سەید کاکە حکوومەتی عێراقی هێنابووە لەرزین
سەید کاکە حکوومەتی عێراقی هێنابووە لەرزین
September 02, 2025

لە نووسراوێکی حکوومەتی عێراقدا دەردەکەوێت كە سەید کاکە، فارس باوە و عەریف عوسمان وسوو، بەر لە ٦٠ ساڵ حکوومەتی ئەو کاتی عێراقیان لە قوشتەپە هێنابووە لەرزین.
نووسراوەکە نهێنییە و لە ڕۆژی ١٩٦٥/١٢/٢٣ لە قایمقامیەتی هەولێر بۆ موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێر نێردراوە و تێیدا لە جموجۆڵی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە سنووری قەزای قوشتەپە (ئەو کات ناحیە بوو)، ئاگەدار دەکرێتەوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، هێزێکی ٢٠٠ پێشمەرگەیی بەفەرماندەییی فارس باوە، عەریف عوسمان وسوو و سەید کاکە گەڕاونەتەوە ناو گوندەکانی حەسەن موتریب، دووشیوان، میکانی، کانی بزرە و پەلکانە لە سنووری قوشتەپە.
نووسراوە نهێنییەکەی قایمقامیەتی هەولێر ئاشكراشی كردووە كە بارەگەی ئەو هێزەی پێشمەرگە لە دۆڵەبەكرە و چكچكە لە بناری چیای دێدەوان لە نێوان قوشتەپە و قەزای تەقتەق (ئەوکات ناحیە بوو)، کراوەتەوە.
سەید کاکە و فارس باوە، کە هەردووکیان خەڵکی دەشتی هەولێر بوون، دوو فەرماندەی ناوداری پێشمەرگە بوون لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved