كێڵگە پەلەوەری و گاودارییەكانی هەرێمی كوردستان جمەیان دێت، بەرهەمی سامانی ئاژەڵی بەخێرایی زیاد دەبێت، ئەو كەرتە كشتوكاڵی و ئابوورییە بەرەو بووژاندنەوەیەكی گەورە دەڕوات، بەجۆرێك جگە لە پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆیی، بەشێكی هەناردەی دەرەوەی كوردستانیش دەكرێت.
ماوەی چەند ساڵێكی كەمە، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو بواری په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی كاوێژكاری به‌هه‌موو جۆره‌كانیەوە به‌شێوه‌ی به‌رچاو زیادی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەم پڕۆژانە جگه له‌وه‌ی ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كه‌ن، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری ناوخۆیی و بەشێكی بەرهەمەكانیش هەناردەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
فیراس سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ (گڵكەند) ڕای گەیاند، به‌ر له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیەمی حكوومەت، یەك هەزار و ٥٣٥ پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری له كوردستان هه‌بوو كه به‌رهه‌می ساڵانه‌ی نزیكه‌ی ١٣٥ هه‌زار تۆ‌ن بوو، به‌ڵام ئێستە ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووەته ١٩٨٥ پڕۆژه، به‌رهه‌می ساڵانه‌ش گه‌یشتووەته ٢٨٥ هه‌زار تۆ‌ن، كه ١٥٠ هه‌زار تۆ‌ن گۆشتی مریشكه و پێویستی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می هێلكه ڕۆژانه له سێ هه‌زار كارتۆنه‌وه گه‌یشتووەته ٢١ هه‌زار كارتۆن، هه‌ر كارتۆنێك ٣٦٠ هێلكه‌ی تێدایه، حەفت هه‌زار كارتۆن بۆ پێویستی ناوخۆیییه، به‌م پێیه‌ش به‌رهه‌می هێلكه ٤٠٠٪ زیادی كردووه و به‌رهه‌می گۆشتی مریشكیش ١٠٠٪ زیادی كردووه، به‌مه‌ش پارێزگەكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بوونه‌ته بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان.
له باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵه كاوێژكارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌ر له دروستبوونی كابینه‌ی نۆ، ٦٥ پڕۆژه‌ی قه‌ڵه‌وكردنی گۆلك هه‌بووه كه ٢١ هه‌زار سه‌رئاژه‌ڵی لێ به‌خێو ده‌كرا، به‌ڵام ئێستە ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ١٠٣ پڕۆژه زیادی كردووه كه ١٢٥ هه‌زار سه‌ری لێ به‌خێو ده‌كرێت، واتا ڕێژه‌كه ٦٠٠٪ زیادی كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه مانگای شیر به‌ر له دروستبوونی كابینه‌ی نۆ ٧٥ پڕۆژه بووه و حەفت هه‌زار سه‌رمانگا به‌خێو ده‌كرا، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه گه‌یشتووەته ٨٩ پڕۆژه و ژماره‌كه‌ش بۆ ١٦ هه‌زار سه‌رمانگای شیر زیادی كردووه، به‌پێی داتاكان ٥٥٪ به‌رهه‌می شیر له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت به‌هه‌موو جۆره‌كانی.
هەروەها ساڵانه له ٤٨ كارگه دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تۆ‌ن ئالیك به‌رهه‌م دێت، له كاتێكدا یەك ملیۆن و هه‌شت هه‌زار تۆ‌ن پێویستی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت، بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، حكوومه‌تیش هه‌موو كارئاسانییەكیان بۆ ده‌كات.
هاوكاریی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به‌لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئامێرەكانی له پێكهاته‌ی پڕۆژه‌كان به‌كار دێن و له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاورده ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك له ناوخۆی كوردستان نه‌بێت، هه‌روه‌ها هەژماركردنی كرێی كاره‌با به‌شێوه‌ی كشتوكاڵی، بوونه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می سامانی ئاژه‌ڵ. فیراس سدیق له باره‌ی به‌رنامه و پلانی داهاتووشیان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه ئامانجیانه له به‌رهه‌می گۆشتی سوور بگه‌نه قۆناغی خۆبژێوی، بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك داوه و ئێستە له قۆناغی مۆڵه‌ت پێدانن، پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌كار بكه‌ن.