداوه نامه‌یه‌كى شه‌خسیم نووسی بۆ ڕێزدار مسته‌فا بارزانی، كه ده‌مناسى و چه‌ندین جار به‌یه‌ك گه‌یشتبووین. له هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌م ئاگادارم كرده‌وه، هاوڕێى ڕۆشنبیر و دیارم هه‌ژار، ئه‌و ده‌م له به‌غدا بوو، ئه‌و ئه‌ركه‌ى گرته ئه‌ستۆ، زۆریش سوپاسم كرد، نامه‌كه و دیارییه‌كانی گه‌یانده ڕێزدار بارزانی. دواى هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌وه‌ى به بیرم دێت، سه‌ره‌تاى مانگى مارسی 1968، وه‌ك وه‌ڵام، هەژار ئه‌و نامه‌یه‌ى بارزانیی گه‌یانده ده‌ستم”.