لەم وێنەیەدا، لە ڕاستەوە بایزاغای گەردی ئاغای گوندی بەحرکە، شێخ محەمەد نەقشبەندی باوکی پارێزەر کاکەڕەش نەقشبەندی و قادراغای گوندی قەرەمورتکیان دەردەكەون.
ئۆتۆمۆبێلەكەش جۆری پۆنیاکە، ژمارەکەی (١٨٠) بووە، بەپێی گێڕانەوەی نۆژەن عوزێری، کە نەوەی عەلی ئاغای عوزێرییە و باپیری لەگەڵ بایزاغای گەردی دۆستی نزیکی یەکتر بوون، ئۆتۆمۆبێلەكە مۆدێلی (١٩٥٨) بووە و هی بایزاغای گەردی بوو، ئەو كات عەلی ئاغای عوزێری ئۆتۆمۆبێلێكی ژمارە (١٢)ی هەبووە.
لای خۆیەوە پارێزەر جەمیل ئاغای گەردی لە بارەی سەربوردەی ئەم وێنەیەوە، دەڵێت ”ئەوانە زۆر دۆستی یەکتر بوون، قادراغای قەرەمورتکیان پیاوێکی هێمن و ژیر بووە، بایزاغای گەردی لە کارەکانیدا ڕاوێژی پێ دەکرد“.