قه‌ڵاتی هه‌ولێر پێش نێزیكەی سه‌ت ساڵ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچانی لێ كرایەوە، پاش لافاوه‌كه‌ی 1937 و زیان بەركەوتنی قوتابخانه‌كه، بۆ ئەوەی كچان له خوێندن دانەبڕێن، محه‌مه‌د عه‌لی موختار خانووه‌كه‌ی خۆی بۆ قوتابخانە بەخشی.
محەمەد عەلی موختار کەسایەتییەكی ناوداری هەولێرە، لە ١٨٩٤دا لە گەڕەکی سەرای قەڵات لەدایک بووە، له ئیستەنبوڵ یاسای خوێندووە، پاشان گەڕاوەتەوە هەولێر و فەرمانگەی تاپۆی دامەزراندووە. دوای ئەوەی هەولێر بوو به لیوا، محەمەد عەلی لە 1923دا بوو بە یەکەم قازیی شار.
یه‌كێك له كاره دیارەكانی ئەو كەسایەتییە ئه‌وه‌یه كە كاتێك قوتابخانه‌ی كچان له هه‌ولێر ساڵی 1927 له سه‌رای عوسمانی له‌ناو قه‌ڵات كرایه‌وه، ساڵی 1937 به‌هۆی بارانێكی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه، به‌شێكی ڕووخا، ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پاراستنی گیانی قوتابییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن دای بخه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كەسایەتییە له پێناو بێبه‌شنه‌بوونی كچان له خوێندن، خانووی خۆی لە قەڵات بەقوتابخانەکە بەخشی، کە کەوتبووە بەرامبەر سەرای عوسمانی لە تەنیشت حەوزی قەڵات.
محەمەد ئیبراهیم شەریف له زاری خاتوو سه‌بریه حه‌سوون محه‌مه‌دی دایكی، كه یەکێك بووه لە کچە قوتابییەکانی ئەو قوتابخانەیە، چیڕۆكی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر و داڕمانی قوتابخانه‌كه‌ی بۆ (گڵكه‌ند) گێڕایه‌وه، كە ئەو کات خانووەكانی هه‌ولێر هەمووی لە قوڕ و کەرپووچ و کاریتە و شەقرە دروست کرابوون، ئەوان قوتابی بوون لە قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، لە زستانەکەی لافاوێکی گه‌وره زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌خانووبه‌ره و شه‌قام و دوكانه‌كان گه‌یاند، قوتابخانەکەی ئەوانیش داڕما و کەڵکی خوێندنی نەما، دوای ئەوە بیستیان كە پیاوێك به‌ناوی محەمەد عەلی موختار خانووه‌كه‌ی خۆی لە قەڵات بۆ قوتابخانه‌كه ته‌رخان كردووه.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا لانكه‌ی كه‌سایه‌تیی به‌توانا و لێهاتوو بووه، یەکێك لەوانە ئەحمەد موختار ئەفەندی ناسراو به موختار ئه‌فه‌ندی؛ باوكی محه‌مه‌د عه‌لی موختاره، كه مامۆستای ئاینی بووە لە قوتابخانەی ئەحمەدییە وانەی گوتووەتەوە، خۆیشی له ئیستەنبوڵ به‌شی یاسای خوێندووه و بووه‌ته ئاوقات (پارێزه‌ر)، کاتێك دەگەڕێتەوە هەولێر دەبێتە قازی و چەندین پۆستی لە سنووری سلێمانییش وەرگرتووە، کە ئینگلیز هاتوونەتە هەولێر، زوو باوه‌ڕی به‌کۆتاییهێنان به‌دەوڵەتی عوسمانی هێناوه و مامەڵەی لەگەڵ سەردەمی نوێ‌دا کردووە.
موختارە فەندی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئافرەتێک کردووە بەناوی نائیلە قەساب، پێنج کچ و کوڕێکی هەبووە، کوڕەکەی محەمەد عەلی موختاره، کچەکانیشی بەستی كە خێزانی شێخ حوسامەدین شێخ یەحیا بەرزنجی بووە، سوڵتانە كە خێزانی شێخ مەزهەر شێخ یەحیای خاوەنی تەکیە و مزگەفتی خانەقای هەولێر بوون، خانم كە خێزانی ئەحمەد پاشای دزەیی، بەهیەش خێزانی محەمەد ئاغای عوزێری بوو، ساڵنامە و بەڵگەکانی عوسمانی، کەسایەتیی موختار ئەفەندییان سەلماندووە، کە یەکەم ئاوقاتی هەولێر بووه.
موختار ئه‌فه‌ندی له ئاوقاتیدا خزمه‌تی گەورەی خەڵكی كوردستانی كردووە، ئەو کاتەی گیو موکریانی بەهۆی ئەوەی كوردی ڕۆژهەڵات بوو و (هاووڵاتیی ئێران) بوو، لە فه‌رمانگه‌ی (نفوس و ڕەگەزنامەی عێراقی)، كێشه‌یان بۆ دروست دەکرا، ته‌نانه‌ت جارێكیان كار گەیشتە ئەوەی ڕەوانەی ئەودیوی سنووریان بکەنەوە، موختارە فەندی توانیویه‌تی له ڕووی یاسایییه‌وه هاوکاریی بکات و ڕەوانەی ئەودیو نه‌كرێته‌وه. له‌م باره‌وه دکتۆرە کوردستان موکریانی كچی مامۆستا گیو دەڵێت “ئێمە منداڵ بووین، هەمیشە ئەو کێشەمان هەبوو، بابیشم باسی کەسانێکی دەکرد کە هاوکار و یارمەتیدەر بووینە بۆ دەربازبوون لە گرتن و ڕەوانەکردنەوەمان، بەڵام ناویانم بیر نایه‌ت، دوور نییه هەر ئەو موختارە فەندییە بووبێت، چونکە ئەو پارێزەر بوو، پارێزەری ئەو کات پلە و پایەی خۆی هەبوو”.