کێشەی سەربازە کریستیانەکەی سۆران
کێشەی سەربازە کریستیانەکەی سۆران

بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆن، نوێنەری سیاسیی ئینگلیز بەدواداچوونی بۆ کێشەی سەربازێکی مەسیحی لە دیانا كردووە كە كێشەی لەگەڵ سەربازێكی موسوڵماندا هەبووە.
فەرماندەیەكی بەریتانی بەناوی ویلیام، کە نوێنەری سیاسی و پشکنەری لیوای هەولێر و کەرکووک بووە لە سەردەمی ئینتیدابی ئینگلیزی بەسەر عێراقدا، نووسراوێکی لە ١٧/٥/١٩٣٢ ئاراستەی قایمقامی قەزای ڕواندز کردووە.
لە نووسراوەکەیدا، کە لە فەرمانگەی نوێنەری سیاسی لە دیانا دەرچووە، ویلیام داوا دەکات بەدواداچوون بۆ کێشەی سەربازێکی مەسیحیی پێشووی عێراقی بەناوی كلیە ئەورام بکەن بۆ ئەوەی کێشەی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، کەسێک بەناوی محەمەد ئەفەندی قولچی ڕووبەڕووی کەسە مەسیحییەکە بووەتەوە و بێزاری کردووە، ئەویش هانای بۆ سوپای ئینگلیز بردووە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved