لە نامەیەكی سوپاسئامێزدا، كە پێ دەچێت ساڵی ١٩٧٠ نووسرابێت، د. مارف خەزنەدار سوپاسی مەلا مستەفا بارزانیی كردووە لە بەرانبەر بەخشینی (١٠٠) دینار هاوكاریی بۆ گۆڤار‌ی نووسەری كورد و (١٥٠) دیناریش هاوكاریی بۆ ئەنجامدانی پێشبڕكێی ئه‌ده‌بیی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، كە لە ڕێگەی هەژار موكریانییەوە ناردوویەتی.
ڕەشنووسی نامه‌یه‌كى خه‌زنه‌دار، كە دەست (گڵكەند) كەوتووە، باس له هاوكارى و پشتیوانیی بارزانی دەكات بۆ گۆڤارێكی ئەدەبی و پێشبڕكێی نووسەرانی كورد و تێیدا هاتووە:
بۆ براى خۆشه‌ویست سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی
ڕۆژتان باش
به‌ناوى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى (نووسه‌رى كورد) و لێژنه‌ى ڕۆشنبیریى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد، سڵاوتان لێ ده‌كه‌ین، سوپاسى ئه‌و هه‌سته به‌رزه‌تان ده‌كه‌ین كه نواندووتانه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ده‌بى كوردی.
هه‌روه‌ها پێخۆشبوونى خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و (١٠٠) دیناره‌ى بۆ گۆڤاره‌كه‌مان و ئه‌و (١٥٠) دیناره‌ى بۆ مسابقه‌ى ئه‌ده‌بى، به‌هۆى كاك هه‌ژاره‌وه ناردبووتان.
هیوادارین له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئه‌ده‌ب و زانیاریی كوردى هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
ئیمزا
معروف خه‌زنه‌دار
ڕەشنووسی ئەو نامەیە لە ئە‌رشیڤی خەزنەدار پارێزراوە، د. بنیات خه‌زنه‌داری كوڕی لەم بارەیەوە بۆ (گڵكەند) گوتی ”ته‌نیا ده‌ستنووسه‌كه‌یمان ماوە، چونكە دواى پاكنووسییه‌كه‌ى، باوكم ئۆرجیناڵەكەی ناردووە بۆ بارزانی، به‌ڵام پێ ده‌چێت له سه‌روبه‌ندى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى ١١ى ئادارى ١٩٧٠ یان دواتر بێت“.
خه‌زنه‌دار لە بارەی په‌یوه‌ندیی باوكییەوە بە مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئەوەشی گوت كە یه‌كه‌م دیداریان لە تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٨دا بووە، دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هاوه‌ڵه‌كانی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت گه‌ڕانه‌وه. خەزنەدار وەك سەدان كەسایەتیی دیكەی كورد لە هۆتێل سه‌میر ئه‌میس له به‌غدا سەردانی بارزانیی كردووە.
ئەوەش لە زاری باوكییەوە دەگێڕێتەوە كە له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و هاوڕێیانی له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتبوون بۆ دیداری بارزانی.
خەزنەدار له حزووری بارزانیدا وته‌یه‌كی بە زمانی عەرەبی پێشكێش كردووە چونكە زۆربەی میوانەكان عەرەب بوون، دواتر بارزانی وته‌یه‌ك لە باره‌ی دۆخی عێراقەوە پێشكێش ده‌كات، ئینجا له مارف خه‌زنه‌دار نزیك ده‌بێته‌وه و چاوی ماچ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت ”من زۆر به‌ختیارم به لاوی هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك تۆ، عه‌ره‌بییه‌كه‌ت جوان بوو. دواتر ده‌ستی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی گوشی، كه هاوه‌ڵی مارف خه‌زنه‌دار بوون و هۆڵه‌كه‌ی جێ هێشت“.