برینه‌كان ده‌بنه وشه، وشه‌كان له جه‌سته‌ى مێژووماندا نابنه برین، مێژوومان ڕووبارێكه دووباره لێى ده‌په‌ڕینه‌وه، زمان و زه‌مان و نیشتیمان هه‌ر یه‌كه و په‌لێكت ڕاده‌كێشن، خه‌م له هه‌ناوتا چرۆ ده‌كا: ئه‌رێ تۆ نه‌ته‌وه‌ى یان دارستان؟ شه‌ومان چه‌ند سه‌ده‌ى خایاند: ئه‌رێ خۆرى سه‌ر به‌یداخه‌كه‌ت به‌ڕاستى خۆره؟ ئیتر به كه‌نار قه‌ناعه‌ت ناكه‌م، چیتر دوو قه‌فی پانتۆڵه‌كه‌م هه‌ڵناكه‌م و له دووره‌وه له نه‌هه‌نگه‌كان بڕوانم. كه‌واته ئه‌ى نه‌فسى ئازیزم: به‌ره‌و ده‌ریا، به‌ره‌و قوڵایى ده‌ریا.
***
ئه‌ى نیشتیمان بۆ ده‌بێ هه‌موو شتێ بدۆڕێنم، تا بتبه‌مه‌وه؟
ئه‌وه چۆن منت برده‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ بدۆڕێنى؟
***
شوێنت هه‌یه بوه‌ستم؟
ئه‌م زه‌وییه هه‌ر ده‌سوڕێته‌وه و لێناگه‌ڕێ رۆژگارم له‌لات جێبێڵم.
ژیان هێنده خێرا ده‌ڕوا، به‌شى ژاكاندنى قژى ئه‌و منداڵانه‌ش ناكا،
به خلیسكانه‌ى به‌رائه‌تدا به‌ره‌و پیری غلۆر ده‌بنه‌وه.
زۆر له دار ده‌چیت:
چه‌ند كۆنیش بیت، ده‌توانیت ئاگرى گه‌وره بكه‌یته‌وه.
***
به خوێندنه‌وه‌ى خه‌ون نه‌بێت، مه‌حاڵ نانوسرێته‌وه
له سێبه‌ره‌وه بڕۆ جه‌سته،
له ته‌ماشاوه بڕۆ بینین،
به سروشت بڵى مه‌منوونت نیم،
له‌ش: پیربوون و نه‌خۆشى و مردن،
رۆح: ئه‌و كاته بایه كه كه‌نار دووره.
***
ده‌شێ مێژوو چرپا بووبێت،
كه‌چى بۆ ئێمه هه‌میشه سه‌رین بووه.
***
نه‌ته‌وه‌كه‌م
له‌و جوتیاره ده‌چێت،
كه خاوه‌نى ڕه‌گه: به‌ڵام به‌رى دیار نییه.
***
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له مێژوودا
خۆى كه‌وانه‌یى ڕێ ده‌كا،
بۆیه هیچ تیرێك ناهاوێژێ.