له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له‌گەڵ هێزەكانی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی ده‌نا، بۆ ماوەیەك تاكە خانمی ڕۆژنامه‌نووس بوو لە ڕیزەكانی پێشەوەدا ڕووماڵی ئەو شەڕە بكات، بەتایبەتی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ.
هێرۆ مەولوودی خانمه ڕۆژنامه‌نووسی كورد له پای ئه‌رك و ماندووبوونی به‌تایبه‌ت له كاتی ڕووماڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دژی داعش، لە مۆزەخانە و ئه‌رشیڤی پەروەردەی هەولێر، ڕێزی لێ نرا و یادەوەرییەکانی لەسەر مێزێکی شایستەدا لە مۆزەخانەكە خرایە ڕوو.
ئەو خانمە ڕۆژنامەنووسە سه‌ربوورده‌ی ڕۆژانی سه‌ختی شه‌ڕی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دژ به‌داعش و ئازادكردنی مووسڵی بۆ (گڵكه‌ند) گێڕایەوە “كاتێك (کوردستان ٢٤) پلانی ڕووماڵی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵی داڕشت، پێداگریم كرد تا وەك په‌یامنێری جەنگ به‌شدار بم”. بەم شێوەیە كەناڵەكە ئەو ده‌رگەیه‌ی بۆ كردەوە و ڕۆژانه به‌چه‌ندین ڕاپۆرت و پەخشی ڕاسته‌وخۆ ڕووماڵی ئۆپه‌راسیۆنەكەی ده‌كرد. دەشڵێ یەكەم خانمە ڕۆژنامەنووس بووە بچێتە ناو شاری مووسڵ.
هێرۆ مەولوودی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وە تا كۆتایی چه‌ند جارێك ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە بووەتەوە و باسی ئەو ناخۆشییانە دەكات كە بەچاوی خۆی بینیویەتی و دەشڵێت یەكێك لەو شەوانەی لە یادی ناچێت ئەوە بوو كاتێك پێشمەرگەیەکی بینیوە دەفتەرێکی بەده‌ستەوەیه و لێی پرسیوە چی دەنووسێتەوە، پێی گوتووە یاده‌وه‌رییه‌كانی ڕۆژانه‌ی تۆمار ده‌كات، ئەو پێشمەرگەیە ڕۆژی دواتر لەگەڵ پۆلێك پێشمەرگە لە نزیک تیسخەراب شەهید بوو.